
پڕۆتێزی کۆم
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲پڕۆتێزی کۆم، کیسەیێکی سیلیکۆنییە کە بە مەبەستی گەورەتر کردنی ئەندازە و جوانکاری ستاییلی کۆم، لە ژێر پێستی کۆمی دادەمەزرێنن. ئەم پڕۆتێزانە نەرم و خۆگرن؛ بە پێچەوانەی پڕۆتێزی مەمک کە نەرم بەڵام پڕ بوون لە مادەی ئاوەکی.
کۆم بەشێک لە لەشە کە گۆڕینی ئەندازە و ستاییلی بە جۆری خۆکردی کارێکی سەختە . کەواتە زۆربەی ئافرەتەکان بۆ چاکەسازی ئەندازە و ستاییلی کۆمی خۆیان بە دوای پڕۆتێزەکانی کۆم دەکەون.
نەشتەرگەری چاندنی پڕۆتێزی کۆم دەکرێ بۆ کەسانێک کە لە ستاییل و ئەندازەی کۆمی خۆیان ناڕەزامەندییان هەیە، سوودمەند بێت؛ بۆ نموونە کەسانێک کە بەم زووانە کێش و قوورساییان کەم کردووە، حامیلە بوونە یا کۆمی جەنابییان هەر لە سەرەتاوە جۆرێکی ساف بووە .
ماوەی کاتی چارەسەری
ماوەی کاتی چارەسەری نەشتەرگەری پڕۆتێزی کۆم ، بە جۆری نەشتەرگەری و تاک پەیوەندی هەیە. زۆرتر هەڵماسین و شێنایی پاشی نەشتەرگەری لە ماوەی 1 تاکوو 2 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری تەواو دەبن. ئاکامی کۆتایی ئەم نەشتەرگەرییە ڕەنگە پاشی تێپەڕ بوونی چەن مانگ بەدیار کەوێت .
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
نیکەکانی پەیوەندی دارپێویستە کە ئەزموون و فەحسی میز کردن، خوێن و حامیلەیی لە تاک وەربگرن. پزیشک ئەم بابەتە بە ڕێک و پێکی باس دەکات.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
پێویستە کە تاک 2 حەوتوو بەر لە نەشەتەرگەری لە خواردنەوەی ئەلکوولی و جگەرە کێشان خۆی بپارێزیت و لە دەوا ودەرمانی وەکوو ئاسپرین دووری بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
چەن بڕشت لە شوێنی گەشییتنی کۆم بە ڕان یا لە بڵیند و نێوی کۆم بە دی دێت؛ ئەم جارە نەشتەرگەر شوێنێک بۆ جێگای پڕۆتێزەکان دابین دەکات و پڕۆتێزەکان لە شوێنی دابین کراو دادەمەزرێنێ. هەروەها ڕەنگە بۆ چاکەسازی ستاییلی کۆم لە لیپۆساکشێن کەڵک وەربگرن . پاشی دامەزرانی پڕۆتێزەکان شوێنی بڕشتەکان بە تەقەڵ لێدان قەپات دەکرین.
نەشتەرگەری پڕۆتێزی کۆم بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە 1 هەتا 2 کاتژمیری پێ بچێت.
پاشی نەشتەرگەری
پاشی نەشتەرگەری پڕۆتێزی کۆم ڕەنگە جلک و بەرگێکی تایبەتی بدەن بە تاک بۆ وەی کە بۆ ماوەیێکی کەڵکی لێ وەربگرێت. هەروەها چاودێری هایێک سەبارەت بە چونیەتی دانیشتن و و درێژ بوون لە ماوەی چاکەسازی دەکووترێت کە پێویستە تاک لەم ماوەیە دا ئەنجامیان بدات. هەبوونی ڕادەیێکی کەم لە ئێش و ئازار و هەڵماسین ئاسییە و پاشی تێپەڕ بوونی ماوەیێک تەواو دەبێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری سەبارەت بە نەشتەرگەری:
- چڵک
- خوێنڕێزی
- بێ هەستی کاتی
- مانەوەی شوێنی برین
نواندن بۆ
- کەسانێک کە لە ستاییل و ئەندازەی کۆمی خۆیان ناڕەزامەندیان هەیە
ماوەی کاتی مانەوە
تاک لە ماوی 1 تاکوو 4 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە .
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7