ڕاوێژکاری خۆڕایی
چارەسەری واریس

چارەسەری واریس

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲

دەمارەکانی واریسی دەمارێکن کە لە جۆری خۆکردی وەدەرکەوتوونە و دیوارەکەیان لاواز بووە و بەم هۆیەوە تووشی هەڵماسین و گەورەیی بوونە. ئەم دەمارانە لە سەر پێست دیارن، ڕەنگی شین یا وەنەوشیان هەیە و و هەڵماسیو و بە پێچ و خەمن.ئەم دەمارانە زۆرتر تووشی  بەرسەر هاتێک بە ناوی دەمارەکانی تەونەگەری دەبن، دەمارەکانی تەونەگەری لە ڕاستی دا وردەڕەگ هایێکن کە لە دەور وبەری دەمارەکانی واریسی بوونیان هەیە. ئەم دەمارانە زۆرتر لە سەر پێ بە دیار دەکەون و بە گشتی، زۆرتر لە ئافرەتەکان دەبینرێت. دەمارەکانی واریسی بە زۆر بوونی تەمەن خرابتر دەبن و دەبنە هۆی خوران، هەڵماسینی پێ، گیرانی پێ و کێشەکانی تر. لە درێژەی ماوەی چارەسەری بۆ واریس، ئەم دەمارانە لە ناو دەچن یا جیا دەکرێنەوە تاکوو نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە بەین بچن و زاهیری ئەندامی مەبەست باشتر بێتەوە.

ماوەی کاتی چارەسەری

شێوەی جۆراوجۆر بۆ چارسەری  واریس هەیە و بە پێی ئەم خاڵە ، ماوەی کاتی چارەسەری پەیوەندی بە شێوەی چارەسەری هەڵبژاردراو هەیە . بۆ نموونە بە پێی وەی کە پێویست بێت تاک نەشتەرگەری ئەنجام بدات ، ماوەی کاتی چارەسەری لە شێوەکانی تر زۆرتری پێ دەچێت.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار

دیسان بە پێی شێوەی هەڵبژاردراو،دەکرێت ئەزموونەکانی ئەنجام دراو، جوراوجور و جیاواز بن و ئەم بابەتەش پەیوەندی بە شێوەی هەڵبژاردراو هەیە.بەڵام بە گشتی دەتوانین بڵێین حاڵەتی پزیشکی تاک پشکنین دەکرێت، و پزیشک بە پێی حاڵەتی نەخۆش شیوەیێکی چارەسەری هەڵدەبژێرێت.

شێوەکانی چارەسەری

بەر لە نەشتەرگەری

شێوەی جۆراوجۆر بۆ چارەسەری واریس و دەمارەکانی تەونەگەری بوونی هەیە.

چارسەری لەیزیری لە بەشی دەرەوەی پێست ئەنجام دەدرێت و بۆ چارەسەری واریس و وردەڕەگەکانی تەونەگەری کەڵکی لێ وەردەگرن. ئەم شێوەیەی چارەسەری داگری چەن چاوپێکەوتن دەبێت و زۆرتر لە 6 بۆ 12 حەوتووی پێ دەچێت.

بۆ چارەسەری ڕەگەکانی گەورەی واریسی لە ئابلیشێن وەریدی کەڵک وەردەگرن . لەم چارەسەرییە ئامێرێک دەچێتە ناو ژووری دەمارەکان و بە کەڵک وەرگرتن لە گەرما و تین قەپاتی دەکات و لە هات و چۆی خوێن بەرگری دەکرێت تاکو خوێن بگاتە ئەندامەکانی سەلامەت.

ئێسکڵۆرۆتراپی جۆرێک لە دەرمانە کە ، مادەیێکی تایبەتی بۆ ژووری دەمار تێوەشاندن دەکرێت و دەمارەکەی قەپات دەکات . کەواتە دەماری مەبەست داگری هات و چۆی خوێن نابێت و پاشی ماوەیێک لە ناو دەچێت.

لە نەشتەگەری لیگاسیۆن و وەدەرنانی دەمار، دەماری مەبەست قەپات دەکرێت و هات وچۆی خوێن تەواو دەبێت؛ پاشی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە ، دەمار بە جۆری گشتی جیا دەکرێتەوە . لەم نەشتەرگەرییە دوو بڕشت لە سەر پێ لێدەدرێت ، یەکیان لە بەشی سەرەوەی پێ لەم شوێنەی کە دەمارەکە دەست پێ دەکات  و یەکێک لە بەشی خوارەوەی پێ. ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێهۆشی گشتی ئەنجام دەدرێت و ماوەی کاتی لە چاو شێوەکانی تر زۆرترە .

بۆ شێوەکانی چارەسەری سووک تر لە بێ هەستی شوێنی کەڵک وەردەگیرێت . بەڵام بە پێی وەی کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەبێت، نەخۆش بێ هۆش دەکەن .هەروەها چارەسەری واریس لە 30 بۆ 60 خولەکی پێ دەچێت.

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت:

  • کەسانێک کە کێشەکانی دەڵەمە بوونی خوێنیان هەیە

مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە

  • ئیلتهاب
  • ئێش و ئازار
  • هەڵماسین
  • کێشەکانی پێستی

نواندن بۆ

  • تاکەکانی تووش بوو بە هۆی تووش بوون بە دەمارەکانی واریسی هەست بە ئێش و ئازار دەکەن
  • کەسانێک کە لە زاهیری دەمارەکانی واریسی خۆیان ڕەزامەندیان نییە.

ماوەی کاتی مانەوە

پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە.

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ئایا نەشتەرگەری ئەنجام دراو بۆ چارسەری واریس بە ئێش و ئازارە؟

لەم نە شتەرگەرییە تاک حاڵەتی بێ هۆشی یا بێ هەستی شوینی دەبێت، کەواتە هەست بە ئێش و ئازار ناکات؛ هەروەها دەتوانین بڵێین چارەسەری پێشکەوتووی بە ڕۆژ، داگری هیچ جۆرە ئێش و ئازارێک نابێت.

ئایا پاش دەمارەکانی واریسی پاشی وەدەرنانیان دەگەڕێنەوە؟

نەخێر، بەڵام ڕەنگە دەمارەکانی پاش ماوە لە شوێنی چارەسەری، تووشی ئەم نەخۆشییە بن و ببنە بە دەمارەکانی واریسی و ئەم شوێنە بۆ جارێکی تر وەکوو بەر لە چارەسەری لێ بکەنەوە.

هۆی ڕوودانی واریس؟

هۆی بنیچەی ڕوودانی واریس ، تێکەڵیێکی ژنێتیکتی سەبارەت بە تەنراوەکانی لەشە کە دەبێتە هۆی هەڵماسینی دەمارەکان ، قەڵەوی، دانیشتنی زۆر، لە سەر پێ ڕاوەستانی زۆر، بێوەسیری، و حامیلەیی دەتوانن ببنە هۆی ڕوودانی ئەم نەخۆشییە.

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟