ڕاوێژکاری خۆڕایی
پاراکڵینیکی

ئانژیۆپلاستی دەمارەکانی خوێن پێدەری دڵ

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳

ئانژیۆپلاستی دەمارەکانی خوێن پێدەری دڵ پرۆسەیێکی دەرمانیه کە لە نەشتەرگەری کردنەوەی دڵ کەڵک وەرناگرێ. بۆ کردنەوەی ئەو دەمارانەی لە دڵ دا بەسراون یان تەنگ بوونەوە بەکار دێت.

لە ئانژیۆپلاستی دەمارەکانی خۆێن پێدەری دڵ،لوولەیێکی باریک بە نێوی کاتتێر کە لە نێو خۆی دا باڵۆنێکی لەخۆی گرتوە و لە دەمارەکانی قاچ لە بەشی ڕان یان لە دەماری مەچەکی دەستەوە دەچێتە نێو دەمارەکە و ئەو چەوریەی بوە بە هۆکاری بەسرانی دەمار و ڕێ لە هاتووچۆی خوێن دەگرێ بەو باڵۆنەی کە لەخۆی گرتوە فشار دێنێت بۆ دیواری دەمارەکە و دەیکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوە کە خوێن بە جوانی هاتووچۆ بکات.هەروەها بۆ مانەوەی دەمارەکە لەو دۆخە دا و ئەسەری ئانژیۆپلاستی فەنەرێک لە شوێنی گیرانی دەمارەکە دادەندرێت.گەر ئەم کارە سەرکەوتوو بێت ،شوێنەواری نەخۆشی دڵ وەکوو قورس بونی هەناسە دان و ئازاری سینگ تا ڕادەیێکی زۆر لە ناو دەچێ و نامێنێ

درێژایی ماوەی چارەسەری

درێژایی ماوەی ئانژیۆپلاستی بەستە بە بارودۆخی نەخۆش و ژومارەی ڕەگە گیڕاوەکان دەتوانێ جیاواز بێت وە لە دوو تا سێ کاتژمێر بخایێنت.

پاراکلینیکەکانی پێویست

پێش ئەنجام دانی ئانژیۆپلاستی لەوانەیە تاقیکاری خوێن،نەواری دڵ،وێنەی سنگ و چەن شتی کە لەو جۆرە تان پێویست بێت.

چاوەدێریەکانی پێش ئانژیۆپلاستی

گەر نەخۆشیێکی تایبەت یان ئالێرژی بە دەرمان و حەپێکی تایبەتتان هەیە بەتایبەتی دەرمانی بێهۆشی و یۆد دار،بە پزیشکی ڕابگەیێنن.

لیستێک لە دەواکان و دەرمانە گیاییەکان وا دەیخۆن بنوسن.

دەرمانەکانی ڕۆژی پێش عەمەلیات لەگەڵ خۆتان بێنن تا بزانن دەتوانن بیانخۆن یان نا.
لە نیوەی شەوی پێش ئەنجامدانی ئانژیوپلاستی نابێ هیچ پخۆن و زگتان دەبێ خاڵی بێت.

پێواژۆی نەشتەرگەری ئانژیۆپلاستی دەمارەکانی دڵ

ئانژیۆپلاستی نەشتەرگەریێکە کە بۆ ئەنجام دانی،نەخۆش بێهۆش ناکرێ،بەو مەعنایەی کە بڕێک لە پێستی نەخۆش دەبڕن بۆ ئەوەی کاتتێر پچێتە ناو دەمارەکەوە و لە کاتی ئەو عەمەلیاتە ئێوە هۆشیارن و پێش نەشتەرگەری دەرمانی ئارام کەرەوەتان پێ دەدرێ تاکو ئێشتان نەبێ و ڕاحەت بن.
چونەژورێی کاتتێر بۆناو دەمار و تێکردنی مادەی حاجب هەر وەکوو ئانژیۆگرافی وایە.

گەر لە وێنەکان دا دەرکەوێت کە دەمارەکان بەسراون یان تەنگ بوونەوە ئانژیۆپلاستی تان بۆ دەکرێت.

یەکەمجار باڵۆنی کاتتێر دەکرێتەوە و فشار دێنێ بۆ چەوری دیواری دەمارەکە و لە زیاتری کاتەکان دا فەنەرێک لە نێو دەمارەکە دادەندرێت بەنێوی ئیستەنت تاکوو ئەنجامی ئانژیۆپلاستیەکە چاکتر بێت و دەمارەکە وەک خۆی لێ نەیەتەوە.

دوای نەشتەرگەری

ئەگەر ئانژیۆپلاستی بەپەلەتان(ئێمێرجێنسی)نەبوو تەنیا یەک شەو له نەخۆشخانە دەمێننەوە. بەڵام لە کاتێک دا ئانژیۆپلاستیتان لەبەر جەڵتەی دڵ یان لە کاتێکی بەپەلە دا بۆ کراوه دەبێ تا چاک بوونەوە لە نەخۆشخانە بمێننەوە.

له ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵ دا دەبێت کەسێک ئاگاداریتان لێ بکات. له کاتێک دا کە دەبێ ڕێگایەکی زۆر بپێون تا گەڕانەوە بۆ ماڵ لە هەر کاتژمێریک دا دە تا پانزە خولەک پیاسە بکەن. ئەگەر به فڕۆکە دەگەڕێیەوه بەرەو ماڵ دووبارە دەبێ تۆزێک پیاسە تان هەبێ و دۆای تێپەڕ بوونی یەک حەوتوو دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ئیش و کاری خۆتان. بەڵام بە پێی سڵامەتی و نەخۆشیاکانی خۆتان ڕەنگە دووبارە تەنگی دەمارەکان ڕوو بدات.
بە دوای دانانی ئیستەنت شانسی مەیینی خوێن لە دەمارەکان دا زۆر دەبێ و بەو بۆنەیە پزیشک دەوای ئاترۆواستاتین(کەم کەدەوەی ڕادەی چەوری خراپ بۆ دڵ) و ئاسپرین و پلاویکس(تراو کەری خوێن)تان بۆ دەنووسێ کە دەبێ بە جوانی و لە کاتی خۆی دا بەکاریان بێنن.

ئەو دەرمانانە پێش لە پێکەوە نووسانی چەوری خوێن و مەیینی خوێن لە دەمارەکان دا دەگرن.
ئانژیۆپلاستی بۆ نەخۆش کوشەندە نیە و دڕان و بریندار بوونی دەمار خراپترین شتێکە کە دەتوانێ لە ئانژیۆپلاستی دا ڕوو بدات ئەویش زۆر بەکەمی وا هەیە ڕووبدا.
لە کاتی خوێن بەر بوون و کۆنتڕۆڵ نەبوونی خوێنی برین،خوێن تێچزان و هەڵماسینی شوێنەکە،هەناسەبڕکێ و ئێشی سینگ،بە زووترین کات پەیوەندی بە پزیشکەکەتانەوە بگرن

ئەوەی گرینگە سەبارەت بە ئانژیۆپلاستی

بۆ مانەوەی کاریگەری زیاتری ئانژیۆپلاستی،دەبێت ئەو خاڵانە لەچاوبگرین
۱.وەلانانی جگەرە
۲.کەم کردنەوەی کۆلێستڕۆڵی خوێن
۳.ڕاگرتنی کێشی مامناوەندی
۴.چارەسەری شەکرە و زەختی خوێن
۵.وەرزیش و پیاسەی بەردەوام

ئانژیۆپلاستی دەمارەکانی خوێن پێدەری دڵ بە چ کەسانێک پێشتیار دەکرێ؟

• ئەو کەسانەی دوای بەکارهێنانی دەرمان،دیسان نیشانەکانی نەخۆشی دڵ وەکوو هەناسەبڕکێ و ئێشی زۆری سینگ یان هەیە.
• ئەو کەسانەی دەمارەکانی خوێن پێدەری دڵیان بەسراوه یان بە ڕادەیێکی زۆر تەسک بوونەوە و لەوانەیە لەگەڵ جەڵتەی لەناکاوی دڵ ڕووبەڕوو بنەوە.

زۆرجار کاتێک تەسک بوونی دەمار مامناوەندی و مامناوەندی بەرەو سەرێ بێت و یان بە لایەنی زۆر یەک یان دوو دەمار بەسرابێت،ئانژیۆپلاستی پێشنیار دەکرێت.

بەو کەسانەی کە زیاتر لە دوو دەماریان بەسراوە و نەخۆشی شەکرەیان لەگەڵ دایە و کێشەی دڵ سەبارەت بە پاڵنانی خوێن بۆ دەرەوەی دڵیان هەیە ،نەشتەرگەری《بای پەس》پێشنیار دەکرێ .

کاتی مانەوە لە نەخۆشخانە

گەر ئانژیۆپلاستی بە شێوەی بەپەلە(ئێمێرجێنسی) نەبێ،دوای یەک شەو مانەوە لە نەخۆشخانە دەچنەوە ماڵ.

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟