ویترێکتۆمی
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ویترێکتۆمی جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە لە درێژەی دا، زوجاجییە ( تەڕاوی ڕوون و لینجی سەر گۆی چاو ) لە چاو وەدەر دەنرێت. ویترێکتۆمی بە مەبەستی بەتاڵ کردنی زوجاجییە لە خوێن و یا بە مەبەستی دەسبەر کردنی بەشی پشتەوەی چاو و نوێسازی تۆڕینەی چاو ئەنجام دەدرێت. زوجاجییە مادەیێکی ئاوەکییە کە لە نێو چاو بوونی هەیە و بە هۆی نەخۆشییەکانی چاو ، تووشی خوێنڕێزی یا کێشەکانی بینایی دەبێت.
ماوەی کاتی چارەسەری ویترێکتۆمی
ماوەی کاتی چارەسەری پەیوەندی بە وردەکاری و بەشەکانی نەشتەرگەری هەیە ، بەڵام بە جۆری گشتی تاکەکان پاشی چەن رۆژێک شایەتی چاکەسازی دەبن. کەچی، چاکەسازی گشتی چەن حەوتووی پێ دەچێت و ئەگەری وەی هەیە گەڕانەوە بۆ سەر ئیش کار بۆ ماوەیێکی سەخت بێت . کاتی گەڕانەوەی پێشنیار کراو بۆ سەر ئیش کار، 4 حەوتوویە .
پاڕاکلینیکەکانی پەیوەندی دار ویترێکتۆمی
بە پێی کێشەی بەرهەڤ (لێکبڕاوی تۆڕینە، خوێنڕزی زوجاجییە)، ئەگەری هەیە پاڕاکلینیکی جیاواز بەردەست بن، بەڵام بە گشتی دەتوانین بڵێین چاوی نەخۆش پشکنین و چاوپێکەوتنی بۆ دەکرێت و ڕەنگە لە وێنەهەڵگری ئۆڵتراسۆن بۆ پشکنینی چاو کەڵک وەربگیرێت.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری ، ڕەەوتی نەشتەرگەری ، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری ویترێکتۆمی
بەر لە نەشتەرگەری
لە 8 کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری (لە هندک لە بەبەتەکان لە نیوە شەوەی بەر لە نەشتەرگەری ) لە خواردن و خواردنەوە پارێز بکەن و لە گەڵ پزیشکی خۆتان، سەبارەت بە مەترسییەکان ، قازانجەکان وجێگرەکانی نەشتەرگەری گفتو گۆ بکەن .
ڕەوتی نەشتەرگەری
چاو بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێرێک بە ناوی ئێسپۆکۆلێم ئاوەڵا ڕادەگیرێت و بڕینی گچکە لە سەر چاو لێ دەدرێت. ئەم جارە پزێشک بە کەڵک وەرگرتن لە بۆڕیێکی گچکە ، زوجاجییەی بە تاڵ دەکرێت. بە پێی وەی کە ویترێکتۆمی بە مەبەستی چارەسەری زیانی بەرکەوتوو بە تۆڕینە ئەنجام بدرێت ، پزیشک زیانەکانی بەرکەوتوو چاکەسازی دەکات و بە پێی لێکبڕاوی تۆڕینە ، دەیهێنێتەوە سەر شوێنی خۆی. ئەگەری هەیە گاز یا سیلیکۆن بۆ نێو چاو تێوەشان بکرێت هەتا جێگای مادەی ئاوەکی بەتاڵ کراو پر بکاتەوە و بۆ گەڕانەوەی گوشاری چاو هەوڵ بدات.
ئەم نەشەتەرگەرییە بە جۆری بێ هەست کردنی شوێنی یا بێ بهۆشی ئەنجام دەدرێت و 1 هەتا 2 کاتژمێری پێ دەچێت .
پاشی نەشتەرگەری
کەسانێک کە بلۆقی گازیان تێوەشانی چاو کراوە، لە چۆنیەتی ڕاگرتنی سەر، تووشی سنوور دەبن. بە پێی هەبوونی بلۆقی گاز، پێویستە هەتا ئەو کاتەی گوشاری چاو نەگەڕاوەتەوە سەر گوشاری پێشتری خۆی، لە فرین بر فڕۆکە پارێزێ بکەن.
هەروەها ئەگەری هەیە لە یەکەم حەوتووی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری مەجبوور بە کەڵک وەرگرتن لە تنۆکەکانی چاوی ئانتیبیووتیکی بن و بۆ ماوەی چەن حەوتوو لە تنۆکەکانی دژە ئیلتەهاب کەڵک وەربگرن .
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانێک کە تووشی نەخۆشی و تێکەڵی دەڵەمە بوونی خوێنی بوونە، ئەم نەشتەرگەرییە پێشنیار ناکرێت
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :
- چڵک
- ڵێکبڕاوی تۆڕینە
- کاتاراکت (ئاوی سپی)
نواندن بۆ
- لێکبڕاوی تۆڕینە
- خوێنڕێزی زوجاجییە
ماوەی کاتی مانەوە
1 هەتا 2 ڕۆژ، کە چی زۆرتر، نەخۆشەکان هەمان ڕۆژ ، پاشی نشتەرگەری لە نەخۆشخانە بەراییان دەبێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7