ڕاوێژکاری خۆڕایی
چاندنی ئاوزنگی گوێ

چاندنی ئاوزنگی گوێ

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲

چاندنی ئاوزنگی گوێ یا حلزون لە ڕاستیدا سود وەرگرتنە لە ئامێرێکی سادەی بچووکی ئەلکترۆنی ئاڵۆزە کە دەتوانێت بۆ کەسێک کە کەم بیستە یاخود نابیستە ،ھەستی بیستنی دەنگی بۆ بگەڕێنرێتەوە. ئەم چاندنە دوو بەش لەخۆ دەگرێت یەکەمیان بەشی دەرەوەیە کە لەپشت گوێچکەدا دادەنرێ ھەروەھا بەشەکەی تریشیان کە لە نەشتەرگەریدا لەژێر پێستدا دادەنرێت چاندنی ئاوزنگ ئەمانە لەخۆ دەگرێت

وەرگری دەنگ: دەنگێک کە لە میکرۆفۆنەوە دێت و وەردەگیردرێت و ئیشی لەسەر دەکرێت.
چاندن امپلیمنت (implant): ئەو سیگناڵانەی کە لە دەنگ وەرگری وتراو وەردەگیردرێت ئەمانە بە پاڵنەری ئەلکترۆنیکی دەگۆڕدرێ
الکترود(Electrode): گروپێک لە ئەلکترۆدەکان کە پاڵنەرەکان لە بەشی چێنراو وەرگرتووە و ئەوانە بۆ بەشە جیاوازەکانی بیستن دەنێرێت.
میکروفون: دەنگەکانی دەوروبەر وەردەگرێت و کە شوێنی دیاری کراوی لە پشت گوێوەیە وەرگرێک لەسەروی ئەوەوەیە .ئەلکترۆدەکان بە شێوەی نەشتەرگەری لە ئاوزنگی گوێ دادەنرێت .چاندنی بیستنی سروشتی ناگەڕێنێتەوە ،بەڵام دەتوانێت ھاوکاری کەسی نابیست بکات بۆ پیشاندانی سودبەخش لە دەنگێک کە لە دەوروبەریەوە دێت و یارمەتی دەری بێت لە کاتی دەربڕیندا.

ئامۆژگاریەکانی پیش نەشتەرگەری

پێش نەشتەرگەری ئاوزنگی گوێ پزیشک نەخۆشەکە لە ڕوویی بیستن و گوێ لێ بوون و ھتد بە شێوەیەکی تەواوی دەپشکنێت ھەرووھا پزیشک ھەندێک پشکنینی بۆ ھەڵسەنگاندن و بیستنی و قسەکردن نەخۆش دەنوسێت بۆ ھەڵسەنگاندنی ئاوزنگی گوێ و تەندروستی گوێی ناوەوە پشکنینی (CT-Scan) و (MRI) لە ناو جومگەکانیدا دابنرێت.

ئەنجامی نەشتەرگەری چاندنی ئاوزنگی گوێ

نەشتەرگەری چاندنی ئاوزنگ کە یەکێکە لە جۆرەکانی نەشتەرگەرین کە لەگەڵ نەشتەرگەری گوێدا ئەنجام دەدرێت . نەشتەرگەریەک کە لەژێر بێھۆشی (بەنج)گشتیدا ئەنجام دەدرێت نزیکەی ٢ تا ٤ کاتژمێری پێدەچێت .لەم نەشتەرگەرییەدا پزیشک پشتی گوێ دەبڕێت ئیسقانی سەر دەکاتەوە دواتر بە دروست کردنی کونێکی بچووک لە ئاوزنگی گوێ . ئامێری ئەلکترۆد ناوەوە لەم کونەوە دەبرێتە ژوورەوە لە کۆتای بڕینەکەدا دادەخرێت.

ئاگاداربوونەکانی دوای نەشتەرگەری

دوای نەشتەرگەری ئاوزنگی گوێ ، نەخۆش بەگشتی یەک ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە ئەنجامدانی چالاکیەکانی ئاسایی دوای ٣ تا ٥ ڕۆژی پێدەچێت .لەوانەیە دوای نەشتەرگەری شوێنەواری وەک فشارێکی کەم یا نارەحەتی لە گوێ و سەرئێشە یا ڕشانەوە کە ئەویش لە بەنجە گشتیەکەوە دروست دەبێت لەکۆتایی ھەفتەدا بۆ کێشانی تەقەڵەکان ،پشکنینی پزیشک پێویستە. بۆ ڕاستکردنەوە لە کاتی چاک بوونەوە . چاندنی ئاوزنگ بەخێرایی دوای نەشتەرگەری چالاک نابێت ، بەڵام دو تا شەش ھەفتە دواتر ئەکرێت چالاکی بکەن.

خاڵە گرنگەکان لەبارەی نەشتەرگەریەوە چاندنی ئاوزنگی گوێ

لەو شوێنەوەی کە دەنگاکان بیستراون بە ھاوکاری پرۆتێزی ئاورنگی سروشتی نیە، مێشک بۆ تێگەیشتنی باشتری ئەوان پێویستی بە فێرکاری ھەیە . کەواتە توانایی بیستن دوای نەشتەرگەری چاندنی ئاوزنگ لە ئەنجامی کۆتایدا کاریگەری زۆری ھەیە ، ئەوەشمان لەبیر نەچێت توانایی بیستن بۆ منداڵان و تازەلادایک بووان جیاوازە . منداڵانی پێش فێربوونی زمان نەشتەرگەری چاندنی ئاوزنگیان بۆ ئەنجام دەدرێ بەگشتی دەبێت بۆ ماوەی یەک ساڵ ھەفتەی یەک تا دو جار لە بەرنامەی توانایی بیستن بەشداری بکات و ھەندێک جار تا چەند ساڵ ئەم رەوەندە لە کاتی پێویستدا بەردەوام دەبێت تا نەخۆشەکان بتوانن واتای ئەو دەنگانەی کە دەیبیستێت تێبگات .

بۆ چ کەسانێک ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام دەدرێت

چاندنی ئاوزنگ دەتوانێت ھەست لە دەنگدا لە کەسانی نابیست یا کەسانی توش بوو بە کەم بیستی پەیدا بکات و یارمەتیدەریان بێت

کاتی ھێشتنەوەی نەخۆش

ئەو کەسەی کە نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت یەک ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟