ڕاوێژکاری خۆڕایی

چاندنی برۆ بە شێوەی سروشتی

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳

بڕۆ کاریگەریێکی زۆری لەسەر جوانی مرۆڤ هەیە.بە باش بوونی شێوازەکانی نەشتەرگەری،هەوڵ دان بۆ چاندنەوەی برۆ زیاتر بوە.بۆ سەرکەوتوو بوونی نەشتەرگەری،ناسینی ئاناتۆمی دمووچاو،توانایی کێشانی برۆ،لێهاتوویی لە جیاکردنەوە و چاندنەوەی موەکان لازم.دوو شێوەی چاندنەوەی برۆمان هەیە بە نێوەکانی FUT و FUE.
لە شێوەی FUT،نەوارێک لە فولیکولەکانی موو لە پشت سەر دەهێننە دەرێ و لە FUEفولیکوولەکان بە شێوەی دەنکە دەنکە جیا دەکەنەوە.

 

مەودای چاک بوونەوە ۲۴ کاتژمێر لە دوای عەمەلیاتەکە دەخایێنێت.بەڵام دەرەنجامی کۆتایی چاندنەوەی برۆ بەلایەنی کەم هەشت مانگ دەخایێنێت.

پاراکلینیکەکانی پێویست
ئەم پرۆسەیە پشکنینی خوێنی ناوێت و هەندێک جار بۆ زانیاری زیاتر پشکنینتان سەبارەت بە نەخۆشیەکانی وایرۆسی HIV، هێپاتیتی B و هێپاتیتی C تان بۆ دەکرێ.

گەر نەخۆشیێکی تایبەتتان لەگەڵە و یان ئالێرژیتاتان بە دەوایێ تایبەت وەکوو دەرمانی سڕکەر هەیە بە پزیشکی ڕابگەیێنن.

چاوەدێریەکانی پێش نەشتەرگەری،کاتی ناشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری
لە بەکەم قۆناغ دا ئەو شێوەبرۆیەی دەتانهەوێ بە پزیشکی ڕابگەیێنن و داوای ئەوە بکەن کە دەدەنجامەکانی کە بۆ برۆتان ڕوو دەدات تان پێ نیشان بدات،بەو شێوەیە ئەو برۆیەی ئێوە دەتانهەوێ نزییک تر دەبێتەوە لەو برۆیەی کە ئێوە دەتانهەوێ لەگەڵ ئەو برۆیەی کە دەردێ.
دەبێ بزانن کە چاندنەوەی برۆ چوادچێوەی تایبەتی خۆی هەیە،لەوانەیە بۆ گەیشتن بە چڕی پێویستی برۆتان،پێویستتان بە چەن جار چاندنەوە هەبێت.لە دوو حەوتوی پێش نەشتەرگەری نابێ جگەرە بکێشن.پێش لە بەکار هێنانی دەوای ئاسپرین و تراوکەرەکانی خوێن،ئامۆژگاری پزیشک لە گوێتان بگرن.

چۆنیەتی ئەنجامی چانپنەوەی برۆ بە شێوەی سروشتی
قۆناغی یەکەم سڕ کردنی برۆ و دەورووبەری برۆ بە شێوەیێک کە هەر پێست سڕ بێت . بە لەچاوگرتنی حاڵی نەخۆش،لەوجێگەی موو هەڵدەگرین چەندانە فوولیکولی موو لە پێست جیا دەکەینەوە. بۆ هەرکام لە برۆکان ۲۵۰-۴۰۰ تاڵە موو بەکار دەبەین و بۆ هەڵگرتنیان دەبێت باشترین ناوچەی پێست لە بواری لەیەک چوونی پارچەی پێست و ئەستووری موەکان ڕەچاو بکەین.ناوچەی برۆ دەکێشرێتەوە و نۆرەی چاندنی موو بە قووڵایی،درێژایی و هێڵی پێویست دێت.موو لە سێ بەشی سەر،لەش و بنی موو درووست بوە.لە هەر ناوچە شێوازی چاندنی موو جیاوازە،بۆ نموونه سەرەوەی برۆ بە شێوەی ڕاست دەچێندرێت.

دوای نەشتەرگەری
دوای پرۆسەکە ئەو ناوچانەی مووی لێ هەڵگیراوە،بە نەودای دوو ڕۆژ پانسمان دەکرێت،بەڵام ناوچەی چاندنی برۆ ئاواڵە دەمێنێتەوە و دەبێ بە مەودای هەر ۳-۲ کاتژمێر بەو دەوایەی کە پێتان دراوە کەڵک وەرگرن و پێی چەور کەن. ڕەش بوونەوە و هەڵماسینی شوێنەکە بەلایەنی کەم یەک حەوتوو دەمێنێتەوە.ئەو دەوایانەی پێتان دراوە وەک ئانتی بیوتیک،کەم کەرەوەی ئێش و کۆرتۆنە خۆراکیەکان بە پێی ئامۆژگاری پزیشک بەکاری بێنن. کۆرتۆن بۆ کەم کردنەوەی ئەگەری وەرنەگرتنی چاندنەوەکە لە لایەن پێستەوە بەکار دێت. دوای دوو ڕۆژ دەتوانن شێوازی حوانکاری بۆ چاوتان بەکاربێنن و بۆ کێشان و جوانکاری برۆ ،تا لێبوونەوەی پۍستە ویشکەکانی برۆ دەست ڕاگرن .دوای سێ ڕۆژ یانی دوای لێکردنەوەی پانسمانی سەرتان،خۆتان بشۆن و سەرتان تەڕ کەن. جێلێکی مووی سەرتان پێ دەدرێ کە تا ۳ حەوتوو بۆ مووەکانی بەکاری بێنن،ئەم جێلە یارمەتی دەدات کە موە چاندراوەکان بتوانن خۆیان ئاراستە کەن و لە ڕێی خۆیان بڕوێن.

خاڵە گرینگەکان سەبارەت بە چاندنی برۆ بە شێوەی سرووشتی
لە سەرەتا دا بە لایەنی زۆر تەواوی مووە چاندراوەکان دەوەرن بەڵام دوای ۴-۳ مانگ دیسان سەر لە پێست دێننە دەرێ و لە دوای ۶-۴ مانگی تر ژومارە و ئەستوورایی موەکان زۆر دەبێت.
زیان هایێک کە لەوانەیە چاندنەوەی مووی برۆ لە بە دوای خۆی دا بێنێت ئەوانەن،جاوازی ڕەنگی موو،ناوچەی پێست،شێوەی ڕوانی موو و ڕادەی بەرز بوونەوەی مووە چاندراوەکان سەبارەت بە موەکانی تری برۆ.ڕوودانی ئەم زیانانەی کە باس کرا تا ڕادەیێکی زۆر بە شارەزایی و لێهاتویی پزیشک،باش بوونی کەرەستەی نەشتەرگەری و دەرمانە بەکار هاتوەکان بەسراوەتەوە. دوای ڕوانی برۆ ، لە دوای هەر چوار ڕۆژ پێویستە موەکانی برۆ کورت کەنەوە.
تەشەنا ، فوولیکوولیت (Folliculitis) و ئێسکار (Scar) زۆر بە کەمی دوای نەشتەرگەری ڕوو دەدات.
چاندنی برۆ بە شێوەی سروشتی بە چ کەسانێک پێشنیار دەکرێ؟
بۆ کەسانێک کە:
۱.جوانی برۆ
۲.کێشە زگماکیەکان
۳.سووتانی برۆ
۴.شوێنی برین لە برۆ دا بە هۆی کارەسات،نەشتەرگەری و تەتۆ
۵.هەڵکەندنی مووەکانی برۆ یان تریکۆتیلۆمانیا(trichotillomania)
۶.هەڵوەرینی موەکانی برۆ
۷.هەڵوەرینی لەدوای بەکارهێنانی دەوا کیمیایی و ڕادیۆتڕاپی

ماوەی مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی چاندنەوەی برۆ بە شێوازی سروشتی
لەم نەشتەرگەریە دا کەڵک لە دەرمانی بێهۆشی وەرناگیرێ و پێویست بە مانەوە لە نەخۆشخانە ناکات.

بنەڕەتی

$616

هات و چۆی فڕٶکەیی و هەڵسووڕانی ناو شار

وەرگێڕی زمانی کۆردی هاوڕێ بۆ ماوەی چارەسەری

پشتیوانی شەو و ڕۆژی

سڕە گرتنەوەی تایبەتی vip پزیشک

وەرگرتنی ڤیزا

نەشتەرگەری لە کڵینیکی دێی

ئابووری

$664

هات و چۆی فڕٶکەیی و هەڵسووڕانی ناو شار

وەرگێڕی زمانی کۆردی هاوڕێ بۆ ماوەی چارەسەری

پشتیوانی شەو و ڕۆژی

سڕە گرتنەوەی تایبەتی vip پزیشک

وەرگرتنی ڤیزا

نەشتەرگەری لە کڵینیکی دێی

نیشتە جێ بوون و مانەوەی لە هۆتێلی 3 ئەستێرە

تایبەتی

$696

هات و چۆی فڕٶکەیی و هەڵسووڕانی ناو شار

وەرگێڕی زمانی کۆردی هاوڕێ بۆ ماوەی چارەسەری

پشتیوانی شەو و ڕۆژی

سڕە گرتنەوەی تایبەتی vip پزیشک

وەرگرتنی ڤیزا

نەشتەرگەری لە کڵینیکی دێی

نیشتە جێ بوون و مانەوەی لە هۆتێلی 5 ئەستێرە

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟