ڕاوێژکاری خۆڕایی
چاوی پشیلەی یا Canthoplasty

چاوی پشیلەی یا Canthoplasty

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳

(Canthoplasty) یان نەشتەرگەری چاو پشیلە یەکێکە لە جۆرەکانی نەشتەرگەری جوانکاری چاوە کە لەم ساڵانەی دوایدا خواستی زۆری لەسەرە. ئەم نەشتەرگەرییە بەگشتی لەگەڵ نەشتەرگەری پێڵوی بەشی خوارەوەی چاویش ئەنجام دەدرێ کە دەبێتە ھۆی کشان و گەورە دەرکەوتنی چاوتان. لەپاڵ کانتوپلاستیدا ئێوە دەتوانن کەوتنی پێڵوی چاو قەڵەوی ژێر چاویشتان چاک بکەن. لە ڕاستیدا دەبێت بڵێین کە نەشتەرگەری چاوی پشیلەی ی بەشێکە لە نەشتەرگەری بلفاروپلاستی بە سود وەرگرتن لە نەشتەرگەری . کەواتە ئێوە دەتوانن سەرەڕای جوان دەرکەوتنی چاوتان چرچ و لۆچیەکانی شل بوونی پێستی دەوروبەری چاویشتان لەناوبەرن.
جۆر و شێوازەکانی نەشتەرگەری چاوی پشیلەی

کانتوپلاستی

کانتوپلاستی بەھۆی دروست بوونی بڕین و پەیوەندی لەنێوام دەماری چاودا ئەنجام دەدرێ. لەکاتی ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییەدا حاڵەتی ماندووبوونی چاوەکان نامێنێت و چاوەکان بە شێوازێکی جوان دەردەکەون.

لترال كانتوپلاستى

ئەم نەشتەرگەرییە بۆ نەھێشتنی شل بوون و بێھێزی پێڵوی چاوی سەرەوە و کێشتانی گۆشەی دەرەوەی چاو بەکاردێت .
وە ھەروەھا ھەندێک کاتیش بۆ نەھێشتن و بۆ لەناوبردنی بێھێزی شلی پێڵوی چاو ئەنجام دەدرێت .بەگشتی کۆریاییەکان بۆ نەھێشتنی بۆ نەھێشتنی کەوتن و شل بوونی پێڵوی بەشی سەرەوە و گەورەکردن و دەرکەوتنی چاو بەگەورەیی سودیان لەم نەشتەرگەرییە وەرگرتووە سەرەڕای نەھێشتنی بێ توانایی پێڵو چارەسەر کردنی چاو لەکۆتایدا شێوەی پشیلەیی دەردەکەوێت.

كانتوپكسى

لە کانتوپکسیدا پێچەوانەی کانتۆپلاستی بەھیچ شێوەیەک بڕین لە دەماری چاوەکاندا ئەنجام نادرێت تەنھا لەڕێگەی تەقەڵی دەماری بەشی خوارەوەی چاو بەشی دەرەوەی چاو بەیەکتر دەگەیەنرێن لەیەکتر نزیک دەنبەوە لەبەشی پێڵوی خوارەوە کەمێک پێستی زیادەی دروست بوو لادەبرێت تا شل و کەوتنی نەبێت و جوان دەرکەوێت ئەم شێوازە بۆ نەھێشتنی شل بوونی پێڵوی خوارەوەیش بەکاردێت.

اكتروپيون یا نەھێشتنی چرچ و لۆچی پێڵوی خوارەوە

چرچ و لۆچی پێڵو و شل بوونی پێست بەھۆی چوونەسەرەوەی تەمەنەوەیە ،ئەم نیشانانە لە دەوروبەری چاو کە پێستی ناسکتری ھەیە زووتر دروست دەبێت و دەردەکەوێت. لەکەسانێکدا کە چرچ و لۆچی پێڵوی بەشی خوارەوەیان ھێشتا بە ئاشکرا دەرنەکەوتووە نەشتەرگەری چاوی پشیلەی سودی ھەیە بەڵام لەکەسانێکدا کە پێڵوی بەشی خوارەوەی چاو بۆ بەشی دەرەوە شێوازی ئەکتروپیون باشترین ھەڵبژاردەیە.

پڕۆسەی نەشتەرگەری

ئەم نەشتەرگەرییە پێویستی بە ١ بۆ ٢ کاتژمێر دەبێت تا نەشتەرگەرییەکە ئەنجام دەدرێت.لەسەرەتادا دوای بەنج یا بێ ھۆش کردنی ئێوە ، پزیشکی نەشتەرگەر لە پارێزەرێکی شوشەیی لە مادەی پلاستیکی بۆ پاراستنی چاوەکانتان سود وەردەگرن .لەکاتی نەشتەرگەری پشیلەیی دەمارەکان بۆ ناوەوە و بەرەو ناوەوەی پێڵو بڕینێک ئەنجام دەدرێت و بۆ دوە بەشی سەرەوە دەبردرێن . ‌‌‌لەم بڕینەدا ئەم برینە ڕێگە بۆ دروست کردن دەدات کە لەسەر ئێسقانی برۆ دادەنرێت.
نەشتەرگەری چاوی پشیلەیی لەانەیە لەگەڵ کانتولیز ئەنجام بدرێت . کانتۆلیز بەمانای جیاکردنەوەی پێستی گۆشەیەکی چاو لە ئێسقانی ژێریەتی . ھەروھا پەیوەندی نێوان پێڵوی خوارەوە ھەڵدەگریردرێت ، دواتر دەمی پێڵو بە ئارامی بەرو سەرەوە و سەر دەکێشرێت . لەکۆتایدا گۆشەی دەرەوەی چاو کەمێک بەرزتر دەبێت و چاوەکان وەک چاوی پشیلە بۆ ھەردوو لا دەکێشرێت . دوای کۆتایھاتنی نەشتەرگەریش پارێزر لە چاو دەھێنرێتە دەرەوە و زامەکان و تەقەڵەکان تەداوی دەکرێن.

پارێزگاریەکانی دوای نەشتەرگەری

• کاتی چاک بوونەوە دوای نەشتەرگەری کانتوپلاستی لەنێوان ٢ بۆ ٤ ھەفتەیە کەمێک ھەست بە ئازار لە چاوەکاندا ھەست پێ دەکرێ کە ئاساییە .

• دروست بوونی ئاوسان و شین بوونەوە کە سوروشتیە بۆ ڕێگری کردن و کەم کردنەوەی نابێت چاو زۆر ماندو بکرێت و ھێزی نەخرێتە سەر.

• لەکاتی خەوتندا سەرتان بەرزتربێت لە خەوتنی ئاسایی تا زەخت نەکەوێتە سەر چاو.

• چەند ڕۆژی سەرەتا خۆتان بە دوربگرن لە سەیرکردنی شاشەی مۆبایل ،کۆمپیوتەر خۆتان بپارێزن.

• لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ خۆتان بپارێزن.

• سود وەرگردن لە جۆرەکانی لێنزی پزیشکی و جوانکاری تا چەند ھەفتەیەک قەدەغەیە.

• خۆشۆردن تا ٨ کاتژمێر دوای نەشتەرگەری قەدەغەیە.

• مەلەوانگە و خۆ شۆردنی زۆر تا کاتی چاک بوونەوەی تەواوەتی قەدەغەیە.

• لەکاتی خوێنبەربووندا ،شین بوونەوە و ھەڵئاوسانی زیاد لەپێویست ،لەکاتی شین بوونەوە و ھەڵئاوسان و جەراعەت پێویستە ئەو پزیشکەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامداون ئاگادار بکەنەوە.

• کێشەیەکی بچووک لە بینیندا ،دوای نەشتەرگەری شتێکی ئاساییە بەگشتی دوای چەند ڕۆژێک ئەو کێشەیەش نامێنێت .

کاتی مانەوە لە نەخۆشخانە

ئەم نەشتەرگەرییە بەڕۆژێک ئەنجام دەدرێت پێویست بە مانەوە ناکات لە نەخۆشخانەدا.

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟