لیفتی قۆڵ (براکیوپلاستی)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲لیفتی قۆڵ یا براکیوپلاستی، جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە ئامانجی ئەنجامی ، تووند کردنی قۆڵ و بازوو و ستاییل دان بە قۆڵ و بازوویە. ئەگەری هەیە نەشتەگەر لە لیپۆساکشین بۆ وەدەر نانی چەوری و پێستی زیادی کەڵک وەربگرێت و پێست کێشراوەتر بکات. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانێک کە ئەندازەیێکی کەم لە پێستی زیادییان هەیە پێشنیار ناکرێت، چوون شوێنی برینێک کە لە ئاکامی ئەو بە جێ دەمێنێت گەورە دەبێت. بە جۆری گشتی ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانێک پێشنیار دەکرێت، کە دڵنیانە ئاکامی کۆتایی تا ئەو ڕادەیە باش بێت که بەهای سەلماندنی شوێنی برینەکەی هەبێت .
ماوەی کاتی چارەسەری
لە 10 هەتا 14 رۆژی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری لیفتی قۆڵ، شوێنی نەشتەرگەری هەڵماسینی دەبێت. ئەگەری هەی تاک هەتا 6 حەوتوو قۆڵ و بازووی خۆ لە وەرپێچی پانسمانی ڕابگرێت بۆ وەی کە هەڵماسینەکەی کەم بیتەوە. چاکەسازی گشتی شوێنی نەشتەرگەری ڕەنگە ماوەی یەک ساڵی پێ بچێت.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندی دار
بەر لە نەشتەرگەری مێژووی پزیشکی تاک پشکنین دەکرێت و پشکنینی فیزیکی لە سەر ئەنجام دەدەن. ئەم پشکنینە داگری چاوپێکەوتنی بەشی ژێری بازوو و وێنەهەڵگری لەم بەشەیە.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری ، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
پێویستە بەر لە نەشتەرگەری لیفتی قۆڵ لە جگەرە کێشان و سەرف کردنی ئەلکۆڵ خۆتان بپارێزن ؛ دووکەڵی جگەرە ڕەوتی چاکەسازی وەدوایە دەدات. بە پێی جگەرە کێشانی نەخۆش، هندک لە نەشتەرگەرەکان خۆیان لە ئەنجام دانی نەشتەرگەری بۆ ئەم جۆرە نەخۆشانە دەپارێزن، چوون دووکەڵی سیگار دەبێتە هۆی زۆر بوونی مەترسییەکانی کێشەی سەلامەتی پاشی نەشتەرگەری . هەروەها پێشنیار دەکرێت بەر لە نەشتەرگەری لە سەرف کردنی ئاسپرین و دەوایەکانی دژە ئیلتەهاب و دەوای گیایی خۆتان بپارێزن .
ڕەوتی نەشتەرگەری
نەشتەرگەر برشتێک لە بەشی ژێرەوەی بازوو لە بن باغەڵی دەست تاکوو ئانیشکی دەست لێ دەدات. کاتێک بڕشت لە بەشی ژێرەوەی بازوو لێ بدرێت، شوێنی برینەکەی هەتا ماوەیێکی کەمتر بە دیار دەکەوێت . پاشی وەدی هینانی ئەم بڕشتە، چەوری و پێستی زیادی وەدەر دەنرێت و شوێنی برینەکەی تەقەڵ لێ دەدەن .
نەشتەرگەری لیفتی قۆڵ بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت و 1 هەتا 3 کاتژمێری پێ دەچێت، کەچی ڕەنگە بە جۆری بێ هۆشییش ئەنجام بدرێت
پاشی نەشتەرگەری
بۆ ماوەی سێ هەتا چوار حەوتوو پاشی نەشتەرگەری ، نابێت بازوو لە ئاستی شان زۆرتر هەڵ بێتە سەرێ. هەروەها پێویستە لە 4 هەتا 8 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری لە هەڵسووڕانی فیزیکی و وەرزش کردن کە دەبنە هۆی گوشار هێنان بۆ تەقەڵەکان خۆتان بپارێزن .
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت
- کەسانێک کە پێستی زیادیان کەمە
- کەسانێک کە تووشی لۆژی وەزنینە
- مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :
- چڵک
- نێکرۆزی تەنراوی لەش
- مانەوەی شوێنی برینەکان
- ئێش و ژان
- خوێنڕێزی
- شین هەڵگەڕان
- هەڵماسین
- کۆبوونەوەی تەڕاوشتی لەش
- بێ هەستی هەتایی ژووری بازوو
- نەبوونی هاوسەنگی لە بازوویەکان
نواندن بۆ
- جیا کردنەوەی پێست وچەوری زیادی بازوو و قۆڵ
ماوەی کاتی مانەوە
تاک بۆ ماوەی 1 هەتا 4 ڕۆژ دەمێنێتەوە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7