لیفتی لەش
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲لیفتی لەش بە کۆمەڵە نەشتەرگەریێک دەکووترێت ک ئامانجی ئەنجام دانیان،چاکەسازی زاهیری تاک لە ڕێگای جیا کردنەوەی پێستی زیادی و ساف کردنی پێستی پاشماوەیە.لەم نەشتەرگەرییە، چەوری زیادی ژێر پێستیش هەڵدەگیرێت.
لیفتی لەش زۆرتر بۆ کەسانێک دەنوێندرێت، کە بە هۆی نەشتەرگەری یا وەرزیش یا دەم گرتنەوە ڕادەیێکی زۆر،لە کێش و قوورسایی خۆیان لە دەست داوە و پێستی زیادیان هێناوە.
لیفتی نیوەی خوارەوەی ليش خوازراوترین جۆری لیفتی لەشە، کە ڕەنگە داگری ئابۆمینۆپلاستی، لیفتی ڕان و لیفتی کۆم بێت.هەروەها دەکرێ جۆرەکانی جیاوازی لە نەشتەرگەری لیفت، وەک لیفتی مەمک و لیفتی قۆڵ لە گەڵ لیفتی لەش تێکەڵ بکەن.
ماوەی کاتی چارەسەری
زۆربەی ئەوە کەسانەی لیفتی لەش ئەنجام دەدەن،چوار تاکوو شەش حەوتوو پاشی ئەنجام دانی دەگەڕێنەوە سەر کار و هەڵسووڕانی ڕۆژانەیان وپاشی تێپەڕینی شەش تاکوو هەشت حەوتوو دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ لای وەرزش کردن.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
تاک بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە ، ئەزموونی جۆراوجۆری لە سەر ئەنجام دەدرێت و حاڵەتی پزیشکی پشکنین دەکرێ، بە هۆی وەی کە نەشتەرگەرییە ڕەنگە داگری چەن نەشتەرگەری دیکەش بێت. ئەنجامی ئەزموون و پشکنین بۆ ئەنجامی ئەوانیش پێویستە.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری ، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
بە پێی وەی کە تاک جگەرە کێش بێت، بەر لە نەشتەرگەری لێیان دەوێت کە خۆی لە جگەرە کێشان بپارێزێت، چوونکە ڕەنگە بە هۆی دووکەڵی جگەرە خێرایی ڕەوتی چاکەسازی کەم ببێتەوە. هەروەها پێویستە نەخۆش بەر لە نەشتەرگەری لە خواردن و خواردنەوە خۆی بپارێزێت و لە سەرف کردنی دەوا ودەرمانی وەک ئاسپرین خۆی بپارێزێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
لیفتی لەش لە زۆربەی بابەتەکان داگری بڕشت لێدان لە بەشەکانی تەنیشتی لەش و جیا کردنەوەی پێستی زیادی دەبێت.
دەکرێ لیپۆساکشێنیش تێکەڵی ئەم ڕەوتە بکرێت تاکوو فۆڕم و ستاییلی لەش چاکتر بێت.بە پێی پێداویستی تاک ، نەشتەرگەر ڕەوتی نەشەرگەری لە بەشەکانی جۆراوجۆری لەش وەک زگ، ڕان و کۆم ئەنجام دەدات.پاشی گەییشتن بە ستاییلی مەبەست ، نەشتەرگەر شوێنی نەشتەرگەری قەپات دەکات و برینەکەی دەورپێچ دەکات.
لیفتی لەش بە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە 5 هەتا 7 کاتژمێری پێ بچێت.
پاشی نەشتەرگەری
بە پێی وەی کە لیفتی لەشی تاک داگری چە جۆرێک لە نەشتەرگەری دەبێت ، چاودێری تایبەت بۆ بەرگری لەم بەشە پێویست دەبێت.
بۆ نموونە ئەگەر تاک براکیۆپلاستی ئەنجام بدات ڕەنگە داوای لێبکەن قۆڵی خۆی بۆ ماوەی چەن ڕۆژ لە ئاستی سەرەوەی دڵی خۆی ڕابگرێت، کەواتە پێویستە سەبارەت بە چاودێریەکانی تایبەت بە هەر لیفتی لەش لە گەڵ پزیشکی خۆتان گفتوگۆ بکەن.بەڵام بە گشتی دەتوانین بڵێین کە بۆ ماوەی چەن حەوتوو پاشی نەشتەرگەری خۆتان لە هەڵسووڕانی قۆرس و گران بپارێزێن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشەتەگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت
- کەسانێک کە هەوڵی کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی زۆریان هیە
- ئەم ئافرەتانەی کە بە هیوای حامیلە بوونن
مەترسییەکانی ئەگەری سەبارەت بە نەشتەرگەری:
- چڵک
- خوێنڕێزی
- چاکە نەبوونەوەی درووستی برین
- کۆبوونەوەی تەڕاوشتی لەشی
- بێ هەستی
- نێکرۆزی چەوری
- ئێشی بەردەوام
- هەلماسینی بەردەوامی پێ
- نەبوونی هاوسەنگی
نواندن بۆ
- کەسانێک کە کێش و قوورساییان کەم بۆتەوە و ئێستاش پێستی زیادیان هەیە
ماوەی کاتی مانەوە
تاک بۆ ماوەی1هەتا 3 ڕۆژ لە نەزۆش خانە دەمێنێتەوە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7