ڕاوێژکاری خۆڕایی
پەیوەندی ئێسکی شەویلکە

پەیوەندی ئێسکی شەویلکە

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۱

پرتووکان و داوەشانی ئیسکی شەویلکە بە هۆی جۆراوجۆر ڕووی دەدات کە داگریان دەتوانین ئاماژە بکەین بە ددان کێشان، نەخۆشی یا لووی پووکی. لە درێژەی ڕەوتی پەیوەندی ئێسکی شەویلکە لە مادەی دەسکرد یا ئێسکی پەیوەندی نەخۆش یا ئێسکی پەیوەندی کەسێکی تر کەڵک وەردەگیرێت، تاکوو داوەشانی ئێسکی شەویلکە قەرەبوو بکرێتەوە .

ئەم ڕەوتە بۆ کەسانێک کە تووشی ئەم کێشەیە بوونە و پێویستیان بە ئیمپلەنت هەیە گونجاوە؛ هەروەها کەسانێک کە بۆ ماوەیەکی دوور ودرێژ ددانیان نەبووە و تووشی داوەشانی پووک بوونە، ئەوانیش پێویستیان بەم ڕەوتەیە.

ماوەی کاتی چارەسەری

ماوەی چاکەسازی پەیوەندی ئێسکی شەویلکە بە هۆکاری زۆر پەیوەندی هەیە و لە بابەتێک بۆ بابەتێکیتر جیاوازە، بەڵآم بە جۆری گشتی دەتوانین بڵێین کە ماوەی چاکەسازی چەن حەوتووی پێ دەچێت.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار

ڕەنگە بەر لە ئەنجامی ئەم ڕەوتە، پێویست بێ تاک فەحس و ئەزموون ئەنجام بدات و بۆ ئەنجام دانی وێنە هەڵگری سەردانی ناوەندی پەویوەندیدار بکات.

چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری

بەر لە نەشتەرگەری

بە پێی وەی کە نەخۆش پێویستی بە چاودێرییەکی تایبەتی هەبێت پزیشک تاک ئاگادار دەکاتەوە.

ڕەوتی نەشتەرگەری

لە ماوەی ڕەوتی پەیوەندی ئێسک، مادەی پەیوەندی بۆ شوێنی مەبەست زیا دەکرێت وکاتی پێ دەدرێت کە چاکتر ببێتەوە. هەروەها لە هندک لە بابەتەکان ڕەنگە ئێسکی پەیوەندی لە ڕێگای ئامێری ڕاوەستاو کەر( وەک بڕغی) بە شوێنی مەبەست وەسڵ بکرێت و ئەم ئامێرانە لە چاوپێکەوەتنێکی تر جیا دەکرێنەوە.

ئەم ڕەوتە بە جۆری بێ هەستی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە 1 بۆ 3 کاتژمێری پێ بچێت.

پاشی نەشتەرگەری

ڕەنگە پاشی نەشتەرگەری هەتا ڕادەیەک هەست بە هەستیاری وئێش و ژان لە شوێنی نەشتەرگەری کراو بکەن، بەڵام ئەم هەست پێ کردنە پاشی ماوەیەک تەواو دەبێ.

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:

  • دژە جوابی سیستەمی بەرگری لەش
  • وەرنەگرتنی ئێسکی پەیوەندی
  • چڵک
  • خوێنڕێزی
  • هەڵماسین
  • زیان بە بینای لایەنی
  • زیان بە سینووسەکان

نواندن بۆ

  • کەسانێک کە پێویستییان بە ئیمپلەنتە بەڵام ئێسکی شەویلکەیان نەرم یا تەنکە.

ماوەی کاتی مانەوە

پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە .

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

بۆچی بۆ دامەزرانی ئیمپلەنت پێویستم بە پەیوەندی ئێسک هەیە؟

لە هندک لە تاکەکان، ئێسکی شەویلکە تووشی داوەشان دەبێت و بە پێی پێویست بە ئیمپلەنت، پێویستە کە ئەم ئێسکە چاکە سازی بکرێت . کاتێک کە ددانێک لە شوێنی خۆی دەردەکێشرێت، خوێن کەمتر دەگاتە ئەم شوێنە و ئێسکی شەویلکە تووشی داوەشان دەبێت و ئێسکی پێویست بۆ زێرەڤانی لە ئیمپلەنت بوونی نابێت.

ئەم ئێسکەی کە لە شەویلکەی من پەیوەند دەدرێت لە چە شوێنێک وەردەگیرێت؟

مادەیەک کە بۆ پەیوەندی ئێسکی شەویلکە سەرف دەکرێت، دەکرێ لە چەن شوێن وەرگیرێت. لە هندک لە بابەتەکان ڕادەیەکی کەم لە ئێسکی لەشی خۆتان وەردەگیرێت. لە هندک لە بابەتەکانی تر، ئێسک لە لەشی کەسێکی تر وەردەگیرێت. هەروەها دەکرێ ئێسکی پێویست لە لەشی ئاژەڵان وەرگیرێت ، کە زۆرتر لە ئێسکی مانگای کەڵک وەردەگیرێت. چەل وا هەیە لە ئێسکی دەسکرد کەڵک وەردەگیرێت کە لە مادەی جۆراوجۆر ساز دەکرێ.

ئایا پەیوەندی ئێسکی شەویلکە بە ئێش و ژانە؟

لە ماوەی ڕەوتی پەیوەند، ئێوە بێ هەست دەکرێن و هەست بە ئێش و ژان ناکەن. پاشی تەواو بوونی ڕەوتەکە، ڕەنگە هندک هەست بە ئێش و ژان بکەن کەچی ئەم ئێش و ژانەش پاشی چەن ڕۆژ لە ناو دەچێت. بە پێی پێویست پزیشک دەوای هێدیکەرەوەتان بۆ دەنوێنێ.

ئایا پەیوەندی ئێسکی شەویلکە بە ڕاستەقینەیی پێویستە؟

بە پێی وەی کە پزیشکی ئێوە پەیوەندی ئێسکی شەویلکەی بۆ نواندبن، بە ئەگەرێکی زۆر بەشێکی زۆر لە بارستایی ئێسکی ئێوە لە دەس چووە. ئەم ئێسکە بە خۆکردی چاک نابێتەوە و لە ساڵەکانی داهاتوو کێشەتان بۆ ساز دەکات. ئیمپلەنت لە سەر ئێسکی شەویلکە دەدرێت، کەواتە ئەگەرکوو ڕادەیەکی زۆر لە بارستایی ئیسکی شەویلکەی ئێوە لە ناو چووبێت، ئەنجامی پەیوەندی ئێسک بۆ دامەزرانی ئیمپلەنت پێویستە.

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟