چاکەسازی پڕۆتێزی مەمک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئافرەتانێک پێشنیار دەکرێت کە خوازیاری گۆڕانکاری زاهیر و شێوەی پڕۆتێزەکانی مەمکیانن. لە درێژەی ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێ ئەندازەی پرۆتێزەکان بگۆڕن و لەم ڕێگایە دەتوانن بەو دڵنیاییە بگەن کە تاک لە زاهیری خۆی ڕەزامەندی هەیە. هەروەها ئەگەرکوو پرۆتێزی تاک زیانی بەرکەوتبێت، دەکرێ لەم نەشتەرگەرییە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە کەڵک وەربگرن.
ئەگەرکوو ئێوەش هەست بە وەی دەکەن ئەندازەی پڕۆتێزەکانتان گۆنجاو نییە و خوازیاری گچکە کردن یا گەورە کردنیانن، دەتوانن ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەن. کەچی بەر لە هەر شتێک دەبێت ئەم بابەتەی لە گەڵ پسپۆڕێک باس بکەن.
ماوەی کاتی چارەسەری
نەشتەرگەری چاکەسازی پڕۆتێزی مەمکیش دەتوانێ وەک ئاگمێنتێیشێنی مەمک داگری هەڵماسین و شین هەڵگەڕان بێت. ئەم شێن هەڵگەڕان وهەڵماسینە لە ماوەی 3 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری تەواو دەبێت . پاشی تێپەڕ بوونی ئەم ماوەیە تاک تا ئەو ڕادەیە چاک بۆتەوە کە بتوانێت خەریکی هەڵسووڕانی وەرزشی بێت.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندی دار
بەر لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە ڕەنگە پێویست بێت ئەزموونی وەک ئەزموونی خوێن و ئەزموونەکانی تر لە تاک هەڵبگرنەوە. ئەم ئەزموونانە لە لایەن پزیشک ڕادەگەیێندرێن.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری ، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
ڕەنگە داوا لە تاک بکەن لە دەوایەکانی وەک ئاسپرین و دەوایەکانی دژە ئیلتهاب دووری بکات و لە چەن کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری لە خواردن و خواردنەوە خۆی بپارێزیت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
چاکەسازی پرۆتێزی مەمکی دەکری بە چەن ڕەوتی جۆراوجۆر دابەش بکەین، کە ڕەوتی ئەنجامی هەر یەکیان جیاوازە. ئێستا لێرەدا باسی هەر کامیان دەکەین
گەورەکردنی ئەندازەی مەمک _ کاتێک کە تاک هەست بکات ئەندازەی مەمکی گچکەیە و پێویستی بە گەورە کردنی مەمک، بە کەڵک وەرگرتن لە پڕۆتێزی گەورەترە ، ئەم ڕەوتە هەڵدەبژاردرێت.
کەم کردنەوەی ئەندازەی مەمک _ ئەم ڕەوتە بۆ کەسانێک بەکەڵکە کە خوازیاری کەم کردنەوەی ئەندازەی مەمکیانن، بەڵام حازر بە دەرهێنانی پڕۆتێزی مەمکی خۆیان نینە.
چاکەسازی پڕۆتێزی مەمک بە هۆی پزیشکی یا جوانکاری _ هندک لە تاکەکان بە دوای گۆڕینی ئەندازەی پڕۆتێزی مەمکی خۆیان نینە، بەڵآم پێویستیان بە نەشتەرگەری چاکەسازی مەمک هەیە. بۆ نموونە ، ڕەنگە پڕۆتێزەکان تەڕاوشتیان هەبێت یا لە شێوەی خۆیان دەرچووبن؛ هەروەها ڕەنگە تاک خوازیاری جیا کردنەوەی گۆشتی زیادی لای پڕۆتێزەکەی بێت.
نەشتەرگەری چاکەسازی پرۆتێزی مەمەک بە جۆری بێهۆشی ئەنجام دەدرێت و 1 بۆ 2 کاتژمیری پێ دەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
پێویستە تاک پاشی ئەنجامی نەشتەرگەری جلک و بەرگی نواندراو بپۆشێت و دەوایەکانی نواندراو لە لایەن پزیشک سەرف کات، تاکوو بتوانی ئێش و ئازاری پاشماوی نەشتەرگەری سەرو بەر بکات.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەری بریتینە:
- چڵک
- بەدی هاتنی گۆشتی زیادی
- ناڕێکی مەمک
- خوێنڕێزی
نواندن بۆ
- کەسانێک کە لە ستاییل و ئەندازەی پڕۆتێزی خۆیان ڕەزامەندیان نییە .
ماوەی کاتی مانەوە
تاک پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە .
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7