نەشتەرگەری نۆژەنی مەمک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری چاکەسازی مەمک بۆ نۆژەنی مەمکهایێک دەکرێت کە بە جۆری گشتی یا هەتا ڕادەیێک مەمکیان هەڵگیرابێت. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانێک باوە کە بە تازەیی بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک چوونەتە ژێر نەشتەرگەری وەک ماستێکتۆمی و لامپێکتۆمی. ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر هاوکات لە گەڵ ماستێکتۆمی ئەنجام دەدرێت، بەڵام هندک لە نەخۆشەکان سەبر دەکەن ماوەیێک پاشی ماستێکتۆمی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجامی دەدەن.
ماوەی کاتی چارەسەری
ماوەی کاتی چاکەسازی ئەم نەشتەرگەرییە پەیوەندی بە جۆری ئەنجام دانی نەشتەرگەری و ڕەوتی چاکەسازی ئاسایی ئیوە هەیە. زۆرتر پاشی نەشتەرگەری، تاک بۆ ماەی 1 هەتا 3 حەوتوو لە درێنی کەڵک وەردەگرێت. بە جۆری گشتی تاک پاش تێپەڕ بوونی ماوەی 1 هەتا 3 حەوتوو دەتوانێ خەریکی هەڵسووڕانی فیزیکی خۆی بێتەوە؛ پێویستە لەم بارەیە لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ بکەن .
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە نەشتەرگەری تاک چەن ئەزموونی فیزیکی لێ وەردەگیرێت و وێنەی لێ هەڵدەگرن، مێژووی پزیشکی تاک پشکنین دەکرێت.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری ، ڕەوتی نەشتەرگەری ، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
ڕەنگە بەر لە نەشتەرگەری لە نەخۆشیان بوێت کە خۆی لە خواردن و خواردنەوە و سەرف کردنی هندک لە دەوا ودەرمانەکان و جگەرە کێشان بپارێزێ. هەروەها پێویستە نەخۆش کەسێک لە گەڵ خۆی هاوڕێ بکات بۆ وەی کە پاشی بەرایی بوون لە نەخۆشخانە، تاکوو هۆتێل هاوڕێی بێت و هەتا چەن ڕۆژ لە گەڵی بێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
نەشتەرگەری نۆژەنی مەمک داگری خاڵی جۆراوجۆرە، کە پێویستە سەبارەت بەم خاڵانە لە کاتی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ بکەن. مەمکەکان دکرێ بە کەڵک وەرگرتن لە پڕۆتێزەکانی سیلیکۆنی یا خوێواکی یا فێلەپ نۆژەنی بکرێن. فێلەپ بریتییە لە تەنراوی بەشەکانی لەش وەک ڕان یا کۆم کە بە دەمارەکانی خوێنی مەمک پەیوەند دەدرێن. ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر لە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت کە بریتییە لە : بەدیهێنانی گوومبەزی مەمک و بەدیهێنانی مەمک بە گشتی.
پاشی نەشتەرگەری
پێویستە تاک پاشی ئەنجام دانی نەشتەرگەری دەستوور و نواندنەکانی پزیشک ئەنجام بدات و دەوایەکانی نواندراو سەرف بکات. هەروەها ئەگەری هەیە جلک و بەرگێکی تایبەتی بۆ بنوێنن کە پێویست بێ کەڵکیان لێ وەربگرێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :
- چڵک
- خوێنڕێزی
- کۆبوونەوەی تەڕاوشتی لەشی
- پچکڕان و لێبونەوەی فێلەپ
نواندن بۆ
- ئافرەتانێک کە ماستێکتۆمی یا لامپێکتۆمیان ئەنجام داوە
ماوەی کاتی مانەوە
تاک بۆ ماوەی 1 هەتا 3 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7