ئاگمێنتێیشینی چەناگە
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ئاگمێنتێیشێنی چەناگە کە بە ناوی مۆنتۆپلاستیش دەناسرێت، جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە مەبەستی ئەنجام دانی، چاکەسازی چەناگەی کەسانێکە کە خاوەنی چەناگەی گچکە یا قووپاون. لەم نەشتەرگەرییە، یا ئێسکی چەناگە چاکەسازی دەکرێت و ئەندازەی دەگۆڕدرێت یا پڕۆتێزێکی سیلیکۆنی دەچێتە ژووری چەنەگا. ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر هاوکات کە گەڵ نەشتەرگەری لووت ئەنجام دەدرێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
زۆربەی ئەو کەسانی نەشتەرگەری ئاگمێنتێیشێنی چەناگە ئەنجام دەدەن، بۆ ماوەیێک کورت ناتوانن خەریک کار و هەڵسووڕانی خۆیان بن، کەچی دەتوانن پاشی 7 رۆژ خەریک کاری پشت مێزی و زۆربەی هەڵسووڕانەکانی خۆیان بن.
ماوەی کاتی چارەسەری
بەر لە نەشتەرگەری ، تاک سەبارەت بە چاوەڕوانیەکانی خۆی لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ دەکات وپاشی بڕیار دەرکردن بۆ ئەنجامی نەشتەرگەری ، ئەزموون هایێک هەر وەک ئەزموونی خوێنی لێ وەردەگرن.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری ، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
پزیشک داوا لە تاک دەکات هەتاکوو دەستوورەکانی تایبەتی ئەنجام بدات، داگری ئەم دەستوور و نواندنانە دەکرێ ئاماژە بە دووری لە جگەرە و ئەلکوول و ئاسپرین بکەین.
ڕەوتی نەشتەرگەری
پزیشکی نەشتەرگەر، بڕشتێک لە ژێر چەناگە ، قەڵشتی چەناگە یا لە ژووری زار بەدی دێنێت. ئەم جارە پڕؤتێز لە ڕێگای ئەم بڕشتە دەچێتە ژووری چەناگە؛بە پێی پێویست بوونی گۆڕانکاری و چاکەسازی ئێسکی چەناگە ، ئەم کارەش ئەنجام دەدرێت. ئەمجارە شوێنی بڕشتەکە بە تەقەڵ لێدان قەپات دەکرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت و 1 هەتا 2 کاتژمێری پێ دەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
لە چەن ڕۆژی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری ، جووتنی چێشت سەخت وگرانە، کەواتە پێشنیار دەکرێت تاک بۆ ماوەی چەن ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری لە چێشتی ئاوەکی و چێشتی نەرم کەڵک وەربگرێت. دەور پێچی شوێنی نەشتەرگەری کراو 2 هەتا 3 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری دەکرێتەوە و هەڵدەگیرێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت:
- کەسانێک کە سەلامەتی پێویستیان نییە
- کەسانک کە دەوا و دەرمانی شل کەرەوەی خوێن سەرف دەکەن
- تاکەکانی تووش بوو بە کێشەکانی دڵ و دەماری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە
- چڵک
- زیان بە دەمارەکان
- ناڕەزامەندی لە ئاکامی نەشتەرگەری
نواندن بۆ
- کەسانێک کە لە ئەندازەی چێهرەی خۆیان ڕەزامەندیان نییە؛ بۆ نموونە کەسانێک کە چەناگەیان گچکە یا قووپاوە.
- هند لە تاکەکان کە بە دوای نەشتەرگەری لووتیانن.
ماوەی کاتی مانەوە
پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە .
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7