ڕاوێژکاری خۆڕایی
ددانی دەسکرد

 ددانی دەسکرد

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲

ددانی دەسکرد بەرهەمێکە کە بۆ جێگری ددانی خۆکرد بە کار دەبردرێت. ئەگەرکوو تەواوی ددانەکان لە ناو بچن، دەکرێ هەر هەموویان بە ددانی دەسکرد جێگر بکەن؛ ئێستا ئەگەر چەن ددان بە تاڵ کرابێ، دەکرێ لە جۆرێک لە ددانی دەسکرد کەڵک وەربگرن کە تەنیا شوێنی بە تاڵەکانی پوک پڕ بکاتەوە.
یددانەکانی دەسکرد لە چییەتی ئاسنی یا پەلاستیک بەدی دێن و لە سەر پوک نیشتەجێ دەبن. چەلی وایە دەبێ لە مادەیەکی نووسەکی بۆ ڕاوەستاو کردنی ددانەکان کەڵک وەربگیرێت، بەڵام ددانەکانی کە بە جوانی و ڕێک وپێکی ساز کراون بە بێ پێویستی بە مادەی نووسەکی لە شوێنی خۆیان ڕاوەستاو دەبن.

ماوەی کاتی چارسەری

بە هۆی وەی کە ڕەوتێکی سەخت و گران لێرە ئەنجام نادرێت، پێویستی بە ماوەی چاکەسازی تایبەتی نییە.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندی درا

ڕەنگە بەر لە هەوڵ دان بۆ ساز کردنی ددانی دەسکرد، پزیشک ئەندازەی شەویلکە و دەم وزار و ددانەکانی تاک پشکنین بکات، تاکوو بتوانێ ددانی گونجاو بە تایبەتمەندی فیزیکی خۆی بۆ ساز بکات.

چاودێرییەکانی بەر لە ڕەوتەکە، چۆنیەتی ئەنجامی ڕەوتەکە، چاودێرییەکانی پاشی ڕەوتەکە

بەر لە ڕەوتەکە

چاودێری تایبەتی بۆ ئەنجامی ئەم ڕەوتە بونییان نییە؛ کەچی جێگای ئاماژەیە کە ساز کردنی ددانی دەسکرد دەکرێ هەتا 3 حەوتوو یا زۆرتری پێ بچێت.

چۆنیەتی ئەنجامی ڕەوتەکە

ژمارەیەک لە ئەندازە گرتن لە دەم و زار و شەویلکە ئەنجام دەدرێت. ئەم زانیارییانە بنەمای ددانی دەسکرد بەدی دێنن. مۆدێلی سەرەتایی ددانی دەسکرد لە چاوپێکەوتنی دوایی لە سەر نەخۆش تاقی دەکرێتەوە و ئەو شوێنانەی کە ڕاحەتی و فرەوانی پێویستیان نییە، ڕێکخراوی و گۆڕانکاری دەکرێن. ئەم جارە قاڵبێکی کۆتایی لەم مۆدێلە ساز دەکرێ. مۆدێلی کۆتایی لە تاقیگە ساز دەکرێت و لە چاوپێکەوتنی دوایی لە سەر تاک تاقی دەکرێتەوە.

ئەم ڕەوتە پێویستی بە بێ هەستی یا بێ هۆشی نییە و لە چەن چاوپێکەوتنی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

پاشی ڕەوتەکە

پێشنیار دەکرێ پاشی ساز بوونی ددانە دەسکردەکە، تاک لە سەرەتا دا هندک چێشتی نەرم سەرف بکات و ئەم جارە خەریک خواردنی خوادەمەنی ئاسایی بێت. ڕەنگە ددانی دەسکرد لە سەرەتا دا هندک عەنتیکە و عەجیب دیار بێ، بەڵام تاک پاش ماوەیەک لە گەڵی ڕادێت.

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە ڕەوتەکە

بەکارهێنانی ددانی دەسکرد بۆ ئەم کەسانەی کە بە تازەیی ددانی خۆیان دەرکێشاوە پێشنیار ناکرێ، چوون ئێسکی شەویلکە پێویستی بە کاتە بۆ چاکەسازی خۆی.

نواندن بۆ

  • ئەم کەسانەی کە هندک لە ددانەکانی خۆیان لە دەست داوە( بۆ جوانکاری و بەرگری لە زیان بۆ ددانەکانی تر)
  • ئەم کەسانەی کە هەر هەموو ددانەکانی خۆیان لە دەست داوە

ماوەی کاتی مانەوە

بە هۆی وەی کە پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە .

 

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ئایا دەکرێ بە ددانەکانی دەسکردی خۆم بخەوم؟

بەڵێ، پێشگرێک بۆ خەوتن بە ددانی دەسکرد بوونی نییە، بەڵام وا باشترە بەر لە خەوتن لە زاری خۆتان دەریان بێنن؛ بە دەرهێنانی ددانی دەسکرد لە کاتی خەو، ئێسکەکانی ئێوە لە گوشارێک کە لە ماوەی ڕۆژ لە لایەن ددانی دەسکرد بۆیان هاتوە بەرایی دەدرێن.

چۆن دەتوانم چاودێری ددانەکانی دەسکردی خۆم بکەم؟

ددانی دەسکرد بە پێچەوانەی ددانی خۆکرد ڕێگای سپێ کردنەوەی نییە، چوون لە پەلاستیک بەدی هاتوون. کەواتە بۆ بەرگری لە پیس بوونی ددانەکانی دەسکردی خۆتان، هەموو ڕۆژێ خاوێنیان کەنەوە و بەڵە چێشتەکانی لێ دەربێنن.

بۆ خاوێن کردنەوەی ددانی دەسکردی خۆتان لە مایەی ددانی ئاسایی کەڵک وەرمەگرن. مایەی ددان شۆری ئاسایی ڕەنگە بۆ ددانکانی خۆکرد بە قازانج بێت و بە هێزتریان بکات، بەڵام بە هۆی وەی کە ددانی دەسکرد لە پەلاستیک ساز کراوە ڕەنگە لێکەوتنی بە مایەی ددانی ئاسایی ببێتە هۆی زیانییان. بۆ شۆردنی ددانی دەسکردی خۆتان لە مایەی دەسشۆری یا مایەی ددان شۆری تایبەت بە ددانی دەسکرد کەڵک وەربگرن.

ئەگەرکو ددانی دەسکردی ئێوە زیانییان بەرکەوتووە، چاوپێکەوتنیکی پزیشکی خۆتان بکەن و داوای لێ بکەن ددانەکانتان چاکەسازی بکات.

چە جورێک لە ددانی دەسکرد لە ناو بازار بوونییان هەیە؟

ددانی دەسکرد یا  جێگای هەموو ددانەکان پڕ دەکاتەوە یا جێاگی هندک لە ددانەکان. جۆرێک کە جێگای هەموو ددانەکان پڕ دەکاتەوە، بە ناوی ددانی دەسکردی گشتی دەناسرێت و لە سەر پوک نیشتەجێ دەبێ. جۆرێک کە جێگای هندک لە ددانەکان پڕ دەکاتەوە، بە ناوی ددانی دەسکردی ڕێژەیی دەناسرێت. ئەم جۆرە لە ددانی دەسکرد بە ددانەکانی پاشماوەی خۆکرد لە ناو دەم و زاری تاک پەیوەند دەدرێت و بۆشایی بەتاڵی نێو پوک دادەگرێ.

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟