وێنیر
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲وێنیری ددان چینکۆیەکی دەسکردە کە بە ددان وەسل دەبێ و جوانتریان دەکات. وێنیر بە چەن جۆر بوونی هەیە: وێنیرەکانی کامپۆزیتی ڕاستەوخۆ کە وەسڵی ددان دەبن و شێوەیان پێ دەدرێت و وێنیری ناڕاستەوخۆ یا پۆرسلین. ئەم وێنیرانە لە ئەزموونگە ساز دەکرێن و ئەم جار بە ددانەکان دەچەسبێندرێن. بە مەبەستی زۆر نەبوونی ئەستوورایی ددان بە هۆی چەسپاندنی وێنیر، ددانەکان دەتاشرێن و تەنکتر دەبنەوە. ئەم گۆڕانکارییە بۆ هەتاهەتایە دەمێننەوەی و ڕێگای گەڕانەوەی نییە.
ماوەی کاتی چارەسەری وێنیر
بە هۆی وەی کە ئەم ڕەوتە هەتا ڕادەیەک سووکە و کاتێکی زۆری پێ ناوێ، ماوەی چاکەسازی تایبەتی بۆ دابین ناکرێ.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار وێنیر
بەر لە دامەزراندنی وێنیر، تاک سەبارەت بە چاوەڕوانییەکان و ئاماجی خۆی لەم ڕەوتە لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ دەکات؛ ئەم جارە ڕەنگە پێویست بێ ددانی تاک قاڵب گرتن یا وێنەهەڵگری لێ بکریت.
چاودێرییەکانی بەر لە ڕەوتەکە، چۆنییەتی ئەنجامی ڕەوتەکە، چاودێرییەکانی پاشی ڕەوتەکە وێنیر
بەر لە ڕەوتەکە
بەر لە ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە، چاودێرییەکی تایبەتی پێویست نییە، کەچی بۆ گەییشتن بە متمانە لەم باسە پێویستە پرس و ڕای بە پزیشک بکەن.
چۆنییەتی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە
پاشی وەی کە ددانی مەبەست داتاشرا، پزیشک ددانی تاک قاڵب گرتن دەکات. لەم قاڵبانە بۆ ساز کردنی وێنیر لە ئەزموونگە کەڵک وەردەگیرێت. لە چاوپێکەوتنی دوایی کە وێنیر ئامادە کرا، پزیشک وەسڵی ددانیان دەکات.
ئەم ڕەوتە ڕەنگە بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام بدرێ و بە پێی جۆری وێنیر، لە یەک بۆ دوو کۆبوونەوەی پێ دەچێت.
پاشی لە ڕەوتەکە
پێویستە تاک لە کاتی خواردنی چێشتی ڕەق ئاگاداری وێنیرەکانی خۆی بێت. هەروەها بۆ نەخۆشانێک کە ددانەکانیان لێکتر دەخشێنن، دەکرێ لە بەرگری ددان کەڵک وەربگرن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بەم ڕەوتە
ئەم ڕەوتە بۆ ئەم کەسانەی کە ددانیان لێک دەخشێنن پێشنیار ناکرێ.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم ڕەوتە بریتینە لە
- قەڵشینی وێنیر
- جیا بوونەوەی وێنیر
- زیان بە دەمارەکان( بە پێی داتاشینی زۆری ددان)
نواندن بۆ
- ددانەکانی ڕەنگ ناشیرین
- شکاوی ددانەکان
- هاوسەنگ نەبوونی ددانەکان
- ناڕێکی ددانەکان
- ڕزیوی ددانەکان
- داوەشانی مینای ددان
ماوەی کاتی چارەسری
پێویستی بە مانەوەی شەوانە لە نەخۆشخانە نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7