ڕاوێژکاری خۆڕایی
چارەسەری ئاڵۆزی و تێکەڵی دۆپۆیترێن

چارەسەری ئاڵۆزی و تێکەڵی دۆپۆیترێن

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳

تێکەڵی دۆپۆیترێن، جۆرێک لە نەخۆشییە کە بۆ کاڵانی دەست دێتە پێش؛ کاڵان جۆرێک لە تەنراوی ڕشتە ڕشتەیە کە لە ژێر پێستی دەست و پەنجەکان بوونییان هەیە . لەو نەخۆشانەی کە تێکەڵی دۆپۆیترێنیان هەیە ، کاڵان بە تێپەڕ بوونی کات و ماوە ئەستوورتر دەبن . ئەوە دەبێتە هۆی ئەوە کە پەنجەکانان بەرەو بەری دەست بکێشرێن و خڕ بنەوە.

لە هندک لە دووچار بوویەکان  ، ڕادەی زۆری ئەم تێکەڵیە دەبێتە هۆی ناتەوانی لە بە کار هێنان دەست و ئەنجام دانی هەڵسووڕانی رۆژانەی بۆ سەخت دەکاتەوە. کاتێک کە لە گەڵ ئەم ڕادەیە ڕۆبەڕۆ بینەوە، شێوەهایێکی جۆراوجۆر بۆ کەم کردنەوەی پەرەدانی ئەم نەخۆشییە لە پێش خۆمان دەبینین، کە داگری نەشتەرگەری و شێوەکانی جگە لە نەشتەرگەری دەبێت.

ماوەی کاتی چارەسەری

بە پێی وەی کە ڕیگا و شێوەی جۆراوجۆر هەیە بۆ بەرگری ئەم نەخۆشییە ، ماوەی کاتی هەر یەک لە شێوەکانی چارەسەری جیاوازە. مەسەلەن، بە پێی وەی کە بڕیاری نەشتەرگەری دەربکات، چوون قەڵشتانێک لە سەر دەست درووست دەبێت، ئەگەری هەیە کە چاک بوونەوەی شوێنی نەشتەرگەری تا ماوە 2 حەوتووی پێ بچێت؛ بەڵام ئەگەر بیهەوێ بە شێوەی سووژنی چارەسەری بۆی بکات، دەکرێت پاش تەواو بوونی ڕەوتەکەی لە نەخۆشخانە بەرایی بێت.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار

پزیشکی ئێوە لە بارەی سەلامەتی گشتی، مژووی پزیشکی و نیشانەکانی کە دەیانبینن لە گەڵ ئێوە قسان دەکات و ئاگادارتان دەکات. بە هۆی وەی کە ئەم نەخۆشییە دەتوانێ میراتیش بێت ، ئەگەری وەی هەیە پزیشک لە بارەی تاکەکانی تری بنەماڵەکەتان پرسیارتان لێ بکات. دوای ئەم ڕەوتە ، پزیشک بە سرنجێکی تەواو خەریک پشکنینی دەست و پەنجەکانتان دەبێت و ئەزموون و لێکۆڵینەوەیێکی گشتییان لەسەر ئەنجام دەدات.

چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاش نەشتەرگەری

جێگای ئاماژەیە کە ئەم نەخۆشییە تاکوو ئێستا چارەسەری یەکسەری نییە و ئەم شێوەیانە تەنیا بۆ بەرگری لە پەرەدانی ئەم نەخۆشییە و گەڕانەوەی دەست بۆ لای شێوەی ئەسڵی خۆی بە ئەنجام دەگات. هەڵبەتە، نەکووتراو نەمێنێت کە ئەم نەخۆشییە جێگای مەترسی بۆ سەلامەتی گشتی نییە .

شێوەکانی بەرگری لە تێکەڵی دۆپۆیترێن بریتنە لە؛ وەشاندنی ئێسترۆئید، وەشاندنی ئانزیم، تبی سووژەنی و نەشتەرگەری.

بە هۆی وەی کە چارەسەرییەکانی سەرەتایی بۆ بەرگری لەم تێکەڵییە لە دەستەی چارەسەریەکانی سەرپێیی جێ دەگرن، لێرە بە باس کردنی خاڵی ئاخیر یانی نەشتەرگەری خەریک دەبین .

پاشی نەشتەرگەری

ئەگەری وەی هەی یەک کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری لە  خواردن و خواردنەوە  پارێزێ بکن ئەم باسەی بە پزیشکتان ڕابگەیێنن.

دەبێت تەواوی دەوا و دەرمانەکانی مەسرەفی خۆتان بە پزیشک ڕابگەیێنن ، چوون ئەگەری وەی هەی لە سەرفی هندێکیان مەنع بکرێن. داگری ئەم جۆرە لە دەوا و دەرمانانە دەتوانین ئاماژە بە دەوایەکانی خەست کەرەوەی خوێن وەک ئاسپرین بکەین کە ئەگەری وەی هەیە لە سەرفی مەنع بکرێن.

ڕەوتی نەشتەرگەری

بۆ بەرگری لە تێکەڵی دۆپۆیترێن، دوو جۆر نەشتەرگەری هەیە کە بە فاشیۆتۆمی ناو دەبرێن .

لە جۆری هەوەڵ نەشتەرگەر قەڵشتێک لە بەری دەستی ئێوە درووست دەکات و ئەو ڕشتەیەی لە تەنراوەکە، کە ئەستوور بووە دەقەڵەشێت. ئێستا درووستە کە ئەم ڕشتەیە لە دەست وەدەرنەندراوە، بەڵام قەڵشتنی ئەم ڕشتەیە دەتوانێت ببێتە هۆی چاکەسازی و پتر بوونی تەوانایی کەڵک وەرگرتن لە پەنجەکانی دەست

لە جۆری دووهەم، نەشتەرگەر بە درووست کردنی قەڵشتێک ،هەوڵ دەدات زیاترین ڕشتە و تەنراوی ناسەلامەت لە دەست وەدەرنێت تاکوو پەنجەکانی نەخۆش بگەڕێنەوە سەر جۆری ئاسایی خۆیان. قەڵشتی سەرەتایی ئەم نەشتەرگەرییە دەتوانێ بە جۆری جیاواز لێ بدرێت، بەڵام ئەم قەڵشتە زۆرتر بە شێوەی زیکزاکی و بە پێی نەخشی دست لێدەدرێت. ئەم جۆرە لە فاشۆتۆمیە لە جۆری هەوەڵ قوورستر و سەختترە وپێویستی بە چاودێری زیاتر هەیە.

ماوەی کاتی ئەم نەشتەرگەرییە بە پێی تووندی و ڕادەی نەخۆشییەکە جیاوازە؛ هەروەها ئەگەری هەیە ئەم نەشتەرگەرییە بە شێوە بێهۆشی گشتی یا بێ هەست کردنی شوێنی بە ئەنجام بگات. لە جۆری هەوەڵ لە بێ هەست کردنی شوێنی، کەڵک وەردەگیرێت.

پاشی نەشتەرگەری

پاشی نەشتەرگەری ئاگاداری ئەم رێزەیەی خوارێ بن:

  • هەڵێنانی دەست بۆ بڵیندایی زیاتر لە دڵ و تەکان دانی پەنجەکان بە مەبەستی کەم کردنەوەی ئیلتەهاب
  • ئەنجام دانی فیزیۆتراپی
  • کەڵک وەرگرتن لە ئاتێل( داربەستی دەست)

خاڵەکانی گرنگ سەبارت بە نەشتەرگەری

مەترسییەکانی ئەگەری بریتینە لە:

  • چڵک
  • زیان بە ڕەگ و دەمارەکانی خوێنی
  • مانەوەی شوێنی نەشتەرگەری
  • بێ هەستی کاتی
  • لە دەست دانی یەکێک لە پەنجەکان

نواندن بۆ

  • تێکەڵی دۆپۆیترێن
  • سەندرۆمی کۆمپارتمان

ماوی کاتی لە جێ دا کەوتن

بە پێی وەی کە کێشەیێکی تایبەتی نەیێتە پێش، ئەگەری وەی هەیە کە هەتا3 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بمێننەوە.

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ئایا دەتوانم کەڵک لە دەستم وەربگرم؟

تا ئەو کاتەی دەستی ئێوە چاک بوونەوەی تەواو نەبێت ، ناتوانن کەڵک لە دەستتان وەربگرن و دەبێت لە داربەست و ئامێرەکانی وێچوو کەڵک وەربگرن و ماوەی چاکەسازی تێپەڕ بکەن.

تا چە ڕادەیێک هەست بە ئێش و ئازار دەکەم؟

لە کاتی نەشتەرگەری بە هۆی بێ هەستی، هەست بە هیچ ئیش و ئازارێک ناکەن. پاش تەواو بوونی نەشتەرگەری دەتوانن ئێش وئازارەکان بە دەوا و دەرمانەکانی هێدیکەرەوە ئارام بکەنەوە.

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟