ڕاوێژکاری خۆڕایی
intraocular-lens-implant

چاندنی لەنزی ناوەکی چاو

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲

ئەژمارێکی زۆر لە تاکەکان تووشی کێشەکانی دووبینینی، نیزیکبینی و ئاستیگمات بوونە. یەکەک لە ڕێگای چارەسەر کردنی ئەم کێشانە، نەشتەرگەری لەیزیکە، کە لە درێژەی ئەنجام دانی دا بەشێک لە کاژە هەڵدەگیرێت وبینایی نەخۆش لەم ڕێگەیەوە باشتر دەکەنەوە. بەڵام ڕەنگە هندک لە تاکەکان نەیانهەوێت یا نەتوانن ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەن. بۆ نموونە نەشتەرگەری لەیزیک بۆ ئەم کەسانەی کە تووشی ڕادەیەکی زۆر لە نیزیکبینی بوونە پێشنیار ناکرێ. هەروەها ڕەنگە نەخۆش حەز بەوە نەکات کە بەشێک لە کاژەی چاوی هەڵبگیرێت. لە تەواوی ئەم بابەتانە دا لەنزی ناوەکی چاو دەتوانێ خاڵێکی گونجاو و باش بێت. لەنزی ناوەکی چاو لە ناو چاو دەچاندرێت و هاوکات لە گەڵ عەدەسەی چاو کار دەکات تاکوو بینایی تاک چاکەسازی بکرێت. هەروەها بە پێی پێویست دەکری لەنزەکە بگۆڕدریت.

ماوەی کاتی چارەسەری چاندنی لەنزی ناوەکی چاو

ئەم نەشتەرگەرییە خێرا و سووکە و بەم هۆیەوە ماوەی کاتی چاکەسازیشی کورت و کەمە. نەخۆش پاشی چەن ڕۆژ دەتوانێ بگەڕێتەوە بۆ سەر کار و هەڵسووڕانی خۆی.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار چاندنی لەنزی ناوەکی چاو

بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە پێویستە تاک پشکنین و چاوپێکەوتن بکرێ بۆ وەی کە بزانن ئایا سەلامەتی پێویستی بۆ ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە هەیە یا نا. هەروەها مێژووی پزیشکی تاک پشکنین دەکرێت و ئەندامەکانی هەر دو چاوی ئەندازە دەگرن.

چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری چاندنی لەنزی ناوەکی چاو

بەر لە نەشتەرگەری

ئەگەرکوو نەخۆش لەنزی لێکەوتوویی بەکار بێنێت ڕەنگە داوای لێ بکەن کە بەر لە پشکنین کردن و چاپێکەوتنی سەرەتایی، بۆ ماوەیەک ئەم لەنزە بەکار نەهێنێت، چوونکە ڕەنگە بە هۆی بەکارهێنانی پشکنین و فەحسەکان زۆر ڕێک نەبن. هەروەها ڕەنگە نەخۆش لە دەوایەکانی شل کەرەوەی خوێن بپارێزن.

ڕەوتی نەشتەرگەری

بەر لە ئەنجام دانی نەشتەرگەری قەترەکان لە چاوی تاک دەڕژێنن و پاشان نەخۆش لە سەر پشت دەخەوێت و لە هەمان حاڵەت ڕاوەستاو دەکریت. ئەگەرکوو نەخۆش توانای ڕاکشان لە سەر پشتی نەبێت ڕەنگە دەرفەتی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە لە دەست دات. ئێستا دەوای بێ هۆش کەرەوە یان بی هەست کەرەوە دەرێتە نەخۆش. پاشان بڕشتەک لە چاوی تاک بەدی دێنن و لەنزەکەی لە شوینی مەبەست دەچێنن. پاشی جێگیر بوونی لەنز بە پێی جۆری بڕشتەکە ڕەنگە تەقەڵی لێ بدرێت. لە کۆتایی چاو قەترەی تێ دەکرێت و سەرپۆشێکی بۆ دادەنرێت.

ئاگاداری: ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بی هۆشی یا بێ هەستی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە 30 خولەکی پێ بچێت.

پاشی نەشتەرگەری

ئەگەری وەی هەیە دەوای هێدیکەروە بۆ تاک بنوینن تاکوو لە ماوەی چەن ڕۆژی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری ئازاری نەخۆش کەم کاتەوە. نەخۆش دەبێ ئەم دەوایانە بەکار بێنێت، بەڵام بە پیی هەست کردن بە ئازارێکی زۆر و تووند، دەبێ خۆی نیشانی پزیشک بداتەوە.

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:

  • ڕوودانی ئاوی سپی (کاتاراکت)
  • زیان بە کاژەی چاو (قەرەنی)

نواند بۆ

  • نیزیکبینی، دووربینی، ئاستیگمات

ماوەی کاتی لە جێدا کەوتن

پێویستی پێ نییە.

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ئەم لەنزانە لە چە بەشێکی چاو جێگیر دەبن؟

لەنزی ژووری پێشەوە لە بەشی پێشەوەی گلینە و لە ناو ژووریپێشەوەی جێگیر دەبێت. لەنزی ژووری پاشەوە لە بەشی پشتەوەی گلێنە و لە پێش عەدەسی خۆکردی چاو جێگیر دەبێت.

ئایا هەست بە وەی دەکەم کە لەنز لە چاوم دایە یان نا؟

نەخێر، ئێوە نایبینن و هەستیشی پێ ناکەن. جێگای ئاماژەیە کە دوو جۆرە لەنزی تی بوونییان هەیە: لەنزەکانی ژووری پێشەوە (Anterior Chamber) و لەنزەکانی ژووری پاشەوە (Posterior Chamber).

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟