ڕاوێژکاری خۆڕایی
چارەسەری شکاوی چۆک

چارەسەری شکاوی چۆک

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۴

چارەسەری شکاوی چۆک بریتیە لە شێوازی جۆراوجۆر کە بۆ چاکەسازی ئەم کێشەیە بەکار دەبردرێن. شکاوی چۆک داگری هەموو جۆرەکانی شکاوی کاسەڵەی چۆک یا ئێسکەکانی دەوروبەری چۆک دەبێت. بە پێی وەی کە باوترین جۆری شکاوی چۆک، شکاوی کاسەڵەی چۆکە، لێرە دا شرۆڤەی شکاوی کاسەڵەی چۆک باس دەکەین. بە پێی وەی کە کاسەڵەی چۆک بە ناوی بەرگری جومگەی چۆک کار دەکا، ئەگەرکوو بە چۆک بە حەرز دا بکەون یا دەنا بە دەعم کردن زەڕبەی بەرکەوێ، ئەگەری هەیە کاسەڵەی چۆک بشکێت. شکانی کاسەڵەی چۆک دەتوانێ ئەم ئێسکەی بکات بە دوو بەش یا وردی کات و بیکا بە چەن بەش و هەروەها ئەگەری هەیە کە لە بەشی خوارەوە یان سەرەوە یا ناوەندی ئێسکی کاسەڵەی، ئەم شکانە ڕوی بدات؛ چەل واهەیە لە چەن بەش تووشی شکان دەبێ.

ماوەی کاتی چارەسەری

بە ئەنجام دانی ڕەوتی چارەسەری، چاکەسازی ئەم شکاوییە دەتوانێ 6 بۆ 8 حەوتووی پی بچێت. ئەگەری هەیە پێویست بێ چەن جۆرە وەرزش ئەنجام بدەن تاکوو پێتان بە هێزتر و کێشاساتر بکات.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار

پاشی وەی کە نیشانەکان و مێژووچەی پزیشکی خۆتان بۆ دوکتۆرەکەتان باس کرد، پزیشک خەریک پشکنین و چاوپێکەوتنی چۆکتان دەبێ. زۆرتر دەکرێ سووچەکانی شکاو لە سەر پێست بدۆزڕێنەوە، بە تایبەت ئەم کاتەی کە بەشەکانی شکاو جێگایان گۆڕدرابێت. هەروەها پزیشک هەبوونی هیمارترۆز لە چۆکی ئێوە پشکنین دەکات. هێمارترۆز، کۆ بوونەوەی خوێنی بەدی هاتوو لە شکاوی ئێسکەکان لە ناو جومگەکانە کە دەتوانێ ببێتە هۆی ئێش و ئازار و هەڵماسین. بە پێی وەی کە ڕادەیەکی زۆری خوێن لە جومگەی ئێوە کۆ ببێتەوە، ڕەنگە پزیشک بەتاڵی بکات. هەروەها داواتان لێ دەکەن کە وێنەهەڵگری ئیشاعەی ئیکس ئەنجام بدەن تاکوو جۆر و ڕادەی شکاوی چۆکتان بە دیار کەوێت. هەروەها ڕەنگە پێویست بێ کە ئێم ئاڕ ئای  و فەحسی خوێن ئەنجام بدەن.

چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری

چارەسەری شکاوی چۆک دەکرێ بە شێوازەکانی جگە لە نەشتەرگەریش ئەنجام بدریت، بۆ نموونە ڕاوەستاو و بێ جوڵە کردنی چۆک بە بەکارهێنانی گێچ؛  بەڵام ئەمە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە بەشەکانی داشکاو جێگایان نەگۆڕدرابێت. بە پێی وەی کە شوێنی بەشەکانی شکاو پاشی شکان گۆڕدرابێت، بە ئەگەرێکی زۆر پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت. لێرەدا خەریک لێدوانی جۆری دووهەم واتە نەشتەرگەری دەبین.

 بەر لە نەشتەرگەری

ڕەنگە داواتان لێ بکەن کە تاکوو چەن کاتژمێر بەر لە ئەنجام دانی نەشتەرگەری، لە خواردن و خواردنەوە خۆتان بپارێزن. هەروەها ڕەنگە پێویست بێ دەوا و دەرمانەکانی کە پێشتر سەرفتان دەکردن بە دوکتۆری ڕابگەیەنن، چوونکە ڕەنگە پێویست بێ لە سەرف کردنی هندکیان دەست هەڵبگرن.

ڕەوتی نەشتەرگەری

نەشتەرگەری چارەسەری شکاوی چۆک بە پێی جۆری شکاوی جیاوزە: شکاوی لە بەرینایی و شکاوی ورد بوو.

لە شکاوی بەرینایی دا، نەشتەرگەر پتر بە بەکار هێنانی  بڕغی و گیرە و سیم و دەورپێچێک بە شێوەی 8، بەشەکانی ئێسکی لە پەنای یەگدری دادەمەزرێنێت. دەورپێچی ناوبراو دوو بەشە ئێسکەکان بۆ لای یەگدری دەکێشیت. ئەم جۆرە لە نەشتەرگەری پتر بۆ جۆرەکانی شکاوی پێویستە کە شکاوییکە لە بەشی ناوەندی کاسەڵەی چۆک ڕووی دابێت. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەم شکانانەی کە لە بەشەکانی لایەنی کاسەڵە ڕووی داوە گونجاو نییە. چوون بەشەکانی شکاو زۆر ورد بوونە. هەروەها ئەم شکاوییانە کە ئێسکی دەکەن بە چەن بەش، ڕەنگە بە هۆی دەورپێچ زەخت و گوشاری زۆریان بۆ بێت.

شێوازی دیکە بۆ چارەسەری شکاوی جۆری بەرینایی بوونییان هەیە ، بەکارهێنانی برغی بە تەنیا یا هاوکات لە گەڵ وەڕەقی گچکە بۆ ڕاوەستاو کردنی بەشەکانی شكاو لە پەنای یەگدری.

لە شکاوی ورد بوو، بەشی خوارەوە یا بەشی سەرەوەی کاسەڵەی چۆک بە چەن بەش ورد دەبێ. لەم جۆرە شکاوییە، بە هۆی وەی کە بەشەکانی شكاو زۆر ورد دەبن، پزیشکی نەشتەرگەر لە چۆک وەدەریان دەنێ و ئەمجارە تاندۆنی کاسەڵە بە بەشی پاشماوەی کاسەڵە وەسڵ دەکات.

ئەگەرکوو کاسەڵەی چۆک لە بەشەکانی ناوەندی شکابێت و بەشەکانی شکاو لە یەگدری جیا ببنەوە، نەشتەرگەر ڕەنگە لە تێکەڵاوێک  لە بڕغی و سیم بۆ چارەسەری ئەم شکاوییە کەڵک وەربگرێت. هەروەها جیا کردنەوەی بەشەکانی گچکە کە ڕێگەی چاکەسازییان نییە ڕەنگە ئاکامی باشی بە دواوە بێت.
وەدەرنانی گشتی کاسەڵەی چۆک، خاڵی کۆتاییە کە لە چارەسەری شکاوی ورد کراو بەکاری دێنن.

ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی گشتی ئەنجام دەدریت و ڕەنگە دوو کاتژمێری پی بچێت.

پاشی نەشتەرگەری

پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، مووسەکین و دەوای هێدیکەرەوەتان بۆ دەنوێنن کە پێویستە بۆ هێدی کردنەوەی ئێش و ئازارەکانتان سەرفیان کەن. هەروەها چەن جۆر وەرزشتان پێ پێشنیار دەکەن کە بۆ گەڕانەوەی هێز و توانای هەڵسووڕانی ڕۆژانەتان زۆر کاریگەر و پێویستن، کەواتە بێ گومان ئەبێ ئەم وەرزشانە ئەنجام بدەن. هەروەها پزیشک ئاگادارتان دەکاتەوە کە ئێوە کەی ئەتوانن وەزن و کێشی خۆتان بخەنە سەر پێی نەشتەرگەری کراوتان. هەروەها بە ڕێنوومایی پزیشک ئەتوانن لە کۆمپرۆسی ساردیش کەڵک وەربگرن.

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :

  • ئارتریتی پاشی بەسەرهاتەکە
  • کەم و کوڕی ماسوولکەیی
  • ئێش و ئازاری سەخت

نواندن بۆ

  • شکاوی کاسەڵەی چۆک

ماوەی لە جێ دا کەوتنی نەخۆشخانە

بە پێی ڕادەی شکاوی و جۆری نەشتەرگەری، ڕەنگە ڕۆژی یەکەم لە نەخۆشخانە بەراییتان بێت یا چەن ڕۆژ لە نەخۆشخانە بمێننەوە.

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

بۆ چە ماوەیەک ئێش و ئازارم دەبێت؟

زۆربەی شکاوەکانی ئێسکی بۆ ماوەی چەن ڕۆژ تاکوو چەن حەوتوو ئێشی نێوانییان دەبێت. زۆربە نەخۆشەکان ڕاپۆرتییان داوە کە بەکارهێنانی کۆمپرۆسی سارد، لە سەرەوە ڕاوەستاو کردنی پێ و کەڵک وەرگرتن لە دەوایەکانی هێدیکەرەوە کە پێویستی بە نواندنی پزیشک نییە، دەتوانن بۆ کەم کردنەوەی ئێش و ئازارەکان ئێوە یارمەتی بدەن.

پاشی چە ماوەیەک دەتوانم خەریک ئەنجام دانی فیزۆتڕاپی بم؟

پزیشک بڕیار دەردەکا کە چە کاتێک بەم ڕادیە لە چاکەسازی گەیشتوون کە بتوانن خەریک ئەنجام دەانی فیزیۆتڕاپی بن. ئەنجام دانەکانی فیزیۆتڕاپی پتر هەر حەوتوو دوو جار و تاکوو 6 حەوتوو بەردەوام دەبێت تاکوو نەخۆش هێزی فیزیکی خۆی دیسان بە دەست بێنێتەوە  و بتوانێ کێش و قوورسایی زۆرتر بخاتە سەر پێی.

ئایا پاشی نەشتەرگەری دەتوانم بە ڕیگە دا بڕۆم؟

پاسی نەشتەرگەری ئەگەری وەی هەیە پێی ئێوە لە گێچ بگرن یا لە بەستی شکاوی بگرن. هەروەها ڕەنگە بە هۆی کەم و کوڕییەکانی هەبوو نەتوانن بە جوانی بە ڕێگە دا برۆن. کەواتە ڕەنگە پێویست بی گووچانێک ئامادە بکەن و بە کەڵک وەرگرتن لە وی بە ڕێگە دا بڕۆن.

شکاوی کاسەڵەی چۆک چە نیشانەیەکی هەیە؟

  • دەنگی شکانی لە کاتی ڕووداوەکە
  • ئێش، شینهەڵگەڕان کە بێ درەنگ پاشی ڕووداوەکە ڕووی دەدات
  • دژواری لە کاتی بە ڕێ دا ڕۆیشتن و ڕاست کردنەوەی پێ

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟