نەشتەرگەری ڕباتی چۆک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری ڕباتی چۆک جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە بە مەبەستی چاک کردنەوەی پچکڕانی ڕباتی خاچی پێشو(ACL) ئەنجام دەدرێت. ACL ڕباتێکە کە لە ناو چۆک دایە و دەبێتە هۆی ڕاوەستاو بوونی. زیان بە ACL یەکێکە لە باوترین زیانەکانی وەرزشەکان و لە وەرزشی وەک تۆپی پێ و خۆلیسکێن ڕوو دەدات. ئەم ڕباتە دەکرێ بە هۆی حەڕەکاتی لە ناکاو بپچکڕێت و بەردەوام بوون لە سەر هەڵسووڕانی وەرزشی بۆ نەخۆش بخاتە مەترسیەوە.
هندک لە تاکەکان کە تووشی پچکڕانێکی کەمی ACL بوونە و ئەم پچکڕانە کاریگەریەکی زۆری لە سەر ژیانیان دانانێت، لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە دەست هەڵدەگرن. کەچی ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانێک کە هەڵسووڕانی زۆریان هەیە پێشنیار دەکرێ. هەروەها ئەگەرکوو پچکڕان ACL کاریگەری لە سەر چۆنییەتی ژیانی تاک هەبێت، ئەم نەشتەرگەرییە ڕێگەچارەیەکی باشە.
ماوەی کاتی چارەسەری نەشتەرگەری ڕباتی چۆک
پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، ماوەیەکی 6 مانگە بۆ چاکە سازی تاک پێویستە؛ کەچی دەبێ ئاگادار بن کە هەتا 1 ساڵ پاشی نەشتەرگەری دەبێ لە وەرزش کردن دووری بکەن.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار نەشتەرگەری ڕباتی چۆک
بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە تاک لە بواری فیزیکی پشکنین دەکرێت و ئەزموونی وەک ئەزموونی خوێنی لێ هەڵدەگیرێت.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری ڕباتی چۆک
بەر لە نەشتەرگەری
بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە تاک دەبێ لە سەرف کردنی دەوای ئاسپرین خۆی بپارێزێت و هەروەها دەبێ لانی کەم 8 کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری دەبێ لە خواردن و خواردنەوە دووری بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێ بە دوو جۆر ئەنجام بدرێ: بە جۆری ئاوەڵا و بە کەڵک وەرگرتن لە ئارترۆسکۆپ. جێگای ئاماژەیە کە پتر لە شێوەی دووهەم بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە کەڵک وەردەگیرێت، چوونکە ئەم شێوەیە زیانێکی کەمتر بە لەش دەگەیەنێت و ماوەی چاکەسازیش لەم شێوەیە کەمترە.
سەرەتا نەشتەرگەر بڕشتی گچکە لە سەر چۆک بەدی دێنێت و لەم ڕێگایە ئارترۆسکۆپ دەباتە ژووری چۆک تاکوو بە کەڵک وەرگرتنی، زیانی بەرکەوتوو بە ACL پشکنین بکات. ئێستا نەشتەرگەر لە تەنراوی بەشێکی دیکەی لەش بە ناوی تەنراوی پەیوەندی کەڵک وەردەگرێ و ڕباتی پچکڕاو چاکەسازی دەکات. پاشی تەواو بوونی ڕەوتی چاکەسازی، نەشتەرگەر چۆکی تاک ئەزموون دەکات و بە پێی سەلامەت بوونی، شوێنی بڕشتەکان تەقەڵ لێ دەدات و قەپاتیان دەکات.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و لە 1 بۆ 2 کاتژمێری پێ دەچێت.
بەر لە نەشتەرگەری
پاشی تەواو بوونی نەشتەرگەری، نەخۆش دەبێ شوێنی برینەکان خاوێن ڕابگرێت و دەوایەکانی نواندراوی پزیشک سەرف بکات. هەروەها پێویستە تاک پێی خۆی لە سەرەوە ڕاوەستاو بکات و لە کۆمپرێسی سارد کەڵک وەربگرێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەم تاکانەی کە لەم ڕێزەیەی خوارەوە جێ دەگرن پێشنیار ناکرێت:
- کەسانێک کە تووشی پچکڕانی ڕباتی خاچی پێشو بوونە بەڵام شایەتی بینینی کەم بوونی هاوسەنگی لە چۆکی خۆیان نین؛ ئەم تاکانە دەتوانن لە ڕێگای جگە لە نەشتەرگەری چاکەسازی خۆیان بکەن.
- ئەم نەشتەرگەریە بۆ نەخۆشەکانی بەساڵاچوو یا نەخۆشانەک کە سەلامەتی پێویستییان نییە، پێشنیار ناکرێ.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەری بریتینە لە
- خوێنڕێزی
- چڵک کردن
- دەڵەمە بوونی خوێن لە پێیەکان یا لە سیپەلاک
نواندن بۆ
- پچکڕانی گشتی یا ڕادەداری ڕباتی خاچی پێشو
ماوەی کاتی مانەوە
پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7