لیپۆساکشن
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲لیپۆساکشن جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە لە درێژەی ئەو، چەوری لە ژێر پێست دێتە دەر. ئەم نەشتەرگییە بە کەڵک وەرگرتن لە یەک ئامێری تەنک بە ناوی ساکشن بە ئەنجام دەگات. هندک لە دەزگایەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆڵتراسۆن ( شەپۆلەکانی سەرووی دەنگ) چەوری لە ناو دبەن. دەکرێ لە لیپۆساکشن بۆ بەرگری لە چوری ماندگار و بەردەوام بۆ کەسانێک کەڵک وەربگیرێت کە ئەندازەیێک ، زۆری کێشی هەیە یا زۆری کێشەی نەبێت بەڵام لە شوێنێکی لەشی خۆی پاشەکەوتێکی ناڕێکی چەوری هەبێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
لە زۆربەی ئەو بابەتانەی کە لیپۆساکشن بە ناوەی نەشتەرگەریێکی سەر پێیی ئەنجام دەدرێت، ماوەی چاکە سازی ئەو درێژەی پێ نادرێت. زۆربەی تاکەتکان دەتوانن پاش تێپەڕ کردنی چەن ڕۆژ بگەڕێنەوە سەر ئیش و کاری خۆیان و پاش تێپەڕ بوونی نیزیک 2 حەوتوو دەتوانن خەریکی هەڵسووڕانی ئاسایی خۆیان بن .
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
نەشتەرگەر ڕێزەی مێژوویی پزیشکی نەخۆش و دەوا ودەرمانەکانی کەڵک لێ وەرگیراو پشکنین دەکات . هەروەها ئەگەری وەی هەیە پزیشک چەن فەحس و پشکنینتان لە سەر ئەنجام بدات .
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
نەشتەرگەر لە نەخۆشی دەوێت لانی کەم 3 حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری خۆی لە خواردنی دەوایەکانی شل کەرەوەی خوێن بپارێزێت. هەروەها پێشنیار دەکرێت نەخۆش نەفەرێکی لە گەڵ بێت ، بۆ هاوڕێیی تاکوو هۆتێل و فەندق.
ڕەوتی نەشتەرگەری
بە پێی گەورەیی شوێنی نەشتەرگەری ، نەشتەرگەر چەن برینێکی گچکە لە سەر لەش لێ دەدات تاکوو رادەستی بۆ شوێنی مەبەست هەبێت . بۆری ساکشێنێکی گچکە لە ڕێگای ئەم برینانە دەچنە ژووری لەشی نەخۆش و چەوری لە ژێر پێست هەڵدەمژترێت . پاش تەواو بوونی نەشتەرگەری ، ئەگەری هەیە نەشتەرگەر شوێنی برینەکان ئاوڵا بە جێ بێڵێت بۆ وەی بە کەڵک وەرگرتن لە درێنێک لە کۆ بوونەوەی تەڕاو بەرگری بکات. هندک لە پزیشکەکان شوێنی برینەکەی تا ڕادەیێکی دبەستن و پاسمانێکی لە سەر دادەنێن و ئەم پاسمانە دەبێت زوو زوو بگۆڕدرێت .
ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر بە بێهۆشی ئەنجام دەدرێت ، بەلام هندک کات وا هەیە لە بێ هەستی شوێنی کەڵک وەربگیرێت . لیپۆساکشن ئەگەری هەیە نیزیک 1 هەتا 2 کاتژمێری پێ بچێت ؛ کەچی، رەنگە بەهۆی گەورەتر بوونی شوێنی برینەکە ئەم ماوەیە زۆرتری پێ بچێت.
پاشی نەشتەرگەری
تاک دەبێت پاشی نەشتەرگەری خەریک حەسانەوەی بێت ، شوێنی برینەکان خاوێن ڕابگرێ و خۆی لە مەلە کردن و چوونە بەر تاو و خۆر بپارێزێت. هەروەها ڕەنگە پزیشک جلکێکی تایبەتی و چەن ئانتیبیوتیک بۆ نەخۆش بنووسێت و دەبێت کەڵکی لێ وەربگرێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ بابەتەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت :
- نەخۆشی قەڵەوی و زیادە کێشی
- بە ناوی جێگرێک بۆ دەمگرتنەوەی خواردن و وەرزش کردن و بە ناوی دەرمانێک بۆ قەڵەوی
- چارەسەری سێلۆلیت
- هندک لە شوێنەکانی لەش، وەک مەمکەکان، چوون چەوریەکانی دەور وبەری مەمک شوێنێکی لێهاتوویە بۆ شوێنی دووچار بوون بە شێر پەنجە
مەترسیەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- مانەوەی شوێنی برین
- چڵک
- ئامبۆلیسم
- دڕانی ئەندامەکانی ژووری لەش
- گۆڕانکاری ڕەوانی و دەروونی
- هەڵماسین
- نەکرۆز
- سووتاوی(بە پێی کەڵک وەرگرتن لە ئۆڵتراسۆن)
- نەبوونی هاوسەنگ لە ئاوەکیەکان
نواندن بۆ
- کەسانێک کە خاوەنی پاشەکەوەتی بەردەوامی چەورینە
ماوەی کاتی مانەوە لە نەخۆشخانە
زۆرتر نەخۆش هەمان ڕۆژی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە بەرایی دەبێت، بەڵام بە پێی وەی کە چەوریێکی زۆری لە لەشی وەدەر کەوتبێت، ڕەنگە ماوەی مانەوە لە نەخۆشخانە تاکوو 3 ڕۆژی پێ بچێت .
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7