نەشتەرگەری کەم کردنەوەی ئەندازەی مەمکی پیاوان
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری کەم کردنەوەی ئەندازەی مەمکی پیاوان، جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە ئامانجی ئەنجام دانی، چارەسەری ژێنیکۆماستی یا گەورەیی مەمکی پیاوانە. ئەم نەخۆشییە بە هۆی جۆرێک لە تێکەڵی هۆرمۆنی ڕوو دەدات، کە دەکرێ بۆ هەر پیاوێک لە هەر تەمەن و ئەندازە و وەزنێک ڕووی بدات. کەسانێک بە نەخۆشی ژێنیکۆماستی توش بوونە ، ناتوانن بە وەرزش کردن ئەندازەی مەمک چووکە کەنەوە. وەدەر کەوتنی مەمکی گەورە بۆ پیاوان دەتوانێ بە هۆی قوورسایی و وەزنی زیادیش ڕووی بدات.
هندک لە بابەتەکانی گەورەیی مەمکی پیاوان دەتوانین بە شێوەیێکی جگە لە نەشتەرگەری، وەرزش کردن و ڕادیۆتڕاپی چارەسەر بکەین. کەچی ، بە پێی کاریگەر نەبوونی ئەم شێوەیانە ،زۆر کەس لە شێوەی نەشتەرگەری کەڵک وە دەگرن.
ماوەی کاتی چارەسەری
ڕەوتی چارسەری هەر کەس لە گەڵ کەسێکی تر جیاوازە، بەڵام زۆربەی ئەم کەسانەی کە ئەم نەشتەرگەرییە ی ئەنجام دەدەن ،پاش چەن ڕۆژ دەتوانن خەریک کاری خۆیان بن؛ کەچی، ئەم ماوەیە پێویستی بە جۆری ئیش و کاری ئێوە هەیە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە نەشتەرگەری ، ئەگەری هەی پێویست بێت نەخۆش چەن فەحس و پشکنین ئەنجام بدات و ئەزموونی پزیشکی ئەنجام بدات. ئەم ئەزموونانە دەتوانن داگری ڕێزەی جۆراوجۆر ، وەک ئەزموونی خوێن بێت .
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەگەری ، ڕەوتی نەشتەرگەری ، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەرلە نەشتەرگەری
پێویستە کە تاک لانی کەم 2 حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری لە جگەرە کێشان دووری بکات و یەک حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری لە خواردنەوەی ئەلکوڵی خۆی بپارێزێت. هەروەها دەبێە لە سەرف کردنی بەرهەمەکانی داگری ئاسپرین و شل کەرەوەی خوێن خۆی بپارێرێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
لە ماوەی ئەم نەشتەرگەرییە چەوری و تەنراوە غوددەییەکانی زیادی مەمک وە دەر دەنرێن. برینێک لە لای گۆی مەمکی لێدەرێت و بە کەڵک وەرگەرتن لە لیپۆساکشن چەوری و تەنراوەکانی زیادی وەدەردەنرێن. ئەگەرکوو پێویست بێت بەشێکی زۆر لە تەنراوی مەمک لێ بکەنەوە، ئەگەری هەیە برینێکی گەورتر لي دەن کە لە گۆی مەمکی ڕا دەست پێ دەکات و بۆ لای مەمک دەڕوات . هەوەها ئەگەری هەیە پێویست پێت جێگای گۆی مەمکی بگۆڕدرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێهۆشی گشتی بە ئەنجام دەگات و لەوانەیە کە 1 هەتا 2 کاتژمێری پێ بچێت.
پاشی نەشتەرگەری
پێشنیار دەکرێت چەن ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری خەریک پشوو دان و حەسانەوە بن؛ هەروەها ئەگەری هەیە، یەک درێن بە شوێنی نەشتەرگەری وەسڵ بکرێت بۆ دەرکردنی تەڕاوی شوێنی نەشتەرگەری. زۆرتر ، بەرپێچێکی گوشار هێنەر هەتا یەک مانگ بۆ بەستن بە شوێنی نەشتەرگری دەنواندرێت کە دەبێ کەڵکی لێ وەربگرن ، بەڵام لە درێژەی ئەم ماویە دەتوانن بە هەڵسووڕانی رۆژانەتان خەریک بن .
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ بابەتەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت:
- ئەم جۆرە مەمکانەی کە دەکرێت بە وەرزش کردن گچکەی بکەنەوە
- کەسانێک کە کێشە سەختی سەلامەتییان هەیە
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- چڵک
- مانەوەی شوێنی برینی نەشتەرگەری
- زیان بە دەمارەکان
- شین هەڵگەڕان
- خوێنڕێزی
- ناڕەزامەندی لە دواکەوتی نەشتەرگەری
نواندن بۆ
- گەورەیی مەمکی پیاوان
- تەنراوی مەمک کە بە کەم کردنی وەزن و قوورسایی لە ناو نەچێت
ماوەی کاتی مانەوە لە نەخۆشخانە
تاک بۆ ماوەی 1 هەتا 2 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7