ئاگمێنتێیشێنی سیرەتی پیاوەکان
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ئاگمێنتێیشێنی سیرەتی پیاوەکان بە کۆمەڵێک لە نەشتەرگەری دەکووترێت کە مەبەستی ئەنجام دانیان، گەورە کردنی ئەندازە، درێژایی یا ئەستوورایی سیرەتی پیاوەکانە.
داگری شێوەکانی غەیری نەشتەرگەری بۆ گەورە کردنی سیرەتی پیاوەکان دەکرێ بە دەوا ودەرمانەکان و وەرزشی تایبەتی ئاماژە بکەین . بەڵام ئەم شێوەیانە بە مەرجی سەرکەوتن نینە.
رەنگە هندک لە تاکەکان ئەم نەشتەرگەرییە بە چاوی نەشتەرگەریێکی جوانکاری تەماشا کەن ، بەڵام وا باشترە ئەم نەشتەرگەرییەی بۆ پێڕاگەییشتن بە کێشەکانی پزیشکی و کەم و کورتیەکانی زگماکی ئەنجام بدەن. شێوەکانی ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێ بە پێی پێداویستی تاک جۆراوجۆر بێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
ئەگەر کوو نەشتەرگەری تاک داگری دامەزرانی پڕۆتێزی سیرەت بێت، ماوەی چاکەسازی یەک هەتا دوو حەوتووی پێ دەچێت .کەچی ماوەی کاتی ئەم ڕەوتە بە خودی تاکیش پەیوەندی هەیە و لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندی دار
بەر لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە دەبێ چەن فەحس و ئەزموون ئەنجام بدرێت کە پزیشک، تاک سەبارەت بە وان ئاگادار دەکاتەوە. داگری ئەم ئەزموونانە دەکرێ ئاماژە بە ئەزموونی خوێن بکەین.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
وا باشترە تاک بەر لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە خۆی لە خواردن و خواردنەوە بپارێزێت. هەروەها پێشنیار دەکرێ بەر لە ئەنجانی، تاک لە گەڵ ئۆرۆلۆژیستی خۆی گفتوگۆ بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
نەشتەرگەری ئاگمێنتێیشێنی سیرەتی پیاوان دەکرێ بە بڕینی یەکێک لە ڕوباتەکانی سیرەت ئەنجام بدرێت. بە بڕینی ئەم ڕوباتە،بەشێک لە سیرەت کە لە ژووری لەش دایە،، ڕزگار دەبێت وسیرەت درێژتر دەبێت. پاشی ئەنجامی ئەم ڕەوتە ، ڕەنگە پێویست بێت تاک لە وەزنە و ئامێرەکانی جیاوازی دیکە کەڵک وەربگرێت بۆ وەی کە بەرگری بکات لە پەیوەند بوونی دووجارەی ڕوباتەکان.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە 1 تاکوو2 کاتژمێری پێ بچێت.
پاشی نەشتەرگەری
2 هەتا 3 ڕۆژ پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، دەبێت بۆ جارێکیتر چاوپێکەوتنی پزیشکەکەتان بکەن، ڕەنگە دەوا ودەرمان بۆ بەرگری لە تێکەڵی نعووز بۆ تاک بنوێنێت. وا باشترە لەم دەوا و دەرمانانە کەڵک وەربگرن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- چڵک
- خوێنڕێزی
- هەڵماسین
- مانەوەی شوێنی برین
- تێکەڵی نعووز
- لار بوونی سیرەت
- هەڵمژینی چەوری تێوەشاندراو
نواندن بۆ
- کەسانێک کە لە کەم و کورتی زگماکی یا زیانی بەرکەوتوو بە سیرەتی خۆیان عەزابێ دەکێشن
ماوەی کاتی چارەسەری
تاک بۆ ماوەی 1 هەتا 7 ڕۆژ لە نەخەخۆشخانە دەمێنێتەوە .
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7