نەشتەرگەری ناخونە (پەڵەی سووری سەر سپیێنەی چاو)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ناخونە بە تەنراوێکی دەڵێن کە لەسەر کاژەی چاو پەرە دەدات و چەن کێشە هەر وەک؛سووری چاو، وشک بوون، خوران و تەڕی چاوی بە دواوەیە. لە هندک کەس وا هەیە بیناییش کەم بکاتەوە. نەشتەرگەری ناخونە بە مەستی هەڵگرتنی ئەم پەڵەیە، کە ناوی ناخونەیە ئەنجام دەدرێت.
لە زۆربەی بابەتەکان دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە تنۆکەکانی نواندراوی پزیشک، نیشانەکانی نەخۆشی ڕابگیرێت؛ بەڵام هندک کات ناخونە تا ئەو ڕادەیە گەورەیە دەبێت کە دەبێتە هۆی تاری بینایی و کەم بینی و هیچ ڕێگایێک جگە لە نەشتەرگەری ناهێڵێتەوە. هەروەها هندک لە تاکەکان بە مەستی هەڵگرتنی ئەم پەڵەیە تەنیا بۆ جوانکاری، ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام دەدەن.
ماوەی کاتی چارەسەری
چاک بوونەوە بە شێوەیێکی تەواوی لە چەن ڕۆژ تاکوو چەن مانگی پێ دەچێت، کە چی ئەم ماوەیە بەو شێوەیەی کە نەشتەرگەر ئەنجامی داوە پەیوەندی هەیە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
پزیشک پشکنینێکی گشتی لە سەر چاو ئەنجام دەدات، تاکوو لە چەن بابەتان بە دڵنیایی بگات؛ مەسەلەن ئەگەری وەی هەیە لە دوو ڕۆژی جیا ئەندازەی ناخونە بگرن تاکوو بۆیان دەرکەوێت پەرەی داوە یا نەخێر.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
ئەگەری وەی هەیە، لە نەخۆشییان بوێت بەر لە نەشتەرگەری لە خواردن و خواردنەوە خۆی بپارێزێت، یا دەنا تەنیا ژەمێکی سووک بخوا. هەروەها، ئەگەرکوو نەخۆش عەدەسەی لێک کەوتوویی هەبێت ، ئەگەری وەی هەیە لانی کەم هەتاکوو24 کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری کەڵکی لێ وەرنەگرێت. بە پێی وەی کە نەخۆش دەچێتە ژێر کاریگەری دەوا هێدیکەرەوەکان و ئارام بەخشەکان ، دەبێت کەسێکی بە ناوی هاوڕێ لە گەڵ بێت هەتاکوو پاشی نەشتەرگەری تا دەیباتەوە ماڵێ هاوڕێیاتی بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
پزیشک بە کەڵک وەرگرین لە تنۆکە و دەرزی وەشاندن چاوی مەبەست بێ هەست دەکات، ئەو جار چاو بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێرەکانی تایبەتی، ئاوەڵا دەکرێت تا پزیشک بتوانێ نەشتەرگەری لە سەر ئەنجام بدات.
ئەم جار ناخونە لە کاژە و سپیێنەی چاو جیا دەبێتەوە و ملتحمە( لاپەڕێکی پەیوەند کراو بە سپیێنەی چاو) لە سپیێنەی چاو جیا دەبێتەوە ئەو کاتەی کە ملتحمە خەریک جیا بوونەوەیە، زۆرتر ،پزیشک بەشێک لە تەنراوی پێلکی سەرەوە لێ دەکاتەوە و و ئەوی بە بەشێک لە سپیێنەی چاو کە ملتحمەی لێێ جیا بۆتەوە پەیوەند دەدات. ئەم تەنراوە بە کەڵک وەرگرتن لە تەقەڵی مەحوبوو پەیوەند دەدرێت. کاتێک کە تەقەڵەکان لێدران، چاو دادەپۆشرێت.
ئەم نەشتەرگەریە بە جۆری بێ هەست کردنی شوێنی، هێدی بەخشی بە ئەنجام دەگات و 30 هەتا 40 خولەکی پێ دەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
پتر بە نەخۆشەکان دەکووترێت کە لە ڕۆژەکانی داهاتوو، چۆن چاودێری چاوی خۆیان بکەن و چاوبەندەکەیان بگۆڕن. ئەگەری وەی هەیە پزیشک پاشی نەشتەرگەری، دەوای ئارم بەخش و تنۆکە بۆ نەخۆش بنووسێت هەتا نەخۆش کەڵکیان لێ وەربگرێت.
خالەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
لە هەر دوو کەس، یەک کەس دیسان دووچاری ئەم نەخۆشییە دەبێتەوە.
مەترسییەکانی ئەگەری بریتینە لە:
- چڵک
- گەڕانەوەی نەخۆشی
- خەت خەتی بوونی کاژە
- ئاستیگمات
نواندن بۆ
- ئەو ناخونەی کە بگاتە سووچی گلێنەی چاو
- ئەو ناخونەی کە ببێتە هۆی ئازاری چاو
ماوەی کاتی دە جێ دا کەوتن
پێویستی بە دە جێ دا کەوتن نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7