چارەسەری ڕووشانی گەڕانەوەی کاژە (RCE)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳کاژە هەمان تۆژاڵێکی ڕوونی کۆمە ، لە سەر بیبیلە و گلێنەی چاو. ڕووشانی گەڕانەوەی کاژە (RCE) کاتێک ڕووی دەدات کە لاپەڕی دەرەوەی کاژە شل بێتەوە یا هەڵقەندرێت. ئەوە دە حاڵەتێک دایە کە لاپەڕی ناوبراو، زۆرتر بە کاژەی کە لەژێری وییە، نووساوە . بە پێی ڕوو دانی ڕووشانی گەڕانەوەی کاژە ، هەست بە ئێشێک لە نێو چاو دەکرێت، چوون کاژە نسبەت بە هەر جۆرە تێکەڵی چاوەی، هەستیارە . ئێشی ئاماژە پێکراو لە کاتی لە خەو هەڵستان زۆر سەخت و تووندە.
هۆی ئەم تووندی و سەختییە ئەوەیە لە کاتی خەو، پەلکی چاو بەستراون و کەم بوونی ئۆکسیژێن بۆتە هۆی هەڵماسینێکی کەم لە لاپەڕی دەرەوەی کاژە. ئەم هەڵماسینە دەتوانێ ببێتە هۆی، نووسانی ئەم لاپەڕە به بەشی ژێرەوەی پەلکەکان بێت. ئێستا کاتێک کە تاک لە خەو هەڵدەستێ، بە ئاوەڵا کردنەوەی پەلکی چاو، ئەم لاپەڕە هەڵدەقەندرێت و دەبێتە هۆی ئێش و ئازارێکی زۆر. بە پێ دیتنی ئەم درۆشم و نیشانانە ، پێویستە چاوپێکەوتنێکی پزیشک بکەن و کێشەکەتانی بۆ باس بکەن و چارسەریێکی باشی بۆ دابین بکەن.
ماوەی کاتی چارەسەری
شێوازی زۆر بۆ چارەسەری ڕووشانی گەڕانەوەی کاژە بوونییان هەیە؛ لە زۆربەی بابەتەکان ، پێویستی بە نەشتەرگەری نییە و لە ئەم جۆرە، تەنیا بۆ بابەتی زۆر تووند و سەخت کەڵک وەردەگیرێت. ئێستا چوون ڕێزەکانی نەشتەرگەریش تەنیا یەک جۆر نییە ، ناتوانین ماوەیێکی ڕێک و تایبەت بڵێین کە بۆ هەمۆ جۆرەکان ڕاست بێت. بۆ زانیاری لەم بابەتەوە دەتوانن پرس بە پزێشکتان بکن و پاش هەڵبژاردنی جۆری چارەسەری لە ماوەکەی تێبگەن.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار بە ڕووشانی گەڕانەوەی کاژە
هەر بەم شێوەیەی کە پێشتر ئاماژەی پێکرا، جۆری چارەسەری جیاواز بوونیان هەیە و بە پێی جۆری هەڵبژاردراو، پاڕاکڵینیکی جۆراوجۆریش بوونیان دەبێت؛ بەڵام بە جۆری گشتی، نەخۆش بۆ هەموو جۆرەکانی چارەسەری، پشکنین و ئەزموونی چاوی ئەنجام دەدات.
شێوەکانی چارەسەری
بە هۆی گڕانەوەی ئەم نەخۆشییە ، زۆرتر ، پێویستە نەخۆش بۆ چەن جاری بەردەوام چاوپێکەوتنی پزیشک بکات. چارسەری جۆراوجۆر بۆ ئەم نەخۆشییە هەن کە لێرەدا بە کورتی باسی هەر کامەیان دەکەین. سرنج بدەن کە ئەم رێزەیە چارەسەری سادە (بۆ بابەتی کەم و سادە) دەست پێ دەکات و دەگات بە چارەسەری مسۆگەرتر (بۆ بابەتی سەخت و تووند).
چارەسەرییەکانی سەرتایی
تنۆکەکانی چاوی: سەرەتایی ترین بابەتی چارەسەری کە داگەری کەڵک وەرگرتن لە فرمێسکی مەسنوعی و دەسکرد دەبێت.
ئانتیبیۆتیک و مووسەکین و هێدی کەرەوە: بۆ کەسانێک کە لە بەر پەلاماری بابەتی سەختن.
بەستنی پانتکاڵ: بۆ نەخۆشانێک کە تووشی ڕووشانی گەڕانەوەی کاژە RCE سەخت بوونە و کەڵک وەرگرتن لە تنۆکە ،بە تەنیا کاریگەری باشی نییە بۆیان، ئەگەری هەیە بەستنی پانتکاڵ پێشنیار بکرێت و بنوێنن. ئەم نەشتەرگەرییە کە تەنیا یەک جار پێویستە ئەنجام بدرێت، دەبێتە هۆی مانەوەی ماوە ی درێژی فرمێسکی دەسکرد یا فرمێسکی خۆکرد لە سەر چاو.
لێنزی لێک کەوتوویی بانداژی نەرم (BCL): نەخۆشانێک کە لە ئاستی تنۆکەکانی چاو جواب دانەوەیێکیان نییە یا ڕووشانی گەورەیان هەیە ، دەتوانن بۆ ماوەی 2 هەتا 8 حەوتوو کەڵک لە لێنزی لێک کەوتوویی بانداژی نەرم وەربگرن .
چارەسەری تێکەڵاوی: جێگرێکی تر بۆ BCL ، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تووشی تێکەڵی غوودەیی میۆبۆمین یا رۆزاسێی چاوینە، کەڵک وەرگرتن لە تێکەڵاوێک لە شێوەکانی ناوبراوە.
نەشتەرگری
میکڕۆپانچ ئێسترۆما قەدامی: ئەم نەشتەرگەرییە خێرا و سەر پێییە و لە ماوەی وی، بۆشایی گچکە و ورد لە نێو چاو لێ دەدرێن کە دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی خرایی تۆژاڵ و هەروەها لاپەڕی دەرەوەی کاژە لە سەر شوێنی خۆی جێگر دەکات. جێگای ئاماژەیە کە ئەم نەشتەرەگرییە لە زۆربەی شوێنەکان ئەنجام نادرێت، چوون دەتوانێت ببێتە هۆی تاڕ و لێلی بینایی و هەروەها بێ دەسهەڵاتی لە سەر بەرگری لە ڕووشانەکانی داهاتوو.
کراتکتۆمی دێبریدمان و سووپرفیشاڵ: کەچی ئەم نەشتەرگەرییەش تا ڕادەیێک خێرا و سەرپێییە، بەڵام لە چاو بابەتی پێشتر تووندیێکی زۆرتری هەیە و و بە جۆری بێ هەست کردنی شوێنی ئەنجام دەدرێت.
کراتکتۆمی فۆتۆتراپیۆتیک: ئەم ڕێچارەیە بۆ کەسانێکە کە پێشتر لە شێوەکانی دیکەیان کەڵک وەرگرتبێت و دەستکەوتیان نەبینیبێت. لەم نەشتەرگەرییە ، لە دەزگایێکی لەیزێری ئێکسایمێر بۆ تاشینی 5 هەتا 10 میکڕۆمیتر لە لاپەڕی بۆپێن کەڵک وەردەگیرێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7