نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز( ئافرەت بۆ پیاو)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز ( ئافرەت بۆ پیاو) بە ڕێزەیێک لە نەشتەرگەرییەکان دەکووترێ کە ئامانجی ئەنجام دانیان ، گۆڕینی عوورەتی ئافرەتان بۆ پیاوەکان و گۆڕینی شێوە و زاهیری گشتی لە جۆری ژنانە بۆ پیاوانەیە. ئەم ڕەوتە بۆ کەسانێک باشە کە تووشی تێکەڵی ڕەگەزی نێری و مێیی بوونە و ناتوانن لە گەڵ ڕەگەزی خۆیان پێک بێن و کەواتە بە دوای گۆڕینی ڕەگەزی خۆیانن.
ڕەوتی گۆڕینی ڕەگەز لە مێی بۆ نێری دەتوانێ داگری چەن جۆری نەشتەرگەری بێت کە داگری وان دەتوانین ئامژە بکەین بە فاڵۆپلاستی، مێتۆئیدۆپلاست و نەشتەرگەرییەکانی لاتەکی وەک سرینەوەی مەمکەکان و چاکەسازیان.
ماوەی کاتی چارەسەری
بە پێی وەی کە کار و کاسبی تاک پێویستی بە هەڵسوڕانی قوورس و سەخت نەبێت، دەتوانێ پاشی تێپەڕ بوونی 4 هەتا 6 حەوتوو بگەڕێتەوە سەر کاری خۆی. ماوەی چاکەسازی لە 6 بۆ 8 حەوتووی پێ دەچێت.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە، ڕەنگە پێویست بێت تاک فەحس و ئەزموونی وەک ئەزموونی خوین وئەزموونەکانی پەیوەندی دار ئەنجام بدات. ئەم ئەزموونانە لە لایەن پزیشیکی نەشتەرگەر بە تاک ڕادەگەیێندرێن .
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری ، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
پێویستە بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە ، لە پڕۆگڕامەکانی هۆڕمۆنی پزیشک پەیڕەوی بکەن و لە گەڵ ڕاوێژکارێک لە پەیوەندی دابن تا لە ماوەی ئەم ڕەوتە پشتوانیتان لێ بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
ئەم ڕەوتە دەکرێ داگری چەن جۆرە نەشتەرگەری بێت.بەڵام دوو جۆرە نەشتەرگەری کە لەم ڕێزەیە جێ دەگرن بریتینە لە فاڵۆپلاستی و مێتۆئیدۆپلاستی.
لە ماوەی فاڵۆپلاستی، پاشی جیا کردنەوەی بەشێک لە عوورەتی ئافرەتانە، لە تەنراوەی پەیوەندی وەرگیراو لە دەست یا زگ بۆ بەدی هێنانی عوورەتێکی پیاوانە کەڵک وەدەگرن.جێگای ئاماژەیە کە فاڵۆپلاستی لە ماوەی 2 بۆ 3 قۆناغ ئەنجام دەدرێت و هەر یەک لەم قۆناغانە دەبێ بە ماوەی 4 هەتا 6 مانگ لێکتر دوور بن بۆ ئەنجام دانیان.
مێتۆئیدۆپلاستی لە چاو فاڵۆپلاستی پێچەڵەپێچیێکی کەمتری هەیە ، بەڵام عوورەتێک کە بە نەشتەرگەری مێتۆئیدۆپلاست بەدیهاتووە زۆر گچکەترە لە عوورەتێک کە بە نەشتەرگەری فاڵۆپلاستی بەدی هاتووە.کاتێک کە تاک لە دەوایەکانی هۆرمۆنی پەیڕەوی بکات،ئەندازەی غفلە گەورە دەبێت؛ کەچی لە مێتۆئیدۆپلاستی لەم غفلەیە بۆ بەدیهێنانی عوورەتی پیاوانە کەڵک وەردەگیرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێهۆشئ ئەنجام دەدرێت و لە 8 بۆ 10 کاتژمێری پێ دەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
ڕەنگە چاودێری جۆراو جۆر بۆ ماوەی چاکە سازی ئەم نەشتەرگەرییە بوونیان هەبێت کە پزیشکی نەشتەرگەر بە ڕێکی باسی هەر کامیان بۆ تاک دەکات.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە
- چڵک
- شین هەڵگەڕان
- بەدی هاتینی دەڵەمەی خوێن
- مانەوەی شوێنی برین
- نەگەیشتنی خوێن تا ڕادەی پێویست
- نێکرۆز
نواندن بۆ
- ئافرەتەکانی کە داخوازی گۆڕینی ڕەگەزی خۆیانن.
ماوەی کاتی چارەسەری
تاک بۆ ماوی 2 هەتا 5 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە؛ کەچی ئەم ماوەیە بە پێی ژمار و جۆری نەشتەرگەرییەکان جیاوازن.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7