لیفتی ڕان
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ئامانجی ئەنجام دانی نەشتەرگەری لیفتی ڕان ، جیا کردنەوەی پێستی شل، داکەوتوو یا زیادی ڕانە. تاکەکان دەتوانن لە جۆرەکانی ئەم نەشتەرگەرییە ، لیفتی ژووری ڕان یا لیفتی دەرەوە ڕان هەڵبژێرن. ئەم نەشتەرگەرییە لە نێو کەسانێک باوە کە کێش و قوورساییێکی زۆریان کەم کردووە. لیفتی ڕان زۆرتر لە قالبی لیفتی نیوەی خوارێی لەشی ئەنجام دەدرێت ، که خودی(لیفتی نیوەی خوارێی لەشی) بە گشتی داگری ئابدۆمینۆپلاستی و لیفتی کۆم دەبێت .
ماوەی کاتی چارەسەری
پاشی تێپەڕ بوونی ماوەی 7 بۆ 14 ڕۆژ تەقەڵەکان لێ دەکەنەوە . ئاکامی کۆتایی ئەم نەشتەرگەرییە لە ماوەی چەن حەوتوو بە دیار دەکەوێت ، بەڵام ڕەنگە چاکەسازی شوێنی برینەکان تا ماوەی 1 ساڵی پێ بچێت .
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە نەشتەرگەری ، نەشتەرگەر خەریک پشکنینی کێشەکانی سەلامەتی ، دەوایەکانی مەسرەفی و و چارەسەریەکانی کە پێشتر بۆی ئەنجام دراوە، دەبێت و بەشی ژێرەوەی زگ و ئەندامەکانی نیوەی خوارەوەی لەش پشکنین دەکات. هەروەها ئەزموون هایێک لە نەخۆش وەردەگرێت و ڕەنگە وێنەهەڵگریشی بکرێت تاکوو لەم وێنانە بۆ پشکنینی حاڵەتی تاک بەر لە نەشتەرگەری و پاشی نەشتەرگەری کەڵک وەربگیرێت .
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری ، پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
پێویستە تاک ماوەیێک بەر لە نەشتەرگەری ، لە دووکەڵ و خواردنەوەی ئەلکوولی دووری بکات و لە سەرف کردنی دەوایەکانی وەک ئاسپرین و دەوایەکای دژە ئیلتەهاب و گیایی خۆی بپارێزێت. ئەگەرکوو بابەتێکی تایبەتی دیکە بوونی هەبێت پزیشک بۆ نەخۆش باسی دەکات .
ڕەوتی نەشتەرگەری
بابەتی جوراوجۆر لە نەشتەرگەری لیفتی ڕان بوونییان هەیە و جۆری نەشتەرگەری بە ئاکامەکانی دڵخواز پەیوەندی هەیە . زۆرتر ، تاکەکان لە نێوان لیفتی ژووری و لیفتی دەرەوەی ڕان یەکیان هەڵدەبژێرن.
لە لیفتی ژووری ، نەشتەرگەر بڕشتانێک لە لای شەرمگەی بۆ لای چۆک لی دەدات و نەشتەرگەر پێست و چەوری زیادی جیا دەکاتەوە ، ئەم جار پێستی زیادی دەکێشرێت و بە تەقەل لە شوێنی خۆی نیشتە جێ دەبێت. زۆربەی تاکەکان ئەم شێوەیە هەڵدەبژێرن، چوونکە بڕشتەکان لەم شوێنە لێدەدرێن ، شوێنی برینەکە بە دیار ناکەوێت . .
لە لیفتی دەرەوەی ڕان ، لە بەشی دەرەوەی ڕان و سەرەوەی پێی بڕشتێک لێدەدرێت ، پێستی زیادی هەڵدەگیرێت و پێستی هەر دوو لای دەکێشرێت . لیفتی دەرەوە بۆ کەسانێک پێشنیار دەکرێت کە کێش و قوورساییێکی زۆریان کەم کردووتەوە ؛ کەچی شوێنی برینی ئەم جۆرە زۆرتر بەر چاوە .
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و یەک هەتا دوو کاتژمێری پێ دەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
پاشی نەشتەرگەری و بۆ حەوتووی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری، تاک دەبێ بەردەوام لە کرێمی ئانتیبیۆتیک کەڵک وەربگرێت و شوێنی نەشتەرگەری خاوێن بکاتەوە. هەروەها پێویستە بۆ ماوەی 4 تا 6 حەوتو لە بەرگی گۆشار هێنەر کە نواندراوە کەڵک وەربگرن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت :
- کەسانێک کە تووشی کێشەکانی سەلامەتینە
- کەسانێک کە لە دەوایەکانی ئانتیکواگۆلانت کەڵک وەدەگرن
- کەسانێک کە لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوو لە دەوایەکانی ئۆکۆتان کەڵکیان وەرگرتووە
- کەسانێک کە کێشەی دڵییان هەیە
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشەتەرگەرییە بریتینە لە:
- زیان بۆ دەمارەکان
- چڵک
- ناڕەزامەندی لە ئاکامی نەشتەرگەری
نواندن بۆ
- جیا بوونەوەی پێستی زیادی ڕان کە زۆرتر بە هۆی کەم کردنی کێش و قوورسایی لەش بە دیار دەکەوێت
ماوەی کاتی مانەوە
تاک بۆ ماوەی 1 هەتا 3 رۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە .
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7