دەرکێشانی ددان
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ددانەکان بە بەردەوامی لە بەر پەلاماری مەترسی جۆراوجۆرن کە دەتوانن ببنە هۆی زیان گەیاندنیان. ئێستا کە ددانی تاک دووچاری هەر جۆرێک لە زیانەکانی کە چارەسەری ناکرێن و ڕێگەچارەیەکی دیکەیان نەبێ، پزیشک ڕێگەچارەیەکی جگە لە دەرکێشانی نییە. کەچی وا هەیە کە ددانی تاک زیانی پێ نەگەیوە بەڵام پێویستی بە دەرکێشان هەیە؛ داگری ئەم جۆرە ددانانە دەتوانین ئامژە بکەین بە ددانەکانی خلێنەی ناڕێک و ددانەکانی زیادی.
ماوەی کاتی چارسەری دەرکێشانی ددان
ئەم ڕەوتە زۆر قوورس و گران نییە، بەڵام بە هەر حاڵ تاک پێویستە پاشی دەرکێشانی ددانی خۆی 12 هەتا 24 کاتژمێر خەریک حەسانەوی بێت تاکوو بە گشتی چاک بێتەوە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار دەرکێشانی ددان
پاڕاکڵینیکەکانی ئەم ڕەوتە پەیوەندی بە کێشەی تاک هەیە. بە هۆی وەی کە ئەم ڕەوتە ڕێگەچارەیەکە بۆ چەن کێشە، هەر وەک داڕزانی ددان و زیانی فیزیکی، ڕەنگە داوا لە تاک بکەن ئەزموونی جۆراوجۆر ئەنجام بدات.
چاودێرییەکانی بەر لە ڕەوتەکە، چۆنییەتی ئەنجامی ڕەوتەکە، چاودێرییەکانی پاشی ڕەوتەکە
بەر لە ڕەوتەکە
پتر بەر لە ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە، پێویستی بە چاودێرییەکی تایبەتی نییە؛کەچی ڕەنگە ئەم بابەتە بۆ هندک لە تاکەکان جیاواز بێ، کەواتە پێویستە کە لە گەڵ ددانپزیشکی خۆتان گفتوگۆ بکەن.
چۆنییەتی ئەنجام دانی ئەم رەوتە
لە زۆربەی بابەتەکان، پاشی وەی کە بێ هەست کەرەوەکان کاریگەر بوون، ددان پزیشک بە بەکارهێنانی پەنگرێک ددانەکەی لە شوێنی خۆی دەردێنێ. ئەگەرکوو ددانی مەبەست زیانێکی تایبەتی بەرکەوتبێت، ڕەنگە پێویست بێ بەشێک لە پووک ببڕن تا بکرێ دەسبەری ددان بکەن و دەریکێشن.
ئەم ڕەوتە بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە لە 30 بۆ 90 خولەکی پێ بچێت.
پاشی ڕەوتەکە
پاشی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە، ڕەنگە ئانتیبیۆتیک بنوێندرێت و تاک دەبێ پشووی بداتەوە. هەروەها پێشنیار دەکرێ بە پێی خوێنڕێزی، پانسمانی دامەزراو لە سەر شوێنی مەبەست بگەزن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بەم ڕەوتە
ئەگەرکوو دەکرێ ددانەکەی بە هەر شێوەیەکی تر( بۆ نموونە بە دەماردەرکێشان) نەجات دەن و بەرگری لێ بکەن، باشترە لەم ڕەوتە چاوپۆشی بکەن.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم ڕەوتە بریتینە لە:
- چڵک کردن
- خوێنڕێزی
- هەڵماسین
- زیان بە ئێسکی شەویلکە
- زیان بە دەمارەکان
- ڕوودانی درای ساکێت (کاسە وشک)
نواندن بۆ
- ددانەکانی کە تووشی چڵک کردن یا داڕزینێکی سەخت بوونە
- ددانی زیادی
- بۆ دامەزراندنی بابەتەکانی وەک ددانی دەسکرد
ماوەی کاتی مانەوە
پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7