ڕاوێژکاری خۆڕایی
چارەسەری شکاوی ئێسک

چارەسەری شکاوی ئێسک

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۴

ئێسک خاوەنی بینایێکی پتەوە، بەڵام جار وا هەیە لە بەرانبەر قەوە و هێزی دەرەوە خوار دەبێتەوە؛ ئێستا ئەگەر بێتوو ئەم قەوەیە هەتا ڕادەی پێویست بە تاقەت بێت ، ئێسکیش هەر وەک هێڵینگێکی پەلاستیکی دەشکێت. شکاوی ئێسک ئەگەری هەیە بە چەن شێوە ڕووی بدات ( بەرینایی، درێژایی، چەن بەش بوون). ڕادەی ئەم شکانە زۆرتر پەیوەندی بەو هێز و قەویەی هەیە کە پێی هاتووە. ئەگەر ئەم هێزە کەمێک لە ڕادەی بەرگری ئێسک زیاتر بێت ئەگەری هەیە ئیسک بقەڵشێت، کەچی بە تەواوی 8نەشکێت. بە پێی وەی کە هێز و قەوەی هاتوو بۆ ئێسک، تووندی و سەختی زۆری هەبێت  (هەر وەک هێزی هاتوو لە لێککەوتنی ماشێن یا گووللەی دەمانچە)، ئێسک ورد دەبێت.

جۆری چارەسەری

چارەسەری شکاوی ئێسک بریتینە لە : پێڕاگەییشتن بەم شکانە لە ڕێگای جیاواز هەر وەک کەڵک وەرگرتن لە گێچ یا شکەستەبەستی یا بێ جوڵە کردنی ئێسک لە ڕێگای نەشتەرگەری.

ماوەی کاتی چارەسەری

چاک بوونی شکاوی بە پێی ئاستی شکاوی و ڕادەی وەئەستۆگری ئێوە بە ڕێزەی چارەسەری، دەتوانێت لە چەن حەوتوو تاکوو چەن مانگی پێ بچێت. ئێش و ئازار زۆرتر، پێش چاکبوونەوەی یەکسەرەی شکاوی نامێنێت. تەنانەت پاشی جیا کردنەوەی گێچ یا شکەستەبەندیش ، ئەگەری وەی هەیە هەڵسووڕانی خۆتان سنووردار بکەن، تاکوو ئێسک هەتا ڕادەی پێویست بۆ ئەنجام دانی هەڵسووڕانی ئاسایی چاک ببێتەوە. لە ماوەی چاکەسازی بە ئەگەرێکی زۆر دووچاری ناتەوانی ماسوولکەیی بن، بەڵام وەرزش هایێکی تابەتی هەن کە دەتوانن بۆ گەڕانەوەی هێزی ماسوولکەیی و جومگە ونەرمی ئیوە یارمەتیتان بدەن.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار

پزیشکی ئیوە پشکنینێکی ڕێک و پێک ئەنجام دەدات تاکوو لە چوونیەتی گشتی ئیوە تێ بگات و لە ڕادەی زیانی لێکەوتوو تێبگات. هەوەها لە گەڵ ئیوە لە بارەی چوونیەتی زیانی بەرکەوتوو و نیشانەکانی ومێژووی پزیشکیتان گفت و گۆ دەکات.

باوترین ڕێگا بۆ پشکنینی شکاوی ئێسک ، کەڵک وەرگرتن لە ئیشاعەی ئیکس بۆ وێنە هەڵگرتن لە وییە. پزیشکی ئیوە بە ئەگەری زۆر لە وێنەهەڵگری ئیشاعەی ئیکس بۆ چاوپێکەوتنی شکاوی کەڵک وەربگرێت. لەم ڕێگایە دەتوانێت تێبگات کە ئێسک سەلامەت ماوە یا شکاوە. هەروەها دەکرێت تێبگات شکاوی ئاماژە پێکراو، لە کامە جۆرە و ڕێک لە چە بەشێکی ئێسک ڕووی داوە.

چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی باشی نەشتەرگەری

چارەسەری شکاوی ئێسک دەتوانێت لە ڕێگەهای جۆراوجۆر بە ئەنجام بگات، کە زۆریان داگری نەشتەرگەری نابێت و تەنیا  هەوڵی وەی دەدەن کە ئێسک بێ جوڵە ڕابگرن تاکوو چاکە سازی بۆ دەکرێت. کەچی بە پێی ڕا وبیری پزیشک ئگەری وەی هەیە بێ جوڵە کردنی ئێسک لە ڕێگای نەشتەرگەری  بە ئەنجام بگات.
شێوەکانی چارەسەری شکاوی ئێسک بریتینە لە: گێچ، فانکشناڵ بریس، کێشان، بێ جوڵە کردنەوەی دەرەوە ، نەشتەرگەری ئاوەڵا بۆ بێ جوڵە کردنی ژووری. بە هۆی وەی کە شێوەکانی باوی چارەسەری شکاوی (همچون گێچ و فانکشناڵ بریس) پێویستییان بە چاودێریێکی تایبەتی نییە و پزیشک خاڵە پێویستەکان ڕادەگەیێنێت ، ئێمە لێرە خەریکی باس کردنی شێوەی نەشتەرگری  دەبین.

بەر لە نەشتەرگەری

ئەگەری هەیە یەک کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری ، لە خواردن و خواردنەوە خۆتان بپارێزن. ئەم باسەی بە پزیشکتان ڕابگەیێنن.دەبێ تەواوی دەوا دەرمانی مەسرەفیتان بە پزیشکتان ڕابگەیێنن، چوون ئەگەری هەی لە مەسرەف کردن هندکیان خۆتان بپارێزن. لەم جۆرە دەوایانە دەتوانین ئاماژە بە دەوایەکانی خەست کەرەوەی خوێن وەک ئاسپرین بکەین کە ئەگەرئ هەیە لە خواردنی مەنع بکرێن.

ڕەوتی نەشتەرگەری

لە بێ جوڵە کردنەوەی دەرەوە، بورغی و مۆرە کانی ئاسنی لە بەشی سەرێ و خوارێی ئێسکی شکاو جێگر دەبن و لەو لای دی ڕا وەسڵی میلەیێکی ئاسنی دەبن. ئەم میلەیە ئێسکەکان لە جێگایێکی باش ڕادەگرێت تاکوو چاکە سازی بۆ بکرێت. لە بێ جوڵە کردنی ژووری، سەرەتا ئێسکە شکاوەکان دێنەوە سەر جێگای خۆیان و ئەو جار بە کەڵک وەرگرتن لە بورغی ئاسنی یا وەڕەقێکی ئاسنی لە پەنای یێکتر جێگر دەبن. هەروەها ئەگەری هەیە میلەیێکی ئاسنی لە ژووری ئێسکەکان ڕەد بێت و ئێسکەکان لە پەنای یێکتر جێگر بکات. ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر بە بێهۆش کردنی نەخۆش بە ئەنجام دەگات، بەڵام چەلی وایە لە بێ هەست کردنی مرۆخەیی(مۆخی) یا تەنانەت  لە بێ هەستی شوێنی کەڵک وەردەگیرێت. هەروەها نەشتەرگەری بێ جوڵە سازی، پەیوەندی بە ڕادەی شکاوی، دەتوانێ هەتا چەن کاتژمێری پێ بچێت.

پاشی نەشتەرگەری

پاشی نەشتەرگەری سرنج بدەنە بەم رێزەیەی خوارێ:

  • لە دەست لێدانی شوێنی نەشتەرگەری خۆتان بپارێزن و ئەوەی بە دەور وبەریەکانیشتان ڕابگەیێنن.
  • شوێنی نەشتەرگەری کراو دابپۆشراو ڕابگرن.

پاشی بەرایی بوون لە نەخۆشخانە ئاگاداری ڕێزەی خوارێ بن:

  • هەر ڕۆژ چەن جار هەستن و پیاسەی بکەن.
  • بە ئاگاداریەکانی فیزیۆتڕاپ سرنج بدەن و ئەنجامیان بدەن .

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

مەترسییەکانی ئەگەری نەشتەرگەری بریتینە لە:

  • چڵک
  • خوێنڕێزی
  • ڕێک نەبوونی نەخۆش بە بێهۆش کردن
  • درووست بوونی دەڵەمەی خوێن

نواندن بۆ

  • شکاوی تووند و سەختی ئێسک

ماوەی دە جێ دا کەوتن لە نەخۆشخانە

ئەم ماوەیە پەیوەندی بە جۆر و ڕادەی نەشتەرگەری ئێوە هەیە ، بەڵام پێویستە 1 هەتا 7 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بمێننەوە.

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ئایا دەتوانم شوێنی نەشتەرگەری کراو نووقمی ئاو کەم؟

تا ئەو کاتەی کە شوێنی قەڵشتەکە چاک نەبۆتەوە، لە نووقم کردنی ئەندامی نەشتەرگەری(بۆ مەلە کردن یا وانی ئاوی سارد و گەرم) خۆتان بپارێزن. ئەم چاکەسازییە دەوری 1 هەتا 2 حەووتووی پێ دەچێت.

پاش چە ماوەیێک دەتوانم خۆم بشۆرم؟

1 هەتا 2 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری خۆتان لە حەمام بپارێزن. ئەو کاتەی کە ئیزنی خۆ شۆردنتان هەبۆ لە تەڕ کردنی شوێنی نەشتەرگەری خۆتان بپارێزن.

ئایا پێویستە لە خواردنی هندک لە چێشتەکان خۆم بپاریزم ؟

دەتوانن ڕێزەی خواردنی ئاسایی خۆتان بگرنەوە بەر. بە پێی ژانی ورگ وگەدە ( مەعیددە) لە خواردنی چێشتی چەور خۆتان بپارێزن، لە چێشتەکانی وشکتر وەک دەسخۆر و برینج، مریشکی کوڵاو، نانی برژاو و ماست کەڵک وەربگرن.

پاشی چ ماوەیێک دەتوانم بگەڕێمەوە سەر ئیش و کاری خۆم؟

جوابی ئەم پرسیارە پەیوەندی بە ئیش و کاری ئیوە و ڕادەی شکانی ئێسکئ ئێوە هەیە . مەسەلەن ئەگەر ئێسکی پێی ئێوە شکابێت و ئیش و کاری ئێوە دەفتەری و نووسینگەیی بێت (لە پشتی مێز) دەتوانن 1 هەتا 2 حوتوو پاشی نەشتەرگەری بگەڕێنەوە بۆ سەر ئیش و کاری خۆتان . پێویستە بۆ تێگەییشتنی ڕێکی ئەم ماوەیە، پرس وڕای لە گەڵ پزیشکی خۆتان بکەن .

تا چە ماوەیێک هەست بە ئێش و ئازار دەکەم؟

ئێش وئیلتەهابی دەور وبەری شوێنی نەشتەرگەری ، پاشی چەن ڕۆژ ڕوو لە باش بوونەوە دەکات؛ هەڵبەتە هەبوونی ئێش هەتا 2-3 حەوتوو پاشی نەشتەگەری و ئێشی کەم هەتا 6 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری ڕەوتێکی ئاساییە.

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟