Mitt
پێشانگای MITT ڕووسیا لە مۆسکۆ
ئەم پێشانگایە لە ٢١-٢٤ی ئازار لە دوو هۆڵدا بەڕێوەچوو لە هۆڵێکدا کۆمپانیاکانی گەشتیاری لە وڵاتانی جیاوازەوە ئامادەبوون، لە هۆڵەکەی تریش کۆمپانیاکانی گەشتیاری ڕووسی ئامادەبوون.
لەم پێشانگایەدا سێ کۆمپانیای گەشتیاری لە ئێرانەوە بەشداریان کرد و هەموو هەوڵێکیان دا بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران لە ڕووسیا بۆ ئێران یەکێک لەو سێ کۆمپانیایە کۆمپانیای ڕۆشا سەفەر بەسیر بوو کە توانی لەم چوار ڕۆژەدا ١٦٠ دانوستان ئەنجام بدات و هەر لە سەرەتاوە، ئەوە دوو گروپی گەشتیاری بۆ کۆتایی مانگی نیسان و ناوەڕاستی مانگی ئایار بۆ خۆی ڕاکێشا.
بەداخەوە دوای کۆتایی هاتنی پێشانگاکە و دوای یەک ڕۆژ ڕووداوێکی تیرۆریستی ڕوویدا لەهەمان شوێنی پێشانگاکەدا، و زیاتر لە ١٥٠ کەس لە کۆنسێرتەکەدا کوژران پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی ڕووسیا و هاوڕێکانمان دەکەین لە ڕووسیا.