ڕاوێژکاری خۆڕایی
نەخۆشی ئاڵزایمر

نەخۆشی ئاڵزایمر ( خەرفاوی-نەخۆشی بە تاڵ بوونەوەی هزر و بیر) چییە؟

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۷
سپتامبر 4, 2019

نەخۆشی ئاڵزایمر بارودۆخێکی پێشڕەوەندەیە کە لە ئاکامی زیانەکانی مێشکی یان نەخۆشیهایەک کە کاریگەری خراپ لە سەر بیر، فکر و ڕەوشت دەنوینێن، ڕووی دەدات. ئەم گۆڕانکارییە لە گەڵ هەڵسووڕانەکانی ژیان تێکەڵاو دەبێ.

گەورەترین هۆکاری مەترسی هێنەری ئاڵزایمر، پیری و بەساڵاچوونی تاکە. کەچی بەم حاڵەوەش بەشێکی ئاسایی لە ڕەوتی پیری نییە. کەچی زۆربەی ئەم کەسانەی ئاڵزایمرییان هەیە تەمەنییان سەروی 65 ساڵە،بەڵام ئەگەری وەی هەیە لە تاکەکانی جەوانتر و گەنجتریش ڕووی بدات. ئاڵزایمری زووکاتی کاتێکە کە ئەم نەخۆشییە لە تەمەنی 40 بۆ 50 ساڵ لە تاک ڕووی بدات. نێوانی لە سەتی 5 لە تاکەکان لەم خشتەیەی تەمەنی دانە.

هەنووکە بۆ چارەسەری نەخۆشی ئاڵزایمر، چارەسەرییەکی گشتی و یەکجاری بوونی نییە. کەچی ڕێچارە هایەک هەیە کە ڕەوتی پیشچوونی ئەم نەخۆشییە بەکاوەخۆتر دەکەن و ئاستی چۆنییەتی ژیان بردنە سەری نەخۆشەکان باشتر دەکەن.

نیشانەکانی نەخۆشی

کێشەکانی هزر و بیری زۆرتر یەکەمین نیشانەکانی ئاڵزایمرن. وەبیر هێنانەوەی ئەم زانستانەی کە بە تازەیی فێری بوونە یەکجار سەخت دەبن.

هدنک لە نیشانەکانی تری بریتینە لە:

  • سەرلێ شێواوی سەبارەت بە شوێنەکان و کات (ڕەنگە لە سەرەتا دا سووک بێ)
  • نەبوونی توانای دۆزینەوەی وشەکان بۆ قسە پێ کردنییان
  • بە جێ هێشتن و بزر کردنی ئەم کەل و پەلەی کە بەردەوام کەڵکییان لێ وەردەگرێ
  • گۆڕانکاری کەسایەتی
  • هەڵزرنگاوی نوێ
  • بڕیار دەرکردنی خراپ و زیانبار
  • کێشە لە ڕیکخستنی هزر و بیر
  • دووپاتە کردنەوەی شتەکان بە بەردەوامی
  • فەرامۆش کردن و لە بیر چوونەوەی شتەکان و وەبیر نەهاتنەوەیان
  • کێشە لە لێکدانەوەی لێکدانەوەکانی ئەژماری
  • کێشە لە دۆزینەوەی ڕێچارەی کێشەکانی ڕۆژانەی ژیان
  • هاوسەنگ نەبوون لە ئەخلاق و ڕەوشت
  • پاڕانۆیا و بێ متمانایی بە خەڵک ( هەر وەک ئەندامەکانی خێزانی یا دۆستەکانی نیزیک)

ئەم نەخۆشییە لە سەر هموو تاکەکان بە یەک ەندازە کاریگەری خۆی نانوێنێ و لە تاکێک بۆ تاکێکی تر جیاوازە و ئەگەری وەی هەیە تاکەکان لە ماوەی جیاواز، نیشانەی جیاواز ئەزموون بکەن. ئەگەرکوو ئێوە یا هەر کام لە خزم و دۆستەکانتان یەک یا چەن دانە لەم نیشانانەی سەروەیان هەیە دبێ سەردانی پزیشک بکەن.

هۆکارەکان

  • تەمەن: زۆربەی ئەم کەسانەی کە تووشی نەخۆشی ئاڵزایمر بوونە 65 ساڵە یان پترن.
  • پێشینەی خێزانی: ئەگەرکوو یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەتان ئەم بارودۆخەی هەبێت،ئەگەری تووش بوونی ئێوە پتر دبێت.
  • ژێنێتیک: هندک لە ژێنێتیکەکانی تایبەتی لە گەل نەخۆشی ئاڵزایمێر پەیوەندیدان.

هۆکارەکانی مەترسیی هێنەر

باوترین هۆکاری مەترسی هێنەر، پیری و بەساڵاچوونە، چونکە ئەم نەخۆشییە لە تاکەکانی سەروی 60 ساڵ دەبیندرێ. هندک لە هۆکارەکانی تری مەترسیی هێنەر بریتینە لە:

  • پیشینەی خێزانیی (ژێنێتیکی)
  • تاکەکانی تووش بوو بە سەندرۆمی داون
  • ئافرەت بوون ( ئەمە ڕەنگە بەم هۆیەوە بێت کە ئافرەتەکان لە پیاوان پتر دەژین)
  • تێکچوونی سووک کە دەبێتە هۆی زۆر بوونی مەترسی بەڵام ناکرێ بڵێین بێ گوومان دەبێتە هۆی تووش بوون بەم نەخۆشییە
  • ترۆمای (زەڕبە لێ کەوتن) سەخت بە سەر

هەروەها هندک لە بابەتی پەیوەندیدار بە سەلامەتی دڵ بوونییان هەیە کە زانایان لە سەر ئەم باوەڕەن کە ئەگەرییان هەیە ببنە هۆکاری تووش بوون بە نەخۆشی ئاڵزایمر.
هندک لەم بابەتانە بریتینە:

  • نەخۆشییەکانی دڵ
  • کۆڵستیرۆڵی بەرزی خوێنی
  • قۆتکی (جەڵتە) مێشک
  • گوشاری (زەختی) خوێن
  • شەکرە
  • جگەرە کێشان
  • دەمگرتنەوەی خۆراکی نەگونجاو
  • قەڵەوەی و زۆر بوونی کێشی لەش

دۆزینەوە و پێزانین

هەنووکە ڕێگەچارەیەک بۆ دۆزینەوە و پێزانینی گشتی و یەکجاری ئاڵزایمر بوونی نییە. کەچی پزیشک بە کەڵک وەرگرتن لە فەحس و تاقی کردنەوەکان و ئەم زانیارییانەی کە پێشکەشی دەکرێ، دەتوانێ سەبارەت بە وەی کە ئاڵزایمێر بۆتە هۆکاری ئەم نیشانانە یان نا، لێی بدوێ و بۆچوونی خۆی بڵێ. هندک لە پرسیارەکان و تاقی کردنەوەکانی کە ڕەنگە پزیشک بەکارییان بێنێت بریتینە لە:

  • لە نەخۆش و ئەندامەکانی خێزانی نەخۆش سەبارەت بە گۆڕانکاری ڕەوشت، کێشە لە ئەنجام دانی کارەکانی ڕۆژانە، مێژووی پزیشکی و گۆڕانکارییەکانی کەسایەتی پرسیار دەکات .
  • ئەزموون و تاقی کردنەوەی هزر و بیر، حەل کردنەوەی پرسیارەکانی تاقیگەیی و یان بە زمان .
  • فەحس و تاقیکردنەوەی خوێن و میز بۆ رەت کردنەوەی ئەگەرەکانی تر .
  • لێکۆڵینەوەی تاقیگەیی مێشک بۆ ڕەت کردنەوە ئەگەرەکانی تر، کە داگری CT ئسکەن، MRI و یان تۆمۆگراڤی بڵاوکەرەوەی پۆزەیترۆن (ئسکەنی PET) دەبێت .
  • تاقی کردنەوەی دەماری – دەروونی .

قۆناخەکانی ئاڵزایمر

ئاڵزایمر نەخۆشییەکی پێشڕەوەندەیە، واتە کە نیشانەکانی بە تێپەڕ بوونی کات خراپتر و زۆرتر دەبن.
ئاڵزایمر بە 7 بەش دابەش دەکرێت:

  • قۆناخی1. هێچ نیشانەیەک لەم قۆناخە بوونی نییە بەڵام بە پێێ پێشینەی خێزانی ئەگەری هەیە پێزانین زووکاتی بکرێ.
  • قۆناخی 2. نیشانەکانی سەرەکی بەدیار دکەوەن، وەک فەرامۆشی و لە بیر کردن
  • قۆناخی 3. تێکچوونەکانی سووکی لەشی و دەرونی وەک کەم بوونەوەی هزر و بیر و سرند دان بەدیار دەکەون، ئەم بابەتانە تەنیا کەسێکی زۆر نیزیک لە نەخۆش دەتوانێ پێی بزانێ.
  • قۆناخی 4. ئاڵزایمر پتر لەم قۆناخە دا پێی دەزانن و بەدیار دەکەوێت بەڵام لەم کاتەش دا بە جۆری سووک دەناسرێ. لە دەست دانی هزر و بیر و توانای ئەنجام دانی کارەکانی ڕۆژانە بەرچاوە.
  • قۆناخی 5. نیشانەکانی نێوانی یا سەختی ئەم نەخۆشییە پێویستی بە یارمەتی کەس و کار یان چاودێرەکانی نەخۆش هەیە.
  • قۆناخی 6. لەم قۆناخە دا ڕەنگە تاک بۆ ئەنجام دانی هەڵسووڕانەکانی ڕٶژانەی خۆی هەر وەک خواردن لە بەرکردنی جلک و بەرگی خۆی تووشی کێشە بێت و پێویستی بە یارمەتی هەبێت.
  • قۆناخەکانی 7.ئەمە سەختترین و تووندترین و کۆتایین قۆناخی نەخۆشی ئاڵزایمرە. ڕەنگە تاک توانای قسە کردن و شێوزای چێهرەی خۆی لە دەست بدات.

بە پێشکەوتن و تووندتر بوونی ئەم نیشانانە، تاک بە پشتیوانی و چاودێرییەکی پتر پێویستی دەبێت.

چارەسەری

نەخۆشی ئاڵزایمر نەخۆشییەکی پێچەڵەپێچە و هیچ شێوازێکی تایبەتی و یەکجاری بۆ چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشییە بوونی نییە. پزیشکەکان نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چارەسەر دەکەن و هەروەها هەوڵ دەدەن بۆ بەکاوەخۆتر کردنی پەرەدانی نەخۆشییەکە.

دەوا و دەرمان

گۆڕینی شێوازی ژیان بردنە سەر

هندک بابەت بوونییان هەیە کە ئێوە دەتوانن بۆ ژیانی خۆتان و بۆ ژیانی ئەم کەسانەی کە خۆشتان دەوێت، بەکاری بێنن کە بۆ بەڕیوەبردنی هندک لە نیشانەکانی ئاڵزایمر بەکار دێ.

  • بۆ هەمیشە کلیلەکان، جانتای پارە و … لە شوێنێکی نەگۆڕ دابنێن.
  • ئاوێنەکانی کە پێویست نین هەڵیان بگرن (وێنەکانی نێو ئاوینە دەتوانن تاکی ئاڵزایمری تووش هەڵە بکات یان بیترسێنێت) .
  • بێگومان بن کە پێڵاوی باش و گونجاوی لە پێ دایە تاکوو بەرگری بکن لە کەوتن و خوولیسکان.
  • وینەکان و بابەتەکانی تری واتە دار و لە بەر چاوی نەخۆش دامەزرێنن .
  • مۆبایلی GPS دار لە ناو بەرکی نەخۆش دابنین بۆ وە کە ئەگەرکوو بزر بوو بتاوانن بیدۆزنەوە .
  • دەوایەکان نبە جۆری سادە و لە ناو قاپێک دا دابین کەن بۆ وەی کە تووشی سەر لێ شێواوی نەبێت.
  • تاکوو ئەو جیگایەی جێی هەیە ڕەوتی ئاسایی ڕابگرن .
  • بە جۆری ڕێکوپێک وەرزش ئەنجام دەن .
  • خواردنی سەلامەت بخۆن .
  • بۆ بەرگری لە تووش بوون بە بێوەسیری و کەم ئاوی ئاوی زۆر بخۆنەوە .

بەرگری لە تووش بوون

توێژینەوەکان تاکوو ئێستا ڕێچارەیەکییان بۆ چارەسەر کردنی ئاڵزایمر نەدۆزیوەتەوە . بەم حاڵەوەش چەن بابەت بوونییان هەیە کە دەتوانن یاریدەری چارسەری ئەم نەخۆشییە بکەن. ئێوە دەتوانن بابەتەکانی ژێرەوە بۆ بەرگری لە تووش بوون بەم نەخۆشییە یان بۆ بەکاوەخۆتر کردنی ڕەوتی پێش کەوتنی ئەم نەخۆشییە ئەنجام بدەن:

  • مێشک و بیری خۆتان بە یارییە وشەییەکان، لەگز و یارییەکانی هزر و بیری چالاک ڕابگرن .
  • خەریک فێر بوون وئەزموون کردنی بابەت و شتی تازە و نوێ بن، ئەمە شێوەیەکی تری چالاک ڕاگرتنی مێشکە .
  • بە جۆری ڕێکوپێک وەرزش بکەن .
  • لە بواری کۆمەڵگاییەوە چالاک بن .
  • دەمگرتنەوەی خۆراکی ڕووەکیتان هەبێت .
  • ئانتی ئۆکسیدانەکان پتربەکار بێنن .
  • جەگەرە مەکێشن .
  • بە ئەندازەی پێویست بخەون .
  • گوشاری (زەختی) خوینی خۆتان چارەسەر بکەن .

چاودێری لە کەسێک کە تووشی ئاڵزایمر بووە

چاودێری لە کەسێک کە تووشی ئاڵزایمر بووە لە بواڕی لەشی، ڕووحی و دەروونی و ئابووری ڕەنگە ئەزموون و تاقیکردنەوەیکی سەخت بێ. پتر ئەو کاتەی کە مناڵ چاودێری دایکی خۆی یان هاوسەر چاودێری هاوسەری خۆی دەکات،گۆڕانکارییەکی گرنگ بە سەر پەیوەندییەکان دا ڕووی دەدات. چاودێری لە کەسێک کە هەڵزرنگاو و یان پاڕانۆئیدە یان تەنانەت ئەوە ناسەلمێنێ کە پێویستی بە چاودێرییە، زۆر ئەستەم و سەختە. زۆرینەی چاودێرەکان بە هەستی تاوانباری، شەرمەزاری و کزی وماتی تووش بوونە . هەروەها ئەگەری دوور کەوتنەوەیان لە کۆمەڵگا هەیە. ئەمە گرنگە کە پشتیوانێک بدۆزنەوە. ئەم کارە دەکرێ بە یارمەتی ئەندامەکانی خێزانیتان، دۆستەکانتان و یان گرووپەکانی یاریدەر ئەنجام بدرێت.

پۆل و کۆبوونەوەهایەک بوونییان هەیە کە ئێوە بۆ شێوەی هەڵسوکەوت و چارەسەر کردنی کێشەکانی چاودێری لە ئازیزانتان یارمەتی دەدەن.

جاڕز بوون و داکەوتن لە ئیش و کار لەم کەسانەی کە لە کەسێکی ئاڵزایمری چاودێری دەکەن، بابەتێکی ئاسایی و بەرچاوە. ئەمە کاطێک ڕووی دەدات کە چاودێری لە یاکی ئاڵزایمێری ببێتە هۆی کەم کردنەوە و وێڕانەگەیشتن بە بەراوەرد کردنی پێداویست وخۆزگەکانی خۆتان، تەنانەت لە بواری لەشی، ڕووحی دەروونی و یام هەر دوویان. لە داواکردنی یارمەتی ترس و شەرمتان نەبێت.

بێ گومان دەبێ لە شوێنی کار و ژیانی خۆتان بگەڕین و ناوەندەکانی ئاگاداری و چاودێری لە بەساڵاچوویان بدۆزنەوە، بۆ وەی کە ئێوە کاتێکی زۆرتر بتوان خەریک ژیانی خۆتان بن. زۆربەی دەرفەتەکانی ئەم ناوەندانەش دەتوانن ببنە هۆی بەکاوەخۆتر کردنی ڕەوتی پێش چوونی نەخۆشییەکەی ئازیزەکەتان و باشتر کردنی هەڵسوکەوتەکانی کۆمەڵگایی نەخۆش.

بۆ یارمەتی دان بە بەرپرسیاری لێکەوتەی چاودێری و بەڕێوەبردنی دڵەڕاوکە، دەبێ ئەمەتان لە یاد دابێت کە ئاگاداری خۆتان بن. هندک لە ڕێچارەکانی ئەم کێشەیە بریتینە لە:

  • ڕەوتی ڕێکوپێکی وەرزش کردن ڕاوەستاو کەن.
  • بچوونە ڕیزی گرووپێکی پشتیوانی
  • ئاگاداری پێداویستەکانی ڕووحی و دەروونی خۆتان بن
  • داواکاری یارمەتی کەن

 

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

بەدواداچوون بۆ کونکردنی جەستە بکە

کونکردنی جەستە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر و بەڵگەی پراکتیزەکردنی دەتوانرێت لە پاشماوە شوێنەوارییەکانی شارستانییەتە کۆنەکانی جیهاندا بدۆزرێتەوە. لە ڕێوڕەسمی خێڵەکییەوە تا ڕێوڕەسمی ئایینی، کونکردنی جەستە مانای کولتووری و ڕۆحی جۆراوجۆری هەبوو، کە هێمای پێگە، پاراستن، یان گواستنەوە بوو بۆ تەمەنی گەورەیی. لە کولتوری هاوچەرخدا، کونکردنی جەستە ڕەگ و ڕیشەی تەقلیدی خۆی تێپەڕاندووە و ...

نەشتەرگەری هێنانە خوارێی خەتی وەدەرکەوتنی موو

چاندنی مووی لەش: ڕێگەیەکی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی قژی لەدەستچوو

هەڵوەرین و تەنکبوونەوەی قژ لە مێژە نیگەرانییەکی گرنگ بووە بۆ مرۆڤ و کاریگەری لەسەر متمانە بەخۆبوونیان هەیە. بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و زانستی پزیشکی، جۆرەها شێوازی چاندنی قژ پەرەی پێدراوە کە ڕێگە بە مرۆڤ دەدات ڕێگری لە کێشەی هەڵوەرینی قژ بکات و کەم بکاتەوە. لە کاتێکدا چاندنی قژ بەباشی ناسراوە، بەڵام پێشکەوتنەکانی زانستی پزیشکی ئاسانکاری ...

ڕەشبوونی دەوری چاو: هۆکار و چارەسەر

بازنەی ڕەشی دەوری چاوەکان کە زۆرجار بە زیادبوونی ڕەنگ لە دەوری چاو ناودەبرێت، نیگەرانییەکی باوی جوانکارییە بۆ زۆر کەس. ئەم شوێنە تاریکانەی ژێر چاوەکان دەتوانن دەرکەوتنی ماندوێتی، پیربوون یان نەخۆشی بدەن و کاریگەری لەسەر متمانە بەخۆبوون هەبێت. لە کاتێکدا بازنەی ڕەش بەزۆری بێ زیانن، تێگەیشتن لە هۆکارەکانیان و گەڕان بەدوای بژاردەی چارەسەری کاریگەردا دەتوانێت یارمەتی ...

چاوی دەستکرد ( پڕۆتێزی چاو): گەڕاندنەوەی بینین و جوانی

لەدەستدانی بینین یەکێکە لە سەختترین ئەزموونەکان کە مرۆڤ دەتوانێت ڕووبەڕووی ببێتەوە. بەڵام خۆشبەختانە لەگەڵ پێشکەوتنی زانستی پزیشکیدا ڕێگا هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم کەموکوڕییە و گەڕاندنەوەی بەشێک لە کوالێتی ژیان بۆ نابیناکان. یەکێک لەو ڕێگایانە بەکارهێنانی دەستکردی چاوە. دەستکردی چاو کە بە چاوی دەستکردیش ناسراوە، نەک تەنها دەرکەوتنی چاوی سروشتی دەگەڕێنێتەوە، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ڕێکخستنی ...

گۆڕینی جومگەی چۆک

گۆڕینی ئەژنۆ: گەڕاندنەوەی جوڵە و کوالیتی ژیان

گۆڕینی ئەژنۆ: گەڕاندنەوەی جوڵە و کوالیتی ژیان هەوکردنی جومگەکانی ئەژنۆ نەخۆشییەکی باوە و ئیسقانەکانی جومگەی ئەژنۆ لەناو دەبات. ئەم لەناوچوونە دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر و ڕەقبوون و جوڵەی سنووردار لە ئەژنۆدا. نەشتەرگەری گۆڕینی ئەژنۆ کە بە نەشتەرگەری جومگەی ئەژنۆ ناسراوە، ڕێکارێکی پزیشکییە کە ئامانجی کەمکردنەوەی ئازار و گەڕاندنەوەی کارکردنە بۆ جومگەکانی ئەژنۆ کە زۆر تێکچووە. ...

نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت بە لەیزەر

  فشارخستنە سەر دەمارەکان دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک ئازار و بێهێزی و لاوازی کە چالاکییەکانی ڕۆژانەی نەخۆشەکە تێکدەدەن. لە بڕبڕەی پشتدا هۆکارەکانی وەکو ئێسک و دەرکەوتنی دیسک دەتوانن ببنە هۆی ئەم حاڵەتانە. بۆ نموونە بەهۆی پاڵەپەستۆی دەماری سیاتیک، نەخۆش تووشی ئازار و ناڕەحەتی دەبێت لە قاچەکانی و پشتیدا، کە دەتوانێت بەردەوام بێت تا نەخۆشەکە ...

شێرپەنجەی مەمک و شێوازەکانی چارەسەرکردنی

  شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لەو شێرپەنجە باوانەی کە تووشی ئافرەتان دەبێت لە سەرانسەری جیهاندا. لەوانەیە ئەم نەخۆشییە لە پیاوانیشدا ڕووبدات، بەڵام زۆر زیاتر لە ئافرەتاندا بڵاودەبێتەوە. تێگەیشتن لە بنەماکانی شێرپەنجەی مەمک و هۆکارەکانی مەترسی و دەستنیشانکردن و بژاردەکانی چارەسەرکردن زۆر گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە، ئەم نەخۆشییە لە خانە نائاساییەکانی ناو شانەکانی مەمکەوە دەست پێدەکات ...

نەشتەرگەری نوێی لاوازکردنی کێش

  قەڵەوی، وەک نەخۆشییەکی درێژخایەن، نەک تەنها تەندروستی جەستەیی مرۆڤەکان دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی چەندین ئاڵۆزی دەروونی و سۆزداری. لە کاتێکدا ڕێگا تەقلیدییەکانی وەک خۆراک و وەرزشکردن بۆ هەندێک کەس یارمەتیدەرن، بەڵام زۆرێک لە کەسانی قەڵەو بەدوای چارەسەرێکی خێراتر و کاریگەرتردا دەگەڕێن بۆ ڕزگاربوون لە کێشی زیادەیان. وەک چارەسەرێکی نوێ بۆ چارەسەری قەڵەوی، نەشتەرگەرییە ...

یۆگا و کاریگەری لەسەر تەندروستی

  لە بواری تەندروستی گشتگیردا، یۆگا پراکتیزەیەکی بێ کاتە کە نەک هەر جەستە پەروەردە دەکات بەڵکو دەروون و ڕۆحیش گەنج دەکاتەوە. ئەم نەریتە دێرینە کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە هیندستانەوە سەرچاوەی گرتووە، لەم دواییانەدا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە و بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی ستایشی زۆری لێدەکرێت. لە کاتێکدا باشتربوونی هێز و نەرمی ...

جیاوازی IQ و EQ

جیاوازی IQ و EQ IQ کورتکراوەی Intelligence Quantity بڕی زیرەکییە و ئاماژەیە بۆ نمرێک کە لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانەوە داڕێژراوە بۆ هەڵسەنگاندنی توانا مەعریفیەکانی وەک لۆژیک، چارەسەرکردنی کێشە، ئیستدلالکردنی فەزایی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. لە کاتێکدا چەندین تاقیکردنەوەی جیاوازی ئای کیو هەن، باوترینیان بریتین لە ناسینەوەی نەخش، شکاندنی کۆد و لێکچوونە زارەکییەکان. نمرەی IQ بەرزتر بەگشتی وەک ...

دروستبوونی دڵی کۆرپەلە لە کاتی دووگیانیدا

گەشەکردنی کۆرپەلە پرۆسەیەکی ئیلهامبەخشە کە بە شێوەیەکی ئاڵۆز ئەندام و سیستەمی جیاواز بەیەکەوە دەبەستێتەوە. بەڵام وەک هەر پرۆسەیەکی بایۆلۆژی ئاڵۆز، هەندێک جار ناتەواوی ڕوودەدات. یەکێک لەم نیگەرانیانە دروستبوونی ناتەواوی یان نادروستی دڵە لە کۆرپەلە گەشەسەندووەکاندا. ئەگەر دڵی کۆرپەلە بە باشی دروست نەبوو، لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی گەشەی دڵی کۆرپەلە و بەم شێوەیەش مردنی کۆرپەلە. دەتوانرێت ...

دڵی دەستکرد

دڵی مرۆڤ چوار کونە، وەلڤەلەکانی بۆ ڕاستەوخۆ ڕۆیشتنی خوێن و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی خوێن بۆ دڵ. لە نەخۆشانی تووشبوو بە تەسکبوونەوە و سستبوونی دڵ یان جۆرەکانی تری نەخۆشیەکانی دڵ، ئێمە خوێن دەبینینەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ دەمارەکان و ناوپۆشەکان. ئەم کێشانە فشار دەخەنە سەر دڵ. لەو حاڵەتانەی کە توندی وەلڤەلی دڵ توندە، هیچ بژاردەیەک نییە جگە ...

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟