هەموو زانیارییەکان سەبارەت بە دڵەخورپە
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۵دڵەخورپە وڵامی ئاسایی لەشە بۆ دڵەڕاوکە. هەستی ترس و دڵەڕاوکە سەبارەت بە ئەو شتەی لە داهاتوو دا ڕووی دەدات. ڕۆژی یەکەمی ڕۆشتن بۆ قوتابخانە، ڕۆشتن بۆ لێپرسینەوەی ئیش و کاری یان وتاربێژییەک ئەگەری وەی هەیە کە زۆرینەی تاکەکان لەم بارودۆخە هەست بە ترس و تووڕەیی بکەن.
بەڵام ئەگەرکوو هەست بە دڵەخورپە لە ئێوە دا زێدە لە ڕادەیە، پتر لە 6 مانگی پێ بچێت و لە گەڵ ژیانتان تێکەڵاو بێت، ڕەنگە تووشی نەخۆشی دڵەخورپە بووبن.
تێکچوونەکانی دڵەخورپە چییە؟
ئەمە ئاساییە کە لە ڕۆیشتن بۆ شوێنی نوێ، دەسپێکی ئیش و کارێکی نوێ یان تاقیکاری و ئەزموونی نوێ هەست بە پەرێشانی و دڵەڕاوکە بکەن. ئەم جۆرە دڵەخورپەیە بۆ تاک هەستێکی ناخۆشی هەیە بەڵام ڕەنگە ببێتە هۆی ئەمە کە کاری خۆتان پەیت بگرن و یان کارێکی باشتر ئەنجام بدەن. دڵەخورپەی ئاسایی هەستێکە کە دێت و دەڕوا و لە گەڵ ژیانی تاک تێکەڵ نەبێت. بەڵام سەبارەت بە تێکچوون و نەخۆشی دڵەخورپە هەست بە ترس بە جۆری هەمیشەیی لە گەڵ ئێوە دەمێنێتەوە.
جۆری ئەم دڵەخورپەییە کە ئێوە هەتانە ڕەنگە ببێتە هۆی دووریتان لەم کارانەی کە پێشتر چێژتان لێ دەبینی. لە بابەتی سەختتر و تووندتر ڕەنگە ببێتە هۆی ترس لە شەقام پەڕینەوە یان یان ترس لە سواری سانابەر بوون ویان تەنانەت ترس لە وەدەرکەوتنی ماڵەوە. دڵەخورپە ئەگەرکوو چارەسەر نەکرێ ڕەنگە ئاستی سەختتر و تووندتر بێت.
تێکچوونەکانی دڵەخورپەیی باوترین جۆری تێکچوونەکانی دەروونییە و دەتوانێ هەر کەسێک لە هەر تەمێنێک بباتە ژێر کاریگەری خۆی.
جۆرەکانی تێکچوونی دڵيخورپەیی؟
- تێکچونی ترس: ئەزموون کردنی هێرشەکانی بەردەوامی ترس لە نەکاو. تاکی تووش بوو بە تێکچوونی ترس ڕەنگە بە بەردەوامی چاوەڕێی هێرشی ترسێکی دوایی بێت.
- فوبیا: ترسی زیادە لە ڕادە لە بابەتێک، بارودۆخێک یان چالاکیەکی تایبەتی
- تێکچوونی دڵەخورپەی کۆمەڵگایی: ترس لە هەڵسەنگاندن و قەزاوەتی خەڵک
- تێکچونی وازوازی هزری: دووپاتە کردنەوەی بیر و بۆچوونی نەشیاو کە ئێوە بۆ لای ئەنجام دانی کاری نەشیاو و دووجاری دەکێشێت.
- تێکچوونی دڵەخورپەی دابڕان: ترسی دوور کەوتنەوە لە ئازیزەکان و خێزانەکەی
- تێکچوونەکانی دڵەخورپەی نەخۆشی: دڵەڕاوکە سەبارەت بە تەندرووستی ئێوە
- تێکچوونی دڵەڕاوکەی پاشی بەسەرهات: دڵەخورپە لە پاش بەسەرهاتێکی زیان هێنەر
نیشانەکان
نیشانەکانی دڵەڕاوکەی گشتی داگری ئەم بابەتانەی خوارەوە دەبێت :
- پەڕێشانی زێدە لە ڕادە
- ترس
- شل بوون و تووند بوونی ماسوولکەیی
- خێرا بوونی لێدانی دڵ
- کێشە لە خەو یان بێ خەوی
- کێشە لە سرنج دان
- ئازاری جەستەیی
- تەزینی لەش
- بێ قەراری
- دڵەڕاوکەی سەبارەت بە ڕووداوێکی کە ڕەنگە لە داهاتوو دا ڕوو بدات
- هەڵزرنگاوی
هێرشی دڵەخورپەیی چییە؟
هێرشی دڵەخورپەیی هەستێک لە دڵەڕاوکەی زێدە لە ڕادە، پەرێشانی یان ترسە. لە زۆربەی تاکەکان هێرشی دڵەخورپەیی بە هێوری بەدی دێت و بە نیزیک بوونەوەی تاک لە بەسەرهاتی دڵەڕاوکەهێنەر، ڕەنگە تووندتر و خراپتر بێت.
هێرشی دڵەخورپەیی ڕەنگە تاکوو ڕادەیەکی زۆر جیاوز بن و نیشانەکان ڕەنگە لە نێوان تاکەکان جۆراوجۆر بن. هەر بەم هۆیەوە زۆربەی نیشانەکانی دڵەخورپە بۆ هەموو نەخۆشەکان بەدیار ناکەوێت و بە تێپەڕ بوونی کات، ڕەنگە بگۆڕدرین.
نیشانەکانی هێرشی دڵەڕاوکەیی بریتینە لە:
- هەستی ژان و سەر سووڕان
- پچکڕانی هەناسە هەڵکێشان
- زار و دەمی وشک
- عارەقە کردن
- لەرز بوون یان گەرم داهاتنی جەستە
- دڵەڕاوکە یان پەرێشانی
- بێ قەراری
- پەرێشانی
- ترس
- بێ هەستی یان تەزینی جەستە
هۆکارەکان
کەچی هۆکارێکی ڕێکی تێکچوونەکانی دڵەخورپەیی دیار نینە بەڵام پسپۆڕەکان هۆکارەکانی مەترسیهێنەریان دۆزیوەتەوە . بۆ نموونە بە پێی هەبوونی نیشانەکانی ژێرەوە ڕەنگە تێکچوونی دڵەخورپەییتان هەبێت:
- مەلوولی
- سەندرۆمی ڕیخۆڵەی هەڵزرنگاو
- پێشینەی مەعتاد بوون بە مادە هۆشبەرەکان
- هەبوونی تێکچوونێکی دڵەخورپەیی دیکە
هۆکارەکانی دیکە کە دەتوانن مەترسی تووش بوونی تاک بە تێکچوونی دڵەخورپەیی زۆتر کەن بریتینە لە:
- دڵەڕاوکە: هەر هەموو کەس تووشی دڵەڕاوکە دەبن. بەڵام دڵەڕاوکەی زێدە لە ڕادە یان چارەسەر نەکراو ڕەنگە ئەگەری تووش بوون بە تێکچوونی دڵەخورپەیی پتر بکات.
- ژێنێتیک: ئەگەر کەسێک لە خێزانەکەی جەنابتان تووشی ئەم تێکچوونە بووبێت ڕەنگە ئەگەری تووش بوونی ئێوەش پتر بێت.
- کەسایەتی: هندک لە تاکەکان بارودۆخی تووش بوونییان بەم نەخۆشییە لە بواری کەسایەتی پترە. تاکەکانی پڕ ئیش و کار، هەستۆک و تووڕەی خاوەنی کەسایەتی جۆری A پتر لە بەر پەلاماری تووش بوون بەم نەخۆشییەنە.
- زیان: زیانەکانی سەخت و تووند وەک مناڵ ئازاری یان شەڕ، مەترسی تووش بوون بەم نەخۆشییە پتر دەکەن. ئەمە دەکری هەر خۆی ئازار درابێت یان کەسێکی نیزیکی یان شایەتی بینینی ئەم ئازار دانە بۆ کەسێکیتر بووبێت.
- ڕەگەز: ئافرەتان دوو بەرامبەری پیاوان لە بەر پەلاماری تووش بوونی ئەم نەخۆشییەنە.
چارەسەری
پاشی پێزانینی نەخۆشی دڵەخورپە دەتوانن سەبارەت بە بابەتەکانی چارەسەری لە گەڵ پزیشکی خۆتان گفتوگۆ بکەن. بۆ هندک لە تاکەکان، چارەسەری پزیشکی پێویست نییە. گۆڕانکاڕی شێوازی ژیان بردنە سەر ڕەنگە بتوانی بۆ سڕینەوەی نیشانەکان ڕێچارە بێت. کەچی لە بابەتەکانی نێوانی یان تووند ، شێوەکانی چارەسەری دەتوانن بۆ خۆ سەپاندن بە سەر سڕینەوەی نیشانەکانی نەخۆشی، ئێوە یارمەتی بدەن و ژیانێکی ئاسایی باشترتان هەبێت.
چارەسەری دڵەخورپە بە دوو شێوە ئەنجام دەدرێت: چارەسەری دەروونی و دەوایەکان. چاوپێکەوتن بە پزیشکێک یان دەروونناسێک دەتوانێ ئێوە فێر بکات کە کاتی ڕوودانی دڵەخورپە، چە ڕێگەیەک بگرنە بەر و چە بارودۆخێک بۆ خۆتان بەدیبێنن بۆ بەرگری لە زیان و ئازارەکانی.
ئەم دەوایانەی کە پتر بۆ چارەسەری نەخۆشی دڵەخورپە بەکار دەبردرێن داگری دەوایەکانی دژە مەلوولی و هێدیکەروەکانن. ئەم دەوایانە بۆ هاوسەنگ کردنی کیمیای مێشک، بەرگری لە ڕوودانی دڵەڕاوکە و سڕینەوەی بەرچاوترین نیشانەکانی ئەم تێکچوونە بەکار دەبردرێن.
چارەسەرییەکانی سروشتی بۆ دڵەڕاوکە
- خەوی پێویست
- چاودێری
- چالاکی و وەرزش کردن
- هەبوونی دەمگرتنەوەی خۆراک بە جۆری سەلامەت
- خۆ پارازترن لە کەحوول
- دووری کردن لە کافێئین
- وەلانانی جگەرە
چۆن یارمەتی مناڵانی دڵ پەرێشان و دڵەڕاوکەیی بدەین؟
دڵەخورپە لە مناڵەکان بارودۆخێکی ئاسایی و بەرچاوە. لە ڕاستیدا لە هەر 8 مناڵ یەک مناڵ تووشی دڵەڕاوکە دەبێ. لە پێناو گەورە بوونییان، مناڵەکان لە دەوروبەرییەکان، خێزانی خۆیان و دۆستەکانی خۆیان فێری ڕادە دار کردن و بەڕیوبەری دڵەڕاوکەکانی خۆیان دەبن و فێری ڕاهاتن لە گەڵ هەستی دڵەخورپەیی دەبن.
بەڵام دڵەخورپە لە مناڵەکان دەتوانێ تووند و سەخت بێت و ببێتە تێکچوونێکی دڵەخورپەیی.
دڵيخورپەی ڕادەدارنەکراو ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی هەڵسووڕانەکانی ڕۆژانەی مناڵ و ڕەنگە ببێتە هۆی دووری مناڵ لە هاوتەمەنەکان و خێزانەکی خۆی.
نیشانەکانی تێکچوونەکانی دڵەخورپەیی ڕەنگە داگری بابەتەکانی ژێرەوە بن:
- ترساوی
- هەڵزرنگاوی
- بێ خەوی
- هەستۆکی ترس
- شەرمەزاری
- هەست بە گۆشەگیری
چارەسەری دڵەخورپە بۆ مناڵەکان داگری چارەسەرناسی (لێدوان چارەسەری) و دەوایەکان دەبێت.
چۆن یارمەتی مێرمناڵەکانی تووش بوو بە دڵەخورپە بدەین؟
مێرمناڵەکان ڕەنگە هۆکاری زۆریان بەردەست بێ بۆ تووش بوون بە دڵەڕاوکە. تاقیکارییەکانی قوتابخانەیی و چاوپێکەوتنەکانی زانکۆیی و یەکەمین قەرارەکان، هەر هەموو لە ماوەی تەمەنی مێرمناڵی دێنە دی. بەڵام ئەم مێرمناڵانەی کە بە بەردەوامی تووشی پەرێشانی و دڵەڕاوکە دەبن ڕەنگە تووشی تێکچوونی دڵەخورپەیی بن.
نیشانەکانی دڵەخورپە ڕەنگە داگری تووڕە بوون، شەرم کردن، گۆشەگیری بێت. هەربەم هۆیەوە ڕەنگە ئەم بابەتانە ببنە هۆی ڕەوشت و ئەخلاقی نائاسایی لە تاک. ڕەنگە بە چەن جۆرە ڕەوشت و هەڵسووڕان خۆیان بە تاڵ کەن، داهێنانێکی لاوازیان لە قوتابخانە هەبێت، لە هەڵسوکەوتەکانی کۆمەڵگایی دوور کەونەوە و یان تووشی بەکار هێنانی مادە کەحوولییەکان و مادە هۆشبەرەکان بن.
باوترین چارەسەرییەکانی دڵەخورپە لە مێرمناڵەکان بریتنی لە: چارەسەری لێدوانی و دەوایەکان.
ئایا خواردمەنییەکان دەتوانن ببنە هۆکاری چارەسەری نەخۆشی دڵەخورپە؟
لە دەوایەکان و چارەسەری لێدوانی پتر بۆ چارەسەری دڵەخورپە کەڵک وەردەگیرێت. گۆڕینی شێوازی ژیان بردنە سەر هەر وەک خەوی پێویست و وەرزش کردنی ڕێک وپێک دەتوانێ بۆ بەرگری لە تووش بوون بەم تێکچوونە ئێوە یارمەتی بدات. هەروابێتەوە توێژینەوەکان ئەمە ڕوون دەکەنوە کە ئەگەرکوو دڵەڕاوکەی ئێوە بەردەوام بێت ڕەنگە خۆراکەکان مسۆگەریەکی باشییان لە سەر چارەسەری هەبێت.
ئەم مادە خۆراکییانە بریتینە لە: :
- ماسی سالمۆن
- بەیبوون
- زەردەچێوە
- چاکلێتی تاڵ
- ماست
- چایەی سەوز
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7