ڕاوێژکاری خۆڕایی
شێرپەنجەی کلۆرێکتال

شێرپەنجەی کلۆرێکیتال ؛ نیشانەکان و شێوەی چارەسەر کردنی

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۷
سپتامبر 11, 2019

شێرپەنجەی کلۆرێکتال دەگوترێ. ئەم دوو ئەندامە لە بەشی خواروی کۆئەندامی هەرسەکی جێگر بوونە. ناوی دیکەی کلۆن، ڕیخۆلەی گەورەیە. رێکتۆم لە بەشی کۆتایی کلۆن جێی گرتووە. بۆ وەی کە پزیشک بە ڕادەی بەربڵاوی شیرپەنجەکە بزانێ، لە دابەش کردنی قۆناغی کەڵک وەردەگرێ. یەکجار گرنگە کە قۆناغی شێرپەنجەکە بۆ پزیشک دەرکەوێ و پێی بزانێ، تاکوو باشترین داڕێژەی چارەسەری پێشکەشی ئێوە بکات و ماوەی چاودێری درێژخایەن بەراوەرد بکات.

قۆناغی1، سەرەتاییترین قۆناغی ئەم نەخۆشییەیە. ئەم جۆرە شێرپەنجەیە تاکوو قۆناغی 4 پێشڕەوی دەکات کە پێشکەوتووترین قۆناغە. قۆناغەکانی شێرپەنجەی کلۆرێکتال بە شرۆڤە خوارەوەیە:

  • قۆناغی 1:  شێرپەنجە هێرش دەکاتە سەر ڕووی لەغم یان شلەی کلۆن یان رێکتۆم بەڵام جارێ لە سەر ڕووبەری ئەندامەکان بڵاو نەبووتەوە
  • قۆناغی 2:  شێرپەنجە هێرش دەکاتە سەر ڕووی لەغم یان شلەی کلۆن یان رێکتۆم بەڵام جارێ کاریگەری نەکردووتە سەر لوویەکانی لەنفاوی یان شانەکانی قەراغی.
  • قۆناغی 3:  شێرپەنجە هێرشی کردووتە سەر لوویەکانی لەنفاوی بەڵام جارێ لە سەر ئەندامەکانی جەستە کاریگەری نەنواندووە. بە جۆری باو لەم قۆناغە یەک بۆ سێ لووی لەنفاوی تووش بوونە.
  • قۆناغی 4: شێرپەنجە لە ئەندامەکانی دیکەی کە لە سەرچاوەی شێرپەنجەکە دوورن هەر وەک جەرگ و ڕیخۆڵەکان، بڵاو بۆتەوە.

نیشانەکان

ئەگەری وەی هەیە ئەم نەخۆشییە بە تایبەت لە قۆناغەکانی سەرەتایی نیشانە و دروشمی نەبێت. ئەم نیشانە و دروشمانەی کە ڕەنگە لە قۆناغەکانی سەرەتایی ئەزموونی بکەن داگری بابەتەکانی خوارەوە دەبێت

  • قەبز بوون و سخڵی
  • زگەشۆڕە
  • گۆڕینی ڕەنگی میز
  • گۆڕانکاری لە شێوەی میز هەر وەک باریک بونەوەی میز
  • میزی خوێناوی
  • خوێنڕێژی
  • با و پێچی زێدە لە ڕادەی سک
  • گیرانی ماسوولکەی سک
  • ژان و ئازاری سک

ئەگەرکو هەستتان بە هەر یەک لەم دروشمانەی سەرەوە کردووە، سەردانی پزیشکی خۆتان بکەن تاکوو تاقی و فەحسی شێرپەنجەی کلۆن ئەنجام بدەن.

نیشانەکانی قۆناغی 3 و 4 (دروشمەکانی قۆناغی کۆتایی)

لە قۆناغی کۆتایی، نیشانەکان بەرچاوترن. سەرەڕای نیشانەکانی سەرەوە ڕەنگە ئەم دروشمانەش ئەزموون بکەن:

  • ماندوویی و هیلاکی زێدە لە ڕادە
  • بە بێ هۆ هەست بە بێ هێزی دەکەن
  • دابەزینی کێشی جەستە بە بێ وەی کە خۆتان بتانهەوی
  • ڕودانی گۆڕانکاری لە جۆر و شێوەی میز کە بۆ ماوەیەکی بڵیند بەردەوامە
  • هەست دەکەن کە مسووڵدانی ئێوە بە تەواوی بە تاڵ نابێ
  • ڕشانەوە

ئەگەرکوو شێرپەنجەی کلۆن لە ئەندامەکانی دیکەی جەستە بڵاو بێتەوە، ڕەنگە حاڵەتەکانی ژێرەوەش ئەزموون بکەن :

  • زەردوویی (زەرد هەڵگەڕاوی چاو و پێست)
  • هەڵماسینی دەست و پێ
  • کێشەکانی هەناسە
  • ژانەسەری تووند
  • لێڵ بوونی بینایی
  • شکانی ئێسکەکان

جۆرەکانی شێرپەنجەی کلۆرێکتال

ڕەنگە شێرپەنجەی کلۆریکتال ڕاشکاو و ئاشکرا گریمان بکرێ بەڵام پتر لە یەک جۆر لەم شێرپەنجەیە بوونییان هەیە. جیاوازی لە جۆری نەخۆشی بە جۆری ئەم خانانەی کە دەبنە لووی شێرپەنجەیی و شوێنی بەدی هاتنیان پەیوەندی هەیە.

باوترین جۆە لەم نەخۆشییە، لە ئادنۆکارسینۆم دەسپێدەکات. لە سەتا 96 لە تەواوی بابەتەکانی شێرپەنجەی کلۆرێکتال لەم جۆرە دانە. ڕەنگە ئەم شێرپەنجەییەک کە لە ئێوەدا پێزانین کراوە هەر لەم جۆرەیە: مەگەر ئەوەی کە پزیشک پێزانین و بۆچوونێکی تری هەبێت. ئادنۆکارسینۆم لە خانەکانی شلەکی کلۆن یان رێکتۆم دەدی دێت.

شێرپەنجەکانی تری شێرپەنجەی کلۆرێکتال کە کەمتر ڕوو دەدەن، لە لوویەکانی تر وەک بابەتەکانی ژێرەوە سەرچاوە دەگرن:

  • لەنفۆم کە لە سەرەتادا لە لوویەکانی لەنفاوی یان کلۆن بەدی دێت.
  • کارسینۆئید، لەم خانانەی کە لە ڕیخۆڵە کاری بەرهەم هێنانی هۆڕمۆنییان لە ئەستۆیە، بەدی دیت.
  • سارکۆما (شێرپەنجەی سارکۆم) کە لە شانە نەرمەکان هەر وەک شلەی کلۆن ڕووی دەدات.
  • تومۆری ئسترۆمالی کۆئەندامی هەرسەکی کە ڕەنگە لە سەرەتادا لە جۆری بەچارەسەری بێت و پاشان ببێتە بە تومۆری شێرپەنجەیی. (بە جۆری باو لە کۆئەندامی هەرسەکی ڕووی دەدات، بەڵام ڕەنگە بە دەگمەن لە کلۆنیش ڕووی بدات)

هۆکارەکانی ڕوودانی شێرپەنجەی کلۆرێکتال

پەرەسەنی بەهرەدار لە ڕوودانی شێرپەنجە کلۆرێکتال

خانەکانی نائاسایی لە پۆشەنی سەر ڕووی کلۆن پەستواو  و کۆما دەبن و پۆلیپ بەدی دێنن. ئەمە پەرەسەنی گچکە و بەچارەسەرییە. داگری شێوازەکانی باوی بەرگری لە پەرەسەنی و ڕوودانی شێرپەنجە، هەڵگرتن و سڕینەوەی ئەم کۆما و پەستواوە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییە. ئەگەرکوو پۆلیپ چارەسەر نەکری ئەگەری هەیە شێرپەنجەی بە دواوەوە بێ.

ئاڵۆزی و تێکچوویی ژێن

چەلی وایە ئەم نەخۆشییە لە ناو ئەندامەکانی خێزانی ڕوی بدات. هۆکاری ئەم ڕووداوە ئاڵۆزی ژێنەتیکییە کە لە دایک و باب بۆ منداڵانەوە هەناردە دەکرێت.ئاڵۆزی ژێنەتیکی بێ گومان مەرجێک نییە بۆ تووش بون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەڵام مەترسی تووش بوونی پتر دەکات.

دەستوپێوەندەکانی مەترسی

چەن هۆکاری مەترسیدار و بێ ڕێگەی بەرگری بوونییان هەیە کە ئەگەری تووش بوون بەم نەخۆشییە پتر دەکەن. یەکێک لەم هۆکارانە ، تەمەنە. ئەگەری تووش بوون بەم نەخۆشییە لە تەمەنی سەروی 50 پتر دەبێ. داگری ئەم بابەتە مەترسیدارانە دەتوانین بەم بابەتانەی خوارەوە ئاماژە بکەین:

  • پێشینەی پۆلیپ لە ناو کلۆن
  • پێشینەی نەخۆشی مسووڵدان
  • پێشینەی نەخۆشی کلۆرێکتالی خێزانی
  • هەبوونی سەندرۆمی ژێنەتیکی وەک  پۆلیپۆز ئادنۆماتۆزی خێزانی (FAP)

هەروەها هندک هۆکار هەن کە دەکرێ بەرزەفتیان بکرێ. واتە بە گۆڕینی ئەم هۆکارانە، مەترستی تووش بوون بەم شێرپەنجەیە کەم بکەنەوە. ئەم هۆکارانە داگری ئەم بابەتانەی خوارەوە دەبن:

  • زیادی کێشی جەستە و قەڵەوی
  • جگەرە کێشان
  • خواردنەوەی ئەلکولی زۆر
  • شەکرەی جۆری2
  • هەڵسووڕان و چالاکی کەم
  • خواردنی ئەم خۆراکانەی کە ڕیژەی مادەی خۆراکییان پتر داگری گۆشتی سوور ( ماڵات) دەبێ.

پێزانینی شێرپەنجەی کلۆرێکتال

بە پێزانینی زووتر و بە کاتی خۆی، باشترین دەرفەت بۆ چارەسەری ئامادە دەکرێ. سەرەتا پزیشک پێشینەی پزیشکی ئێوە و خێزانەکەتان پشکنین دەکات. هەروەها پشکنینی فیزیکیش ئەنجام دەدرێت. ڕەنگە سکی ئێوە گوشار بدات یان پشکنینی رێکتال ئەنجام بدات تاکوو لە هەبوونی پۆلیپ یان لوو ئاگادار بێتەوە.

تاقی کردن و فەحسی خوێن

پزیشک بۆ ئاگاداری لە هۆی ڕوودانی نیشانەکان، خوێنی ئێوە تاقی دەکاتەوە. هیچ جۆرە تاقی کردنەوەیەکی تایبەتی خوێن بوونی نییە کە بۆ پێزانینی شێرپەنجەی کلۆرێکتال دابین کرابێت، بەڵام فەحسی چالاکی جەرگ و چەن تاقی کردنەوەی گشتی خوێن، ئەگەری ڕوودانی نەخۆشییەکانی تر و ئاڵۆزییەکان ڕەد دەکاتەوە.

کۆلۆنۆسکۆپی

لە کۆلۆنۆسکۆپی لە بۆڕیەکی درێژ کە کامێرایەکی گچکە لە کۆتای وەسڵ کراوە کەڵک وەردەگیرێت. بەم جۆرە پزیشک دەتوانێ ناو کلۆن و رێکتۆمی چاوپێکەوتن بکات تاکوو هەر جۆرە ناڕێکی و ئاڵۆزییەکی نائاسایی بدۆزێتەوە و پشکنین بکات. لە کاتی ئەنجام دانی کۆلۆنۆسکۆپی پزیشک دەتوانێ لە شانەی نائاسایی دۆزراوە نموونە هەڵبگرێت. پاشان ئەم شانەیە بە مەبەستی پشکنین و لێ کۆڵینەوە بۆ تاقیگە بنێرن.

ئیشاعەی ئیکس

لە ئیشاعەی ئیکس لە ڕادیۆئەکتیڤێک کە داگری توخمی کانزایی باریۆمە، کەڵک وەردەگیرێت. پزیشک تەڕاوی جێی باس بە بەکارهێنانی ئێنما (ئامێری تێوەشاندن) تێوەشانی مسووڵدان دەکات. پاشان باریۆم پۆشەنی ڕووی کلۆن دادەپۆشێت. ئەم شێوازە دەبێتە هۆی ئاشکرا و ڕوونتر بوونی وێنەکانی ئیشاعەی ئیکس.

سی تی ئسکەن

لە سی تی ئسکەن، پزیشک دەتوانێ وێنەی کلۆن بە پاژەکانی گشتی ببینێت. ناوی دیکەی سی تی ئسکەن بۆ پێزانینی شێرپەنجەی کلۆرێکتال، کۆلۆنۆسکۆپی مەجازییە.

چارەسەری شێرپەنجەی کلۆرێکتال

چارەسەری ئەم نەخۆشییە بە هۆکاری جۆراوجۆر پەیوەندی هەیە. بارودۆخی گشتی سەلامەت و تەندرووستی و قۆناغی شێرپەنجەی کلۆرێکتال بۆ دابین کردنی داڕێژەی چارەسەری یارمەتی پزیشک دەدەن.

نەشتەرگەری

لە قۆناغەکانی سەرەتایی نەخۆشی، نەشتەرگەر دەتوانێ پۆلیپەکانی شێرپەنجەیی بە نەشتەرگەری هەڵبگرن. ئەگەرکوو پۆلیپ بە ڕووی مسووڵدانەوە نەنووسابێ، ڕەنگە ئاکامی نەشتەرگەری زۆر باش بێت.

بەڵام ئەگەرکو شێرپەنجە پێشڕەوی کردبێ بۆ ڕووی مسووڵدان، نەشتەرگەر ناچار دەبێ لە گەڵ لوویەکانی لەنفاوی لایەنی، بەشیک لە کلۆن یان رێکتۆمیش هەڵبگرێت. بە پێی گونجان، نەشتەرگەر بەشی سەلامەتی پاشماوەی کلۆن دیسان لە رێکتۆم پەیوەند دەدات.

بەڵام ئەگەرکوو ئەم دەرفەتە بوونی نەبێت، کۆلۆستۆمی ئەنجام دەدەن. یانی لە سەر ڕووی سک بڕشتێک بەدی دێنن تاکوو ئاڵۆزییەکان هەڵبگیرێن. کۆلۆستۆمی دەکرێ کاتی یان هەمیشەیی بێ.

چارەسەری کیمیایی

چارەسەری کیمیایی داگری بەکار هێنانی دەوا و دەرمان بۆ سڕینەوەی خانەکانی شێرپەنجەیی دەبێ. سەبارەت بە شێرپەنجەی کلۆرێکتال، چارەسەری کیمیایی شێوازێکی باوە  بۆ سڕینەوەی هەر یەک لە خانەکانی شێرپەنجەیی پاشماوی نەشتەرگەری. هەروەها چارەسەری کیمیایی پەرەسەنی تومۆرەکان ڕێکخستن و سنوودار دەکات. بەکارهێنانی چارەسەوری کیمیایی لە قۆناغەکانی کۆتایی شێرپەنجە ئاکامی باشی هەیە بەڵام مسۆگەری و ناڕێکی لێکەوتەیی خراپیشی لە گەڵ دایە کە دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە دەوایەکانی دیکە ڕێکخستن بکرێن.

چارەسەری تیشکی

لە چارەسەری تیشکی لە تیشکی زۆر بە هێز، وێچو بە ئیشاعەئ ئیکس کەڵک وەردەگیرێت تاکوو خانەکانی شێرپەنجەیی بەر و پاش نەشتەرگەری بکاتە ئامنجی هێرشی خۆی و بیانسڕێتەوە. بە جۆری باو چارەسەری تیشکی لە گەڵ چارەسەری کیمیایی بەکار دەبەن.

دەوا و دەرمان

لە مانگی سێپتامبری 2012 سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی دەوای ڕێگۆرافینێبی (ئستیوارگا) بۆ چارەسەری متاستاز و بڵاوبوونەوەی  شێرپەنجەی کلۆرێکتال کە دوایین قۆناغی شێرپەنجەیە و چارەسەرییەکانی دیکە کاریگەرییان لە سەر نییە و لە بەشەکانی دیکەی جەستە بڵاو بۆتەوە، گونجاوە. ئەم دەوایە ئەم ئەنزیمانەی کە دەبنە هۆی پەرەسەنی خانەکانی شێرپەنجەیی قەپات دەکات.

بەرگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی کلۆرێکتال

ناکرێ بەر لە هندک هۆکاری مەترسیدار وەک تەمەن یان پێشینەی خێزانی بگرن، بەڵام هندکی دیکە لە هۆکارەکان وەک شێوەی ژیان بردنە سەر کە دەتوانێ ببێتە هۆی ڕوودانی ئەم شێرپەنجەیە، دەکرێ گۆڕانکاری بکرێن و بە گشتی دەبنە هۆی کەم بوونەوەی ئەگەری تووش بوون بەم نەخۆشییە:

بە کەڵک وەرگرتن لە شێوەکانی ژێرەوە دەتوانن مەترسی تووش بوون بەم نەخۆشییە کەم بکەنەوە:

  •  کەم کردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور
  • نەخواردنی گۆشتەکانی بەرهەم هاتوو وەک هات داگ یان کاڵباس
  • بەکارهێنانی پتری خۆراکی ڕووەکی
  • کەم کردنەوەی چەوری چێشتەکان
  • وەرزش کردنی ڕۆژانە
  • دابەزاندنی کێشی جەستە بە پێشنیاری پزیشک
  • وەلا نانی جگەرە
  • کەم کردنەوەی خواردنەوەی ئەلکول
  • کەم کردنەوەی دڵەخورپێ و دڵەڕاوکە
  • ڕێکخستنی شەکرە

بابەتێکی دیکە بۆ بەرگری کردن لە تووش بوون بەم نەخۆشییە ئەمەیە کە تەنانەت ئەگەرکوو مەترسی تووش بوون بەم نەخۆشییە ئێوەی نەخستۆتە بەر پەلاماری خۆی، بەڵام پاشی تێپەڕ بوون لە تەمەنی 50 ساڵ کلۆنۆسکۆپی ئەنجام بدەن، هەر چەن شێرپەنجە زووتر پێزانین بکریت چارەسەری و ئاکامی چارەسەری باشتر دەبێت.

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

بەدواداچوون بۆ کونکردنی جەستە بکە

کونکردنی جەستە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر و بەڵگەی پراکتیزەکردنی دەتوانرێت لە پاشماوە شوێنەوارییەکانی شارستانییەتە کۆنەکانی جیهاندا بدۆزرێتەوە. لە ڕێوڕەسمی خێڵەکییەوە تا ڕێوڕەسمی ئایینی، کونکردنی جەستە مانای کولتووری و ڕۆحی جۆراوجۆری هەبوو، کە هێمای پێگە، پاراستن، یان گواستنەوە بوو بۆ تەمەنی گەورەیی. لە کولتوری هاوچەرخدا، کونکردنی جەستە ڕەگ و ڕیشەی تەقلیدی خۆی تێپەڕاندووە و ...

نەشتەرگەری هێنانە خوارێی خەتی وەدەرکەوتنی موو

چاندنی مووی لەش: ڕێگەیەکی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی قژی لەدەستچوو

هەڵوەرین و تەنکبوونەوەی قژ لە مێژە نیگەرانییەکی گرنگ بووە بۆ مرۆڤ و کاریگەری لەسەر متمانە بەخۆبوونیان هەیە. بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و زانستی پزیشکی، جۆرەها شێوازی چاندنی قژ پەرەی پێدراوە کە ڕێگە بە مرۆڤ دەدات ڕێگری لە کێشەی هەڵوەرینی قژ بکات و کەم بکاتەوە. لە کاتێکدا چاندنی قژ بەباشی ناسراوە، بەڵام پێشکەوتنەکانی زانستی پزیشکی ئاسانکاری ...

ڕەشبوونی دەوری چاو: هۆکار و چارەسەر

بازنەی ڕەشی دەوری چاوەکان کە زۆرجار بە زیادبوونی ڕەنگ لە دەوری چاو ناودەبرێت، نیگەرانییەکی باوی جوانکارییە بۆ زۆر کەس. ئەم شوێنە تاریکانەی ژێر چاوەکان دەتوانن دەرکەوتنی ماندوێتی، پیربوون یان نەخۆشی بدەن و کاریگەری لەسەر متمانە بەخۆبوون هەبێت. لە کاتێکدا بازنەی ڕەش بەزۆری بێ زیانن، تێگەیشتن لە هۆکارەکانیان و گەڕان بەدوای بژاردەی چارەسەری کاریگەردا دەتوانێت یارمەتی ...

چاوی دەستکرد ( پڕۆتێزی چاو): گەڕاندنەوەی بینین و جوانی

لەدەستدانی بینین یەکێکە لە سەختترین ئەزموونەکان کە مرۆڤ دەتوانێت ڕووبەڕووی ببێتەوە. بەڵام خۆشبەختانە لەگەڵ پێشکەوتنی زانستی پزیشکیدا ڕێگا هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم کەموکوڕییە و گەڕاندنەوەی بەشێک لە کوالێتی ژیان بۆ نابیناکان. یەکێک لەو ڕێگایانە بەکارهێنانی دەستکردی چاوە. دەستکردی چاو کە بە چاوی دەستکردیش ناسراوە، نەک تەنها دەرکەوتنی چاوی سروشتی دەگەڕێنێتەوە، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ڕێکخستنی ...

گۆڕینی جومگەی چۆک

گۆڕینی ئەژنۆ: گەڕاندنەوەی جوڵە و کوالیتی ژیان

گۆڕینی ئەژنۆ: گەڕاندنەوەی جوڵە و کوالیتی ژیان هەوکردنی جومگەکانی ئەژنۆ نەخۆشییەکی باوە و ئیسقانەکانی جومگەی ئەژنۆ لەناو دەبات. ئەم لەناوچوونە دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر و ڕەقبوون و جوڵەی سنووردار لە ئەژنۆدا. نەشتەرگەری گۆڕینی ئەژنۆ کە بە نەشتەرگەری جومگەی ئەژنۆ ناسراوە، ڕێکارێکی پزیشکییە کە ئامانجی کەمکردنەوەی ئازار و گەڕاندنەوەی کارکردنە بۆ جومگەکانی ئەژنۆ کە زۆر تێکچووە. ...

نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت بە لەیزەر

  فشارخستنە سەر دەمارەکان دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک ئازار و بێهێزی و لاوازی کە چالاکییەکانی ڕۆژانەی نەخۆشەکە تێکدەدەن. لە بڕبڕەی پشتدا هۆکارەکانی وەکو ئێسک و دەرکەوتنی دیسک دەتوانن ببنە هۆی ئەم حاڵەتانە. بۆ نموونە بەهۆی پاڵەپەستۆی دەماری سیاتیک، نەخۆش تووشی ئازار و ناڕەحەتی دەبێت لە قاچەکانی و پشتیدا، کە دەتوانێت بەردەوام بێت تا نەخۆشەکە ...

شێرپەنجەی مەمک و شێوازەکانی چارەسەرکردنی

  شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لەو شێرپەنجە باوانەی کە تووشی ئافرەتان دەبێت لە سەرانسەری جیهاندا. لەوانەیە ئەم نەخۆشییە لە پیاوانیشدا ڕووبدات، بەڵام زۆر زیاتر لە ئافرەتاندا بڵاودەبێتەوە. تێگەیشتن لە بنەماکانی شێرپەنجەی مەمک و هۆکارەکانی مەترسی و دەستنیشانکردن و بژاردەکانی چارەسەرکردن زۆر گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە، ئەم نەخۆشییە لە خانە نائاساییەکانی ناو شانەکانی مەمکەوە دەست پێدەکات ...

نەشتەرگەری نوێی لاوازکردنی کێش

  قەڵەوی، وەک نەخۆشییەکی درێژخایەن، نەک تەنها تەندروستی جەستەیی مرۆڤەکان دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی چەندین ئاڵۆزی دەروونی و سۆزداری. لە کاتێکدا ڕێگا تەقلیدییەکانی وەک خۆراک و وەرزشکردن بۆ هەندێک کەس یارمەتیدەرن، بەڵام زۆرێک لە کەسانی قەڵەو بەدوای چارەسەرێکی خێراتر و کاریگەرتردا دەگەڕێن بۆ ڕزگاربوون لە کێشی زیادەیان. وەک چارەسەرێکی نوێ بۆ چارەسەری قەڵەوی، نەشتەرگەرییە ...

یۆگا و کاریگەری لەسەر تەندروستی

  لە بواری تەندروستی گشتگیردا، یۆگا پراکتیزەیەکی بێ کاتە کە نەک هەر جەستە پەروەردە دەکات بەڵکو دەروون و ڕۆحیش گەنج دەکاتەوە. ئەم نەریتە دێرینە کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە هیندستانەوە سەرچاوەی گرتووە، لەم دواییانەدا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە و بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی ستایشی زۆری لێدەکرێت. لە کاتێکدا باشتربوونی هێز و نەرمی ...

جیاوازی IQ و EQ

جیاوازی IQ و EQ IQ کورتکراوەی Intelligence Quantity بڕی زیرەکییە و ئاماژەیە بۆ نمرێک کە لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانەوە داڕێژراوە بۆ هەڵسەنگاندنی توانا مەعریفیەکانی وەک لۆژیک، چارەسەرکردنی کێشە، ئیستدلالکردنی فەزایی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. لە کاتێکدا چەندین تاقیکردنەوەی جیاوازی ئای کیو هەن، باوترینیان بریتین لە ناسینەوەی نەخش، شکاندنی کۆد و لێکچوونە زارەکییەکان. نمرەی IQ بەرزتر بەگشتی وەک ...

دروستبوونی دڵی کۆرپەلە لە کاتی دووگیانیدا

گەشەکردنی کۆرپەلە پرۆسەیەکی ئیلهامبەخشە کە بە شێوەیەکی ئاڵۆز ئەندام و سیستەمی جیاواز بەیەکەوە دەبەستێتەوە. بەڵام وەک هەر پرۆسەیەکی بایۆلۆژی ئاڵۆز، هەندێک جار ناتەواوی ڕوودەدات. یەکێک لەم نیگەرانیانە دروستبوونی ناتەواوی یان نادروستی دڵە لە کۆرپەلە گەشەسەندووەکاندا. ئەگەر دڵی کۆرپەلە بە باشی دروست نەبوو، لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی گەشەی دڵی کۆرپەلە و بەم شێوەیەش مردنی کۆرپەلە. دەتوانرێت ...

دڵی دەستکرد

دڵی مرۆڤ چوار کونە، وەلڤەلەکانی بۆ ڕاستەوخۆ ڕۆیشتنی خوێن و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی خوێن بۆ دڵ. لە نەخۆشانی تووشبوو بە تەسکبوونەوە و سستبوونی دڵ یان جۆرەکانی تری نەخۆشیەکانی دڵ، ئێمە خوێن دەبینینەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ دەمارەکان و ناوپۆشەکان. ئەم کێشانە فشار دەخەنە سەر دڵ. لەو حاڵەتانەی کە توندی وەلڤەلی دڵ توندە، هیچ بژاردەیەک نییە جگە ...

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟