نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری؛ ڕێگەکانی پێزانین یان دۆزینەوە و چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشییە
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۶ئەگەرکوو دەمارەکانی خوێنی سەرەکی یان ئەم دەمارانەی کە خوێن، ئۆکسیژێن و مادەکانی خۆراکی دەگەیێننە دڵ، تووشی زیان بن یان نەخۆش بن، نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری ڕووی دەدات. دڵ پۆمپاژێکی ماسوولکەیی بەهێزە کە بە جۆری نێوانی ڕۆژانە 3000 دەبە (11356 لیتر) خوێن لە جەستەدا دەگوازێتەوە. دڵیش هەروەک ماسوولکەکانی دیکەی جەستە بۆ چالاکی گونجاو، پێویستی بە دابین کردنی بەردەوامی خوێن هەیە. ماسوولکەی دڵ خوێنی پێویستی خۆی لە دەمارەکانی کرۆنێری وەردەگرێت. ئیلتهاب و پاڵەپەستۆی پەلاک، واتە خڵتوخاڵی هەڵگری کۆلیسترۆڵ لە دەمارەکانی دڵ، بە جۆری باو دەبێتە هۆی ڕوودانی نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری. کۆبوونەوەی پەلاکەکان دەبێتە هۆی تەسک و تەنگ بوونەوەی ڕێڕەوەکانی دڵ، کەوایە لە ئاکامدا هاتوچۆی خوێن بۆ دڵ کەم دەبێتەوە. کەم بوونی هاتوچۆی خوێن لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی ژان و ئازار لە قەفەزەی سنگ (ئانژین)، ناڕێکی لە هەناسەدا، نیشانەکان و دروشمەکانی دیکەی نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری بەرچاوتر دەکات.
گیران و قەپات بوونی گشتی دەمارەکان دەبێتە هۆی هێرشی دڵی.
نیشانەکان
دروشمەکانی گشتی نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری بریتین لە:
- ئازار لە قەفەزەی سنگ (ئانژین)
- ژان وئازار لە قۆڵ و شان
- تەنگی و کێشەی هەناسە
- عارەقە کردن
- سەرسووڕان و سەرەگێژە
لەم ناوەندەدا هندک لە دروشمەکان تایبەتی بە شرۆڤەی خوارەوە لە ئافرەتان دەبیندرێت:
- دڵ لەژەڵڵا هاتن
- ڕشانەوە
- هەست بە ژان و ئازار لە کەمەر و پشتی جەستە
- هەست بە ئازار کردن لە شەویلکە
- تەنگی هەناسە بە بێ هەستی ژان وئازار لە قەفەزەی سنگ
نیشانەکانی سەرەوە بە تایبەت بە پێی سەخت و بەرچاوبوونییان یان بەردەوام بوونییان بۆ ماوە پتر لە 5 خولەک وەپاشگوێ مەخەن، چوونکە ئەگەری وەی هەیە پێسویستتان بە چارەسەری دەسبەجێ هەبێت.
هۆکارەکانی مەترسی
- بەتەمەنبوون: ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی کرۆنێری پێوەندی هاوئاهەنگی لە گەڵ بەرز بوونەوەی تمەن هەیە. ئەگەرکوو تەنیا تەمەن بە ناوی هۆکاری مەترسیداری تووشبوون بە نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری لەبەرچاو بگرین، پیاوەکان لە 45 ساڵ بۆ سەرێ و ئافرەتان لە 55 ساڵە بۆ سەرێ پتر لە بەر پەلاماری تووشبوون بەم نەخۆشییە دەبن.
- ڕەگەز: پیاوەکان بە جۆری باو، زۆرتر لەبەر پەلاماری تووشبون بە نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری دان. کەچی مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییە لە ئافرەتان لە پاشی خولی لەسکوەستاوی (ئاوەسوو) زۆرتر دەبێت.
- پێشینەی خێزانی
- جگەرە خواردن و هەڵمژتنی (هەڵمیسین) دووکەڵی دووخانییاتەکان
- زەخت و گوشاری خوێن
- بەرز بوونی ڕادەی کۆلیسترۆڵی خوێن
- دیابێت (شەکرە): هۆکارەکانی مەترسی نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری و شەکرەی جۆری دوو لە گەڵ یەگدری وێچوونە و داگری بابەتی وەک قەڵەوی و بەرزی کێشی جەستە و گوشاری بەرزی خوێن دەبێت.
- قەڵەوی و کێشی زیادی جەستە
- وەرزس نەکردن و نەبوونی هەڵسووڕان و چالاکی
- هەڵگرتنی دڵەڕاوکە و دڵەخوڕپەی سەخت و زۆر
- گیرۆدەی خۆراکی نەگونجاو و نەشیاو: تەلاس و پێ داکێشانی زیادی لە خواردنی چیشتەکانی هەڵگری چەوری پاڵەپەستۆکراوە ، چەوری ترانس، خوێ و شەکر، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری بەرز دەکاتەوە
- نەخۆشییەکانی خۆبەرگری: ئاڵۆزییەکانی وەک ڕۆماتیزم، لۆپۆس و ئاڵۆزییەکانی دیکەی جۆمگەیی ئیلتیابی مەترسی تووشبوون بە ئاتڕۆئسکلۆرۆز بەرز دەکاتەوە.
- ئاپنە (وەستانی هەناسە) لە خەودا: ئەم ئاڵۆزییە دەبێتە هۆی وەستانی بە ئەژماری هناسە لە کاتی خەودا. دابەزینی لەنەکاوی ئۆکسیژینی خوین لە کاتی وەستانی هەناسە لە خەودا، گوشار و زەختی خوین بەرز دەکاتەوە و گۆسارێکی زۆر دەباتە سەر کۆئەندامی دڵودەمارەکان ، کە ئەگەری توسبوون بە نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری بەرز دەکاتەوە.
نارێکییەکانی للێکەوتەی ئەگەری نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری
نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری دەتوانێ ناڕێکییەکانی لێکەوتەی ژێرەوەی بەدوادابێت:
ئازار لە قەفەزەی سنگ (ئانژین)
کاتێک ڕێڕەوەکانی دڵ تەسک و تەنگ دەبنەوە، دڵ خوێنی پێویستی خۆی لە کاتێکدا کە زۆرترین پێیستی پێیەتی، بە تایبەت لەکاتی وەرزش کردن و چالاکی جەستەیی، وەرناگرێت. لە ئاکامدا نەخۆش تووشی ژان و ئازار لە قەفەزەی سنگ دەبێت.
هێرشی دڵی (جەڵدەی دڵ)
ئەگەرکوو پەلاکی کۆلیسترۆڵ بپچکڕێت و خوێنی مەییو ودەڵەمە بەدیبێت، گیران و قەپات بوونی گشتی ڕێگەی دەمارەکانی دڵی ئەگەری هێرشی دڵی بەرز دەکاتەوە. هاتوچۆ نەکردنی خوێن لەناو دڵدا زیان دەگەیێنێ بە ماسوولکەکانی دڵ، ئاستی ئەم زیانە تاکوو ڕادەیەک پێوەندی بە خێراکاری لە دەسپێکی چارەسەری هەیە.
ناڕێکی و ناتەواییەکانی دڵ
ئەگەرکوو ئۆکسیژێن و مادەکانی خۆراکی بە هۆی دابەزینی رێژەی هاتوچۆی خوێن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بۆ هندک لە بەشەکانی دڵ نەگات یان ئەگەرکوو بە هۆی هێرش، دڵ زیانی بەرکەوتبێت، دڵ لاوازتر و بێهێزتر لەمە دەبێت کە بتوانێ خوێنی پێویست بۆ دابین کردنی پێداویستەکانی جەستە پۆمپاژ بکات. بەم ئاڵۆزییە ناڕێکی یان ناتەواییەکانی دڵی دەگوترێ.
ئاریتمی ( لێدانی نائاسایی دڵ)
خوێنگەیاندنی نەشیاو بۆ دڵ یان زیان بەرکەوتن بە شانەی دڵ دەڵەکەکانی ئێلێکتریکی (کارەبایی) دڵ ناڕێک دەکات و لە ئاکامدا لێدانی دڵ نائاسایی دەبێت. .
دۆزینەوە و پێزانینی نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری
پزیشک نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری بە پێی پشکنینی پەڕگە و مێژووی پزیشکی نەخۆش، پشکنینی گشتی و ئەنجام دانی تاقیکاری و فەحسەکانی دیکە دەدۆزێتەوە. تاقیکاری و فەحسەکانی ژێرەوە بە جۆری باو بۆ پێزانین بە نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری ئەنجام دەدرێن:
- ئێلێکترۆکاردیۆگرام (تەختیتی دڵ یان نەواری دڵ): شەپۆلەکانی ئێلێکتریکی (کارەبایی) تێپەڕبوو لە دڵ لە تەختیتی دڵ تۆمار دەکرێن. پزیشك سیگنالهای الکتریکی عبور کننده از قلب در نوار قلب ثبت میشود. پزشک با توجه به نوار قلب میتواند تشخیص دهد که آیا بیمار دچار حمله قلبی شده است یا خیر.
- ئێکۆکاردیۆگرام: لەم شێوەیەدا وێنەهەڵگری لە شەپۆلەکانی ئۆڵتراسۆند بۆ بەدیهێنانی وێنەیەک لە دڵ کەڵک وەردەگیرێت. ئێکۆی دڵ نیشان دەدات کە ئایا بەشەکانی جۆراوجۆری دڵ کاردانەوەیەکی شیاو و گونجاوییان هەیە یان نا.
- هەڵسەنگاندی وەرزشی یان دڵەڕاوکە:دڵەڕاوکە یان گوشارێک کە لە کاتی وەرزش کردن و لە کاتی پشوودان دەکەوتێ سەر دڵ، لە هەڵسەنگاندی وەرزشی ئەندازە دەگرترێت. هاوکات کە تاک لە سەر ترێدمیل (جیازی پیاسەکردن) یان بە بایسکڵی ڕاوەستاوە وەرزش دەکات، پسپۆڕ چالاکی ئێلێکتریکی (کارەبایی) دڵی لەبەر چاو دەگرێت. وێنەهەڵگری ناوکیش ڕەنەگ لە پێناو بەشێک لەم هەڵسەنگاندنە ئەنجام بدرێت.
- کاتێترازیسیۆن یان ئانژیۆگراڤی دڵ کاتترازیسیون یا آنژیوگرافی قلب (کاتێترازیسیۆنی دڵی چەپ: پزیشک کاتێت یان هەمان سۆندی تێوەشابی باسک یان ژووری ڕان دەکات و مادەیەکی ڕەنگی تایبەتی لە ڕێگەی ئەم سۆندە تێوەشانی دەمارەکان و داڵانەکانی دڵی دەکات. مادەی تایبتییەکە دەبێتە هۆی ئەمە کە وێنەکانی ڕادیۆگراڤی هەڵگیراو لە دەمارەکان و داڵانەکانی دڵی ڕوونتر وئاشکراتر بن و گیران و قەپاتبوونەکان بە جۆرێکی باشتر ببیندرێن.
- سی تی ئسکەنی دڵ: ئەم شێوازە بۆ پشکنینی بنەنیشتەکانی کەلاسیۆمی لە دەماروداڵانەکانی دڵی ئەنجام دەدرێت.
چارەسەری نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری دڵ
چارەسەر کردنی نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری پێوەندی بە بارودۆخی تەنفرووستی هەنووکەیی نەخۆش و هۆکارەکانی مەترسیدار هەیە. بۆ نموونە پزیشک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کۆلیسترۆڵ و یان بەرزیی زەختی خوێن دوا و عیلاج دەنوێنێت؛ نەخۆشانی تووشبوو بە شەکرەش دەبێ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرەی خوێن دەوا بەکار ببەن.
گۆڕینی شێوازی ژیان بردنە سەریش دەتوانی بۆ بەرگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵی و جەڵتەی مێشکی کاریگەری هەبێت؛ بە جۆری باو گۆڕانکارییەکانی ژێرەوە بۆ نەخۆشان پێسنیار دەکرێن:
- وەلانان و تۆڕهەڵدانی جگەرە و دووکەڵەکان
- کەم کردنەوە یان وەلانانی یەکجاری خواردنەوەکانی ئەلکولی (کحول)
- وەرزش کردنی ڕێکوپێک
- دابەزاندنی کێشی جەستە و گەیاندنی بە ئاستی نۆڕماڵ
- ڕەچاوکردنی دەمگرتنەوەیەکی خۆراکی گونجاوی کەم چەوری و کەم سۆدیۆم
ئەگەرکوو نەخۆشەکان بە گۆڕانکاری شێوەی ژیان بردنە سەر و بەکارهێنانی دەوا و دەرمان چاکەسازی نەکرێن، پزیشک پێشنیار دەکات بە مەبەستی زۆر کردنی هاتوچۆی خوێن لە دڵدا نەستەرگەری ئەنجام بدرێت. نەشتەرگەرییەکانی ژێرەوە بە جۆری باو بەم مەبەستە ئەنجام دەدرێن:
- ئانژیۆپلاستی و باڵۆن لێدان: پزیشک داڵانەکانی گیراوە و قەپاتبوو دەکاتەوە و کۆجێ بوونەکانی پەلاکەکان دەسڕێتەوە. ئەم نەشتەرگەری بە جۆری باو لە گەڵ ئستەنتدانان ئەنجام دەدرێت تاکوو ڕێڕەوەکە پاشی نەشتەرگەری ئاوەڵا بمێنێتەوە.
- نەشتەرگەری بای پەسی ڕێڕەوەکانی کرۆنێری: نەشتەرگەری بای پەس نەشتەرگەری ئاوەڵای دڵە کە بە مەبەستی گەڕانەوەی هاتوچۆی خوێن لە دڵدا ئەنجام دەدرێت.
- کانترپالسیشێنی بەهێزکراوەی خاریجی: ئەم نەشتەرگەرییە بەدیهاتنی وردەدەمارەکان هاندەداتت تاکوو بە بەدیهاتنی وردەدەماری نوێ، بای پەس بە جۆری خۆکرد و بە شێوازی ناهێرشی و بێنەشتەرگەری ئەنجام بدرێت و خوێن بە جێی تێپەڕ بوون لە دەمارە گیراوەکان لەم دەمارانەدا تێپەربێت.
پوختە
بە تەسک بوونەوە یان گیرانی دەمارەکانی دڵی کە بە جۆری باو لە ئاکامی تووندبوونی دەمارەکان ڕوودەدات، نەخۆشی دمارەکانی کرۆنێری دەگوترێت. ڕەق بوونی دەمارەکان، ئاترۆئسکڵۆرۆز، تووندبوون یان گیرانی دەمارەکان لە ڕاستیدا لە ئاکامی کۆجێ بوونی پەلاکەکان، واتە بنەنیشتەکانی کۆلیسترۆل و چەوری لە ڕووی ژووری دەمارەکانە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7