چارەسەری شێرپەنجەی پێست چییە؟
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۴هەر بەم جۆرەی کە خۆتان ئاگادارن، ئەمڕۆکە شێرپەنجەی پێست یەکێک لە کێشەکانی ئاساییە کە دەکرێ بە هۆی، زێدە لە ڕادە لە ژێر تیشکی خۆرەتاو بوون، بەدی بێت. لێرەدا دەمانهەوێت بە ئێوە بڵێین کە شێرپەنجەی پێست چییە؟
توێژینەوەی خاڵەکانی چارەسەری
جۆرەکانی جیاوازی چارەسەری بوونییان هەیە کە لە نەخۆشێک بۆ نەخۆشێکی تر جیاوازە. هەر بەم جۆرەی کە ئاماژەمان پێکرد جۆرەکانی جیاواز لە شێرپەنجەی پێست بوونییان هەیە کە کارسینۆمای خانەکانی بازال، شێرپەنجەی خانەکانی شانەی پووڵەکەیی و کراتۆز ئەکتێنیک هندک لەم جۆرە شێرپەنجانەن. 8 جۆرە چارەسەری پێوەر و بنەمایی هەن کە ئێمە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پێست کەڵکییان لێوەردەگرین:
- نەشتەرگەری
- چارەسەری تیشکی
- چارەسەری کیمیایی
- چارەسەری نووری دینامیکی
- ئیمۆنۆتراپی
- چارەسەری ئامانجدار
- لاپەڕ هەڵگری پێست بە شێوەی کیمیایی
- چارەسەرییەکانی تری دەوا و دەرمانی
هەروەها چەن جۆری تری دیکەش بوونییان هەیە کە لە تاقیگەیەکان، هەڵسەنگاندن دەکرێن و توێژینەوەیان لە سەر ئەنجام دەدەن و هەر کات کە بە ناوی چارەسەرییەک بۆ شێرپەنجەی پێست سەلماندران ، بە کارییان دەبەن. دەبێ ئاگادار بن کە ئەم چارەسەرییانە ڕەنگە ناڕێکی لێکەوتەییان هەبێ.
هەر بەم جۆرەی کە ئاماژەمان پێکرد، جۆری جیاواز لە چارەسەرییەکان بۆ چارەسەری نەخۆشانێک کە تووشی نەخۆشی کارسینۆمی خانەکانی بازال، کارسینۆمی خانەکانی پووڵەکەیی و کراتۆز ئەکتنیک بوونە، بوونییان هەیە.
هندک لە چارەسەرییەکانی ئەگەری باوەڕپێکراو و بنەمایینە و هدنکیش تاکوو ئێستا پەسەند نەکراون:
باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پێست، نەشتەرگەرییە
هەروەها شێوەکانی چارەسەری بە پێی ئاڵۆزییەکانی جۆراوجۆر دەکرێ جیاواز بن. شێوازی نەشتەرگەری زۆر بوونییان هەیە کە ئەگەری هەیە بۆ چارەسەری کارینۆمی خانەکانی بازل، کارسینۆمی خانەکانی پووڵەکەیی پێست یان کراتۆزی ئکتینیک بەکارییان ببەن:
- هەڵگرتن و سڕینەوەی سادە
لەم جۆرە نەشتەرگەرییەی، تومۆر لە گەڵ بەڕیک لە شانەی سروشتی دەوروبەری لە پێستی جیا دەکەنەوە و هەڵی دەگرن.
- نەشتەرگەری میکرۆگرافی Mohs
لەم نەشتەرگەرییە، تومۆرەکان لە لاپەڕەکانی تەنک و ناسکی پێست جیا دەکرێنەوە و هەڵدەگیرێن. لە ماوەی ئەم نەشتەرگەرییە لێوەکانی تومۆر و هەر یەک لە لاپەڕەکانی تومۆر هەڵدەگیرێت و بە میکرۆسکۆپ بۆ توێژینەو و پشکنینی خانەکانی شێرپەنجەیی تاقی دەکرێنەوە . لاپەڕەکانی زیان بەرکەوتوو بە ڕێزە هەڵدەگیرێن تاکوو ئەم ڕادەیەی کە خانەکانی شێرپەنجەیی نەمێننەوە.
- نەشتەرگەری Mohs بەربڵاوبوو
لە نەشتەرگەری Mohs بەربڵاوبوو، پەڵەیەکی بەرچاو کە لە سەر ئەم وێنەیەی کە لە پێست هەڵگیراوە بە دیار کەوتووە، چاوپێکەوتن دەکرێ . هندک بلۆکی (شووشەی تاقیکەیی) ژمارە دار بوونییان هەیە کە دەتوانن ئەم شوێنانەی کە بڕیارە بسڕدرێنەوە نیشان بدەن ، ئەم جۆرە لە نەشتەرگەرییە تاکوو کاتی هەڵگرتنی هەر هەمووی شێرپەنجەکە بەردەوام دەبێ.
- نەشتەرگەری Mohs
لەم جۆرە چارەسەرییەی شێرپەنجەی پێست لە ماوەی نەشتەرگەری، ئەم لاپەڕانەی کە چوونەتە ژێر کاریگەری شێرپەنجەی پێست لە قۆناخی جیاواز هەڵدەگیرێن. پاشی ئەمە لاپەڕێکی ناسک و تەنکی تر هەڵدەگیرێت و بۆ توێژینەوەی شێرپەنجەیی بە میکڕؤسکۆپ چاوپێکەوتنی دەکەن.
- سڕینەوە بە داتاشین
لەم جۆرە چارەسەرییەی شێرپەنجەی پێست، شوێنی نائاسایی بە تیخێکی گچکە کە لە سەر بەری پێست لە هاتوچۆ دایە دادەتاشرێت.
چارەسەری تیشکی (پەرتەو دەرمانی)؛ ئاسانترین ڕێگە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پێستە
- یەکێکی تر لەم چارەسەرییانەی کە ئێمە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پێست کەڵکی لێوەردەگرین، ئیشاعەیە. لەم شێوەیە بۆ لە ناو بردنی خانەکانی شێرپەنجەیی لە ئیشاعەی ئیکسی بە هێز و ئیشاعەکانی تر کەڵک وەردەگرین و یان دەتوانین لە پەرەسەنییان بەرگری بکەین. دوو جۆر لە چارەسەری تیشکی بوونی هەیە:
- چارەسەری تیشکی دەرەوەیی، کە لە ئامێرێک لە دەرەوەی لەش خەریکی هەناردە کردنی تیشکەکان بۆ خانەکانی شێرپەنجەییە.
چارەسەری تیشکی ناوەکی کە مادەی ڕادیۆئەکتیڤ لە ناو دەرزی، دنکەکان، سییمەکان کە ڕاستەوخۆ لە گەڵ خانەکانی شێرپەنجەیی لە پەیوەندی دان دادەمەزرێن و ڕاوەستاو دەکرێن.
چارەسەری کیمیایی
یەکێکی تر لە شێوەکانی چارەسەری شێرپەنجەی پێست ئەمەیە کە لە دەوا و دەرمان بۆ وەستانی پەرەسەنی خانەکانی شێرپەنجەیی کەڵک وەردەگیرێت. ئەم ڕەوتە بە کوشتنی خانەکانی شێرپەنجەیین و بەرگری لە دابەش بوونییان بە ئەنجام دەگات.ئەم دەوایانە دەکرێن لە ڕێگەی دەم و یان تێوەشان کردن بۆ دەمارەکان یان ماسوولکەکان بچنە ناو جەستەی نەخۆش. ئەم دەوایانە بە جۆری ئاسایی دەچنە ناو خوێنی تاک و خۆیان بگەیێنن بە خانەکانی شیرپەنجەیی.
چارەسەری فۆتۆدینامیک
جۆرێکی تر لە چارەسەری شێرپەنجەی پێست بونی هەیە کە PDT ناو لێدەنێن. لەم شێوەیە لە جۆرەکانی دەوا و جۆرەکانی لەیزەر کەڵک وەردەگیرێت و دەتوانێ لە نوور بۆ سڕینەوەی خانەکانی شێرپەنجەیی کەڵک وەربگرێت. ئەم جۆرە دەوایانە تاکوو نەچنە ژێر کاریگەری نوور کەڵکییان نابێت و چالاک نابن. ئەم دەوایانە تێوەشانی دەمارەکان دەکرێن یان لە سەر پێست دادەمەزرێن. ئەم دەوایانە پتر لە خانەکانی خۆکردی ناو خانەکانی شێرپەنجەیی کۆ دەکرێنەوە .بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پێست چارەسەری تیشکی لەیزەر تێگری پێست دەکەن و پاشان دەوایەکان چالاک دەبن و چارەسەری فۆتۆدینامیک دەسپێدەکات.
ئیمۆنۆتڕاپی
ئیمۆنۆتڕاپی یەکێکی تر لە چارەسەرییەکانی شێرپەنجەی پێستە کە لەم چارەسەرییە کۆئەندامی بەرگری لەش بە جۆرێکی بەهێزتر هێرش دەکاتە سەر خانەکانی
شێرپەنجەیی. هندک مادە هەن کە لە ناو لەش بەدی دێن. بەم جۆرە چارەسەرییە بیۆتڕاپی یان چارەسەری بایۆلۆژی دەگوترێ.لەم چارەسەرییە ئینتێرفرۆن تێوەشانی لەش دەکرێ و ئەگەری هەیە لە شێوەی چارەسەری شوێنی imiquimod بۆ هندک لە کارسینۆمەکانی خانەکانی سەرەکی کەڵک وەربگیرێت.
پوختەی ناوەرۆک
ئەگەرکوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پێست بوونە، دەبێ ئاگادار بن کە شێوە و ڕێگەی زۆر بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پێست بوونییان هەیە. ئەگەرکوو ئێوە یەکێکن لەم کەسانەی کە ناتوانن سەبارەت بە هەڵبژاردنی جۆری چارەسەری بڕیار دەبکەن، لێرەدا دەتوانن سەبارەت بە هەموو جۆرەکانی جیاوازی چارەسەری زانیاری بەدەست بێنن. هەروەها چەن جۆری تری دیکەش بوونییان هەیە کە لە تاقیگەیەکانی هەڵسەنگاندن دەکرێن و توێژینەوەیان لە سەر ئەنجام دەدەن و هەر کات کە بە ناوی چارەسەرییەک بۆ شێرپەنجەی پێست سەلماندران ، بە کارییان دەبەن. دەبێ ئاگادار بن کە ئەم چارەسەرییانە ڕەنگە ناڕێکی لێکەوتەییان هەبێ. چارەسەری تیشکی، چارەسەری کیمیایی، فۆتۆدینامیکی، چارەسەری ئامانجدار و شێوەی کیمایی شێوەکانی تری چارەسەری ئەم نەجۆشییەنە کە لێرەدا سەبارەت بە 5 جۆرییان لێدوانمان ئەنجام دا. کاتێک کە سەردانی پزیشک دەکەن بە پێی قۆناخی شێرپەنجەکە یەکێک لە جۆرەکانی چارەسەری بۆ جەنابتان بەکار دەبردرێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7