نەخۆشی سلیاک؛ هۆکاری ڕوودان و نیشانەکانی
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۵نەخۆشی سلیاک کە بە “ئەنترۆپی هەستیار بە گلۆتێن” یان “ئێسپڕۆی سلیاک” ناوی دەبەن، جۆرێک کاردانەوەی بەرگرییە کە لە ئاکامی خواردن گلۆتێن ڕووی دەدات. گلۆتێن پڕۆتینێکە کە لە گەنم، جۆ و چێودان بوونی هەیە. لێکدانەوە دەکرێ کە لە هەر سەت کەس لە جیهان یەک کەس تووشی نەخۆشی سلیاکە.کاتێک کە نەخۆشێک تووشی ئەم نەخۆشییە بووە و گلۆتێن بەکاربێنێت، جەستە کاردانەوەی بەرگری نیشان دەدات کە هیرش کردن بۆ ڕووی پۆشێنەری ژووری ڕیخۆڵەی کچکەی بەدواوەیە. ئەم کاردانەوەیە ناهێڵێ هندک لە مادە ژیوارییەکان وەربگیرێن و لە ئاکامدا نەخۆش تووشی نەخۆشی قڕی دەبێت.
نیشانەکان و دروشمەکانی سلیاک
سلیاک نیشانەی زۆری هەیە و ئەم نیشانانە لە مناڵان و گەورەساڵەکان جیاوزن. نیشانە و دروشمەکانی هەرسکی سلیاک لە گەورەساڵەکان بریتیە لە:
- زگەشۆڕە
- ماندوویی و هیلاکی سەخت
- دابەزینی کێشی جەستە
- باوپێچی سک
- ژانەدڵ
- دڵ لەژەڵڵا هاتن وحاڵەتی ڕشانەوە
- قەبزی
کەچی پتر لە نیوەی گەورەساڵەکانی تووشبوو بە سلیاک نیشانەهایێکیان هەیە کە پەیوەندییەکیان بە بە کۆئەندامی هەرسک نییە. ئەم نیشانە و دروشمانە بریتین لە:
- کەمخوێنی، پتر لە ئاکامی کەمی ئاسن
- کەمی پڕایی و چڕێتی ئێسک (پووکاوی ئێسک) یان نەرم بوونی ئێسک (ئێستێئۆمالاسی)
- راش و هەستیاری پێستی هاوڕێ لە گەڵ بلۆق وخوران (درێماتیت هێرپێتیفرێم)
- برینی ناو دەم و زار
- ژانەسەر و ماندوویی و هیلاکی
- زیان بە کۆئەندامی دەماری داگری بێ هەست بوون و تەزینی دەست و پێ، کێشەکانی پەیوەندیدار بە هاوسەنگی و ئاڵۆزی ناسینی
- ژانی جۆمگەیی
- کەم بوونەوەی کاردانەوەی سپڵ (ددان خۆشکە)
نیشانەکانی سلیاک لە مناڵان
ئەگەری ڕوودانی کێشەکانی هەرسکی لە مناڵان پترە لە گەورەساڵان و دروشمەکانی ژێرەوە لە مناڵانی تووشبوو بە سلیاک دەبینرێ:
- دڵ لەژەڵڵا هاتن وحاڵەتی ڕشانەوە
- هەڵماسینی سک
- گاز
- سکەشۆڕەی درێژخایەن
- قەبزی
- پیسایی بۆن ناخۆش و کاڵ
هۆکاری تووشبوون بە سلیاک
تێکەڵاوێک لە ژێنێتینک، خواردنی مادەی خۆراکی هەڵگری گلۆتێن و هۆکارەکانی دیکە دەتوانن ببنە هۆی سلیاک، بەڵام هۆکاری ڕێک و ڕوونی تووشبوون بەم نەخۆشییە نادیار و ناڕوونە. نەخۆشی سلیاک هندک جار پاشی نەشتەگەری، دووگیانی، زایین، چڵکی وایرۆسی یان دڵەڕاوکەی تووندی عاتفی چالاک دەبێ. شێوازی خۆراک و بژێوی کۆرپەکان، چڵک کردنەکانی گەدە و ڕێخۆڵە و بەکتریایەکانی کۆئەندامی هەرسکیش ڕەنگە لە تووشبوون بە سلیاک ڕۆڵێکیان هەبێت.
کاتێک کە کۆئەندامی بەرگری جەستە کاردانەوەیەکی سەختی لە ئاستی گلۆتێنی هەبوو لە مادە خۆراکییەکان دەبێ، ئەم کاردانەوەی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە قیتایی مووشێوەی زۆر ناسک و زەریف کە ڕێخۆڵەی کچکەیان داپۆشیوە؛ ئەم قیتاییانە کە پتر ڕیشاڵییان پێدەگوترێ، وەرگرتنی مادە خۆراکییەکان و بژێوییەکان ئاسانکاری دەکات. کەواتە کە ڕێشاڵەکانی ڕێخۆڵە زیان دەبینن، مادە خۆراکییەکان ناتوانن بە درووستی لە لایەن ڕیخۆڵەوە وەربگیرێن.
هۆکارەکانی مەترسیدار
نەخۆشی سلیاک پتر لە تاکەکانی ژێرەوە بەرچاوتر و باوترە:
- کەسیک کە پێشینەی تووشبوون بە نەخۆشی سلیاک یان درێماتیت هرێۆپێتی دریمی لە خێزانەکیدا هەبێت.
- نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەی جۆری1
- نەخۆشانی تووشبوو بە سەندرۆمی داون یان سەندرۆمی تێرنێر
- کولیتی هووربینی (کولیتی کۆللاژێنی یان لەنفۆسیتی)
- نەخۆشی ئادیسۆن
ناڕێکی لێکەوتەکانی
ئەگەرکوو نەخۆشی سلیاک چارەسەر نەکرێ، نەخۆش تووشی ناڕێکی لێکەوتەکاننی ژێرەوە دەبێت:
- قڕی (خراپ بژێوی): ئەگرکوو ڕیخۆڵەی گچکە نەتوانێ مادە کۆراکییەکان و بژێوییەکان وەربگرێ، نەخۆش تووشی قڕی و بەدبژێوی دەبێت. ئەگەری هەیە قڕی کەمخوێنی و دابەزینی کێشی جەستەی بە دواوەبێت. قڕی و بەدبژێوی دەتوانی لە ماناڵەکان ببێتە هۆی کورتی باڵا و پەرەسەنی خاوتری جەستەی.
- سست و لاواز بوونی ئێسکەکان: وەرنەگرتنی کالسیۆم و ڤیتامین دی ڕەنگە ببێتە هۆی نەرمی ئێسکەکان (ریکتێنز یان ئێستێئۆمالاسی)) لە مناڵەکاندا و کەم بوونی پتەوەی و پەستاوی ئێسک (پووچەڵی ئێسک یان ئێستێئۆپێنی) لە گەورەساڵەکاندا.
- کوێروەجاق بوون و بەرهاویشتن: وەرنەگرتنی کالسیۆم و ڤیتامین دی ڕەنگە کێشەکانی زاییندەیی لە پێناو دابێت.
- تاقەت نەهێنانی بەرامبەر لاکتۆز: زیان بەرکەوتنی ڕیخۆڵەی گچکە دەبێتە هۆی ئەمە کە نەخۆشی لە پاشی خوارن یان خواردنەوەی شیرەمەنییەکانی هەڵگری لاکتۆز تووشی سکەشۆڕە و ژامر دڵ بێت. کەچی ئەم کاتەی کە ڕیخۆڵە ساڕێژ بێت، نەخۆش توانای تاقەت هێنانی لە بەرامبەر شیرەمەنییەکانی دیسان دەگەڕێتەوە.
- شێرپەنجە: نەخۆشانی سلیاکی کە دەمگرتنەوەی خۆراکی بەبێ گلۆتێن ناپارێز، لە خەڵکیتر پتر لە بەر پەلاماری تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی گچکە و شێرپەنجەی لەنفۆمی ڕیخۆڵەن.
- کێشەکانی کۆئەندامی دەماری
دۆزینەوە و پێزانینی نەخۆشی
نەخۆشی سلیاک دەکرێ بە ئەنجام دانی تاقیکارییەکی سادە پێزانین بکرێت. نەخۆشانی تووشبوو بە سلیاک کە گلۆتین دەخۆن، ڕادەی هندک لە پاستەنەکان لە خوینییان بەرز دەبێتەوە. بەرز بوونی ڕادەی پادتەنەکان لە خوێندا بە هۆی ئەمەیە کە چوونکە کۆئەندامی بەرگری جەستە گلۆتینی بە هەڕەشە دەناسێ، دەستبەجێ کە گلۆتێنی نینی ئەم پادتەنانە بەرهەم دێنێت. نەخۆشان دەبێ دەمگرتنەوەیەکی بە بێ گلۆتین بەر لە تاقیکاری خوێنی پادتەنەکان لە بەرچاو بگرن، تاکوو ئاکامی تاقیکارییەکە يێک بێت.
چە کەسانێک دەبێ تاقیکاری سلیاک ئەنجام بدەن؟
- مناڵانی گەورەتر لە 3 ساڵ و ئەم گەورەساڵانەی کە نیشانەکانی سلیاکییان ئەزموون کردووە، دەبی تاقیکاری پێزانینی سلیاک ئەنجام بدەن.
- ئەگەری تووشبوونی خزمە نزیکەکان نەخۆش وەک دایو باوک، خوشکو برا و مناڵەکان یەک بە دەیە، کەچی ئەگەری تەشەنە کردنی سلیاک لە نێوان تاکەکانی ئاسایی لە سەتا یەکە.
- هەرهەمووی نەخۆشانی تووشبوو بە ئاڵۆزییەکانی خۆبەرگری پەیوەندیدار یان ناڕێکییەکانی دیکە، بە تایبەت شەکرەی جۆری1، نەخۆشی خۆبەرگری تیرۆئید، نەخۆشی خۆبەرگری جەرگ، سەندرۆمی داون، سەندرۆمی تێنێر، سەندرۆمی ویلیامز و کەمبوونی هەڵبژاردەی ئیمۆنۆگلۆبینیA (IgA) لە بەر پەلاماری تووشبوون بە سلیاکینە.
کۆنتڕۆڵی نیشانەکانی سلیاک
نەخۆشی سلیاک ناڕێکییەکە تاکووتایی ژیان و هێچ جۆرە چارەسەرییەکی نییە. بەم حاڵەوەش نەخۆشەکان دەتوانن بە ڕەچاوگرتنی دەمگرتنەوەیەکی سەختی بە بێ گلۆتێن نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە سنووردار و کۆنتڕۆڵ بکەن و بەڕێوەی ببەن. ئەگەرکوو نەخۆشێک تووشی کەمبوونی توندی مادە خۆراکییەکان و بژێوییەکان، پزیشک بەکارهێنانی تەواوکەرەوەکانی کانزایی و ڤیتامینەکانی بە بێ گلۆتێن پێشنیار دەکات.
ڕێخۆڵەی گچکە چەن ڕۆژ پاشی ڕەچاوکردنی دەمگرتنەوەی بە بێ گلۆتین بەرەو ساڕێژ بوون دەچی و بارودۆخی نەخۆش باشتر دەبێتەەوە.
ئەم چێشتانەی کە نەخۆشانی تووشبوو بە سلیاک نابێ بیخۆن
نەخۆشانی تووشبوو بە سلیاک دەبێ خۆیان لە خواردنی ئەم چێشتانە بپارێزن. جگە لەوانەی کە لە سەر پاکەتی مادە خۆراکییەکە بی گلۆتێن بوونی لە سەر تۆمار کرابێت:
- پاستا و سپاگێتی
- نان
- کەیک
- پای
- بیسکۆییت
- شیرینی
- بیرە
- جۆرەکانی سۆس
- شیلەی گۆشتی
چێشتەکانی بە کەڵک بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە سلیاک
بە خۆشحاڵییەوە مادە خۆراکیییەکان و خۆراکی یەکجار زۆر هەن کە بە جۆری سرووشتی بێ گلۆتێنن. وەلانانی چێشتەکانی بەرهەمهاتوو، گونجاندنی مادە خۆراکییەکانی تەواو لە ڕەژیمی خۆراکی و وریا بوون لە نووسراوەکانی سەر بەستەبەندییەکانی مادە خۆراکییەکان بەرچاوگرتنی دەمگرتنەوەی بە بێ گلۆتێن زۆر ئاسانتر دەکات.
بۆ نموونە بەخشانی تووشبوو بە سیاک دەتوانن بە بەکارهێنانی ئەم دەمگرتنەوەی خوارەوە ڕێژیمێکی سەلامەت و بە بێ گلۆتێنییان هەبێت:
- گۆشتی سوور و ماکیان و چێشتەکانی دەریایی
- هێلکە
- شیرەمەنییەکان
- میوە
- دانەوێڵەکانی بێ گلۆتێن وەک برینج، گەنمی ڕەش، هەرزن وکینوا
- سەوزییەکان
- چەرەزەکان
- چەوری سەلامەت
- ڕووەکییەکان و هەزبێلەکان
پوختە
نەخۆشی سلیاک جۆرەک نەخۆشی بەرگرییە کە نەخۆشانی تووشبوو، بە هۆی خەسارێک کە گلۆتێن بە ڕێخۆڵەی گچکەیان دەگەیێنێت، توانای بەکارهێنانی گلۆتێنیان نابێت. ئەگەرکوو نەخۆشی تووشبوو بە سلیاک، مادەی خۆراکی هەڵگری گلۆتین بخوات، کۆئەندامی بەرگری جەستەی بە زیان گەیاندن بە ڕیخۆڵەی گچکەی کاردانەوەی دەبێت. گلۆتێن پڕۆتێنێکە کە لە ناو گەنم، جۆ و چێودان بوونی هەیە .
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7