نەخۆشی خۆ بەرگری چییە؟
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۶نەخۆشی خۆبەرگری جۆرەک لە نەخۆشییە کە کۆئەندامی بەرگری لەش بە هەڵە هۆژم و هێرش دەکاتە سەر لەشی ئێوە.
کۆئەندامی بەرگری لەش بە جۆری ئاسایی لە بەرامبەر بە میکڕۆبەکانی وەک بەکتریایەکان و وایەروسەکان بەرگری لە لەش دەکات. لەش کاتێک کە هەستی بەم هێرشبەرە دەرەوەییانە کرد، سوپایەک لە خانەکانی شەڕکەر بۆ هێرش کردن دەنێرێتە سەریان.
بە جۆری ئاسای کۆئەندامی بەرگری لەش دەتوانێ لە نێوان خانەکانی خۆیی و خانەکانی بێگانە جیاوازی دابنوێنێ.
لە یەک نەخۆشی خۆبەرگری، کۆئەندامی بەرگری لە بەشێکی لەش، هەر وەک جومگەکان یان پێست بە هەڵە تێدەگات و پڕۆتینهایەک بە ناوی ئانتی بادی دەردەدات کە هێرش دەکاتە سەر خانەکانی سەلامەت و بێ کێشەی لەش.
هۆکارەکانی مەترسیدار
نەخۆشییەکانی خۆبەرگری هەر تاکێک دەباتە ژێر کاریگەری خۆی، بەڵام چەن هۆکاری تایبەتی بوونییان هەیە کە ئەم مەترسییە پتر دەکات. ئەم هۆکارانە بریتینە لە:
- جنەتیک: هەبوونی پێشینەی خیزانی نەخۆشی خۆبەرگری یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانە.
- ڕەگەز: ئافرەتان پتر لە پیاوان لە ژێر مەترسی تووش بون بەم نەخۆشییەنە. زانستەکان بە متمانە نازانن کە هۆی چییە، بەڵام هۆکارەکانی هۆڕمونی یان ئەم بەڵگەیە کە کۆئەندامی بەرگری لەشی ئافرەتان بەهێزترە، ڕەنگە هۆکاری ئەم باسە بێت.
- تەمەن: تێکچوونەکانی خۆبەرگری پتر لە گەنجەکان، جەوانەکان و تەمەنی نێوانی تاکەکان ڕووی دەدات
- چڵک: ئەگەرکوو کەسێک لە بواری جنەتیکی ئەگەری تووش بونی هەبێت، ئەگەرکوو بە چڵک کردنەکانی وایەروسی یان بەکتریایەکان تووش بێت، مەترسییەکی زۆرتر دەبی کە لە داهاتوو دا تووشی ئەم نەخۆشییە بێت
نیشانەکانی نەخۆشی خۆبەرگری
نیشانەکانی سەرەکی زۆربەی نەخۆشییەکانی خۆبەرگری یەکجار وێکدەچن، وەک:
- ماندوویی
- ئازاری ماسوولکەیی
- هەڵماسی و سوورهەڵگەڕاوی
- تەبی ڕادە کەم
- کێشە لە سرنج دان
- بێ هەست بون و تەزینی دەست و پێ
- وەرینی موو
- سوور بوونی پیست
هەر کامە لەم نەخۆشییانە دەتوانن نیشانەی تایبەت بەخۆیان هەبێت. بۆ نموونە نەخۆشی دیابێتێ جۆری 1 (شەکرە) دەبێتە هۆی تینوویاتی تووند، کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی و ماندوویی.
لە نەخۆشییەکانی خۆبەرگری وەک پێسۆریازیس یا RA ، نیشانەکان رەنگە بێن و بڕۆن. ئەم کاتەی کە نیشانەکان بەدیار دەکەون بە ماوەی گڕگرتن و ئەم ماوەی کە نیشانەکان نامێننەوە بە ماوەی چاکەسازی ناو دەبەن.
14 نەخۆشی خۆبەرگری زۆر بینراو و باو
-
دیابێتی (شەکرە) جۆری 1
لەوزولمەعیدە هۆڕمۆنی ئەنسوولئن بەدیدێنێت کە بۆ ڕێکخستنی شەکرەی خوێن بەکار دێت. لە دیابێتی جۆری١ کۆئەندامی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر خانەکانی بەدیهێنەری ئەنسۆلین لە ناو لەوزۆلمەعیدە و لە ناوی دەبات.
زۆر بوونی ئاستی شەکرەی خوێن دەتوانی ببێتە هۆی زیان بە دەمارەکان و هەروەها ئەندامەکانی وەک دڵ، گورچیلە، دەمارەکان و چاوەکان.
-
ئارتریت ڕٶماتۆئید (RA)
لە ئارترید ڕۆماتۆئید ((RA کۆئەندامی بەرگری هێرش دەکاتە سەر جومگەکان. ئەم هێرشە دەبێتە هۆی سووری، گەرم بوون، ژان و ڕەقی جومگە. بە پێچەوانەی ئێستێئۆئارتریت کە پتر تاکەکانی بە تەمەن تووشی دەبن، RA دەتوانێ لە 30 ساڵەیی یان زووتریش دەسپێبکات.
-
پێسۆریازیس یان ئارتریت پێسۆریاتیک
خانەکانی پێستی بە جۆری ئاسایی خەریک پەرەدانن و کاتیک کە چیدیکە پێویست نەبن هەڵدەوەرن. پێسۆریازیس دەبێتە هۆی وەی کە خانەکانی پێستی یەکجار خێرا پەرە بدەن و زۆر بن، خانەکانی زیادی لە سەر یەگدری کۆ دەبنەوە و دەبنە هۆی بەدی هاتنی پەڵەیەکی سووری موولتەهیب، کە پتر هاوڕێنە لە گەڵ ڕادەیەک لە پەلاکی بە ڕەنگی سپی و زێوی لە سەر پێست. نێوان سەتی 30 لە تووش بوویان بە پێسۆریازیس تووشی هەڵماسین، ڕەقی و ژانی جومگە دەبن.
-
نەخۆشی مالتیپل سکلرۆز (MS)
مالتیپل سکلرۆز (MS) لە کۆئەندامی دەماری ناوەندی لەش پۆشەنی مایڵین واتە پۆشەنی بەرگر کە خانەکانی دەماری دادپۆشێ، لە ناو دەبات. زیان بە پۆشەنی مایڵین خێرایی لە هەناردەکردنی پەیام و ڕاگەیاندنەکان لە نێوان مێشک و مرۆخە (مۆخ) و ئەندامەکانیتری لەش کەم دەکاتەوە.
ئەم زیانە دەکرێ ببێتە هۆی نیشانەکانی وەک بێ هەستی، بێ هێزی، کێشە لە هاوسەنگی و تێکچوون لە بەڕێدا ڕووشتن. ئەم نەخۆشییە بە جۆری جۆراوجۆر بەدیدێت و بە خێرایی جۆراوجۆریش بەدیار دەکەوێت و پەرەسەنی دەکا. بە پێی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان نێوانی سەتی 50 لە تووشبوویان بە MS پاشی تێپەڕ بوونی 5 بۆ 15 ساڵ توانای بە ڕێگە ڕۆشتنیان کەم دەبێتەوە.
-
لۆپۆس ئارتیماتۆز سیستەمیک (SLE)
کەچی پزیشکەکانی سەردمی 1800 بۆ یەکەمین جار لۆپۆسییان بە هۆی نیشانەکانی پێستی، بە ناوی نەخۆشییەکی پێستی دەناسی، بەڵام شێوازی سیستەمیکی ئەم نەخۆشییە کە لە جۆرەکانیتری باوترە، لە سەر زۆربەی ئەندامەکان وەک جومگەکان، گورچیلە، مێشک و دڵ کاریگەری هەیە.
ژان و ئازاری جومگەکان، ماندوویی و پەڵەکانی پێستی باوترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەنە.
-
نەخۆشی ئیلتەهابی ڕیخۆڵە
نەخۆشی ئیلتەهابی ڕیخۆڵە (IBD) نوکتەیەکە کە بۆ باس کردنی بارودۆخێک بە کار دەبردرێت کە دەبێتە هۆی بەدی هاتنی ئیلتەهاب لە دیواری ڕیخۆڵەکان.
هرە یەک لە جۆرەکانی IBD لە سەر بەشێکی جیاوازی کۆئەندامی هەرسەکی مسۆگەری هەیە.
- نەخۆشی کڕۆن دەتوانێت هەر یەک لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرسەک، بگرە لە زار و دەم ڕا تاکوو دەرگای کۆم موولتەهیب بکات.
- کۆلیت ئۆلسراتیڤ تەنیا لە سەر ڕیخۆڵەی گەورە (کۆلۆن) و رێکتۆم کاریگەری هەیە.
-
نەخۆشی ئادیسۆن
نەخۆشی ئادیسۆن لوویەکانی گورچیلەیی کە هۆڕمۆنی کۆڕتیزۆڵ و ئاڵدسترۆن و هۆڕمۆنی ئاندرۆژێن بەدی دینن، دەباتە ژێر کاریگەری خۆی. کەم بوونی سەخت و تووندی هۆڕمۆنی کۆڕتیزۆڵ دەتوانێ لە سەر بەکار بردن و پاشەکەوت کردنی کەربۆهیدارەتکان و شەکرەی (گۆلۆکۆز) لەش کاریگەری هەبێت. کەم بوونی هۆرمۆنی ئاڵدسترۆن دەتوانی ببێتە هۆی لە دەست دانی سۆدیۆم و بەرهەمهێنانی پتاسیۆمی زیادی لە هاتوچۆی خوێن. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتینە لە بێ هێزی، ماندوویی، کەم بوونی کێش و قوورسایی و شەکرەی خوێن.
-
نەخۆشی گریۆز
نەخۆشی گریۆز هێرش دەکاتە سەر لووی تیرۆئید لە ملی تاک و دەبێتە تەڕاوشتی زیادە لە ڕادەی هۆڕمۆنەکانی ئەم لوویە. هۆڕمۆنەکانی لووی تیرۆئید ڕادەی بەکاربردنی هێزی لەش ڕێکخستن دەکات کە بە هەڵس و کەوتی لەشیش ناسراوە.
هەبوونی ڕادەیەکی زۆر لەم هۆڕمۆنانە ، چالاکی و هەڵسووڕانی لەش دەباتە سەر هەڵسووڕانێکی خێرا و دەبێتە هۆی نیشانەکانی وەک تووڕە بوون، خێرا بوونی لێدانی دڵ، تەحەموول نەکردنی تین و گەرما و کەم بوونی کێش و قوورسایی لەش.
یەکێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چاوی زەق و دەرپەڕیو لە سەر شوینی خۆیانە کە بە ناوی ئێگزۆفێتالموس ناسراوە.
-
سەندرۆمی شۆگرن
ئەم نەخۆشییە هێرش دەکاتە سەر ئەم لوویانەی کە کارییان تەڕ و خاو کردنەوەی چاو و دەم و زاری تاکە، بەڵام ئەگەری هەیە کە لە سەر جومگەکان و پێستیش کاریگەری هەبێت.
-
تیرۆئیدیت هاشیمۆتۆ
لە تیرۆئیدیت هاشیمۆتۆ بەرهەم هاتنی هۆڕمۆنی تیرۆئید کەم دەبێتەوە. نیشانەکانی داگری زۆربوونی کێش و قوورسایی، هەستیار بوون بە سەرما، ماندوویی، وەرینی موو و هەڵماسینی تیرۆئیدە (گواتر)
-
میاستنی گراویس
میاستنی گراویس لە سەر تەکانەکان دەماری کاریگەری هەیە کە یارمەتی مێشک دەدات بۆ ڕێکخستنی ماسوولکەکان . باوترین نیشانەی تێکچوونی ماسوولکەییەکە بە چالاکی زۆر خراپتر و بە پشوو دان باشتر دەبێتەوە. زۆربەی ماسوولکەکانی ڕێکخەری هاتوچۆی چاو، کردنەوەی پەلک و برژەنگ، قووت دان و هەڵسوکەوتی دەم و چاو دەباتە ژێر کاریگەری خۆی.
-
واسکخلیتی خۆبەرگری
واسکولیتی خۆبەرگری کاتێک ڕووی دەدات کە کۆئەندامی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر دەمارەکانی خوێنی لەش.ئیلتەهابی ئاکام، دەمارەکان تەسکتر دەکاتەوە کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەمە کە خوێنێکی کەمتر هاتوچۆ بکات.
-
کەم خوێنی پێرنیشز
ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆی کەم بوونی جۆرەک لە پڕۆتین کە مەعیدە بەرهەمی دێنێت و بە ناوی سوورەتێکی زاتی دەناسرێ. ئەم پڕۆتینە بۆ ڕاکێس کردنی ڤیتامین B-12 لە مادە خۆراکییەکانی نێو ڕیخۆڵەی گچکە پێویستە . بە بێ هەبوونی ڕادەیەکی پێویست لەم ڤیتامینە،تاک تووشی جۆرەک لە کەم خوێنی دەبێت و توانای لەش بۆ هەڵسوکەوتی بەکەڵکی DNA دەگۆڕدرێت. کەم خوێنی سەخت لە بەساڵاچوویەکان باوترە و لە جۆری گشتی دا سەتی 2 لە تاکەکانی سەروی 60 ساڵ تووشی دەبن.
تاکەکانی تووش بوو بە نەخۆشی سلیاک ناتوان لە خۆراکەکانی داگری گلۆتۆن، پڕۆتینی ناو گەنم و بەرهەمەکانی تری ڕووەکی کەڵک وەبگرن. کاتێک کە گلۆتۆن دەچێتە ناو ڕیخۆڵەی گچکە، کۆئەندامی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر ئەم بەشەی لەش و دەبێتە هۆی ئیلتەهابی ئەم بەشە.
پشکنین و پێزانین
بۆ پێزانینی زۆربەی نەخۆشییەکانی خۆبەرگری هیچ ئەزموون و فەحسێکی دیاری کراو بوونییان نییە . زۆربەی پزیشکان بە پێی بینینی نیشانەکانی ئەم جۆرە نەخۆشییە، فەحسی ئانتی بادی دژە ناوەکی (ANA) بەکار دێنن. فەحسی بەڵێ واتە کە ڕەنگە ئێوە یەکێک لەم نەخۆشییانەتان هەبێت، بەڵام بە ڕێکی ناکرێ بگوترێ کامە نەخۆشییە و بە سەتا سەتی ناگووترێ کە ئێوە بێ گومان یەکێک لەم نەخۆشییانەتان هەیە.
ئەزموونی تر بە شوێن ئانتی بادییەکانی تایبەتی کە لە نەخۆشییەکانی خۆبەرگری تایبەتی بەدی دێن. پزیشک ڕەنگە ئەزموون و فەحسی ئاسایی تر ئەنجام بدات بۆ پێزانین بە ڕادەی ئیلتهابەکەی نەخۆش.
چارەسەری
چارەسەرییەکانی ئێستاکە، ناتوانن نەخۆشییەکانی خۆبەرگری بە تەواوی چارەسەر بکەن. بەڵام دەتوانن وڵامی بەرگری /زۆرچالاکی/ ڕێکخستن بکات و ئاستی ئیلتهابەکە کەم بکاتەوە. چارەسەریهایەک بۆ هێدیکردنەوەی ژان ، هەڵماسین، ماندوویی و تێکچوونەکانی پێستی بوونییان هەیە.
هەبوونی دەمگرتنەوەیکی خۆراکی هاوسەنگ و وەرزش کردنێکی ڕێک و گونجاو دەتوانێ ئێوە یارمەتی بدات کە هەستێکی باشترتان هەبێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7