شێرپەنجەی پڕۆستات ؛ شێوەکانی پێزانین و چارەسەرییەکەی
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۷شێرپەنجەی پڕۆستات یەکێک لە نەخۆشییە گرنگەکانە کە هەموو ساڵێ پتر لە هەزار پیاوی گەڕاوە و بەساڵاچو دەخاتە ژێر کاریگەری خۆی. بە جۆری نێوانی لە سەتا 60 لە بابەتەکان داگری پیاوانی سەروی 60 ساڵ دەبێت. پڕۆستات ڕژێنەیەکی گچکەیە لە خوارەوەی سکی پیاوان. شوێنی ئەم ڕژێنەیە لە ژێر مسووڵدانە و ڕێڕەوەی میزی داگرتووە. هۆڕمۆنی تێستێستڕۆن کاری کۆنتڕٶڵ وڕێکخستنی ڕژێنەی پڕۆستاتی لە ئەستۆیە و تۆماو لە لایەن ئەم ڕژێنەیە بەرهەم دیت. بە مادەکان و تەڕاوەکانی کە لە گەڵ تۆم لە کاتی ڕاحەت بوون لە ڕێڕەوی میزی دینەدەر تۆماو دەگوترێ. بە پەرەسەنی و دابەشبوونی نائاسایی خانەکان (لوو) لە پڕۆستات، شێرپەنجەی پڕستات ڕوودەدات. ئەگەری وەی هەیە ئەم جۆرە شێرپەنجەی بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە تەشەنە بکات. لەم حاڵەتەدا بە هۆی ئەمە کە شێرپەنجە لە پڕۆستاتەوە دەستیپیکردووە دیسانیش ناوی شێرپەنجەی پڕۆستاتی لی دەنێن.
جۆرەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات
لە زۆربەی بابەتەکان، شێرپەنجەی پڕۆستات لە جۆری ئادۆنۆکارسینۆمایە؛ واتە شێرپەنجەیەک کە لە شانەی ڕژێنە، وەک ڕژێنەی پڕۆستات، پەرەسەنی دەکات. هەروەها شێرپەنجەی پڕۆستات بە پێی خێرایی پەرەسەنی، بە دوو بەش دابەش دەکرێ:
- هێرشکەر یان پەرەسەنی خێرا
- هێرشنەکەر یان پەرەسەنی بەکاوەخۆ
لە شێرپەنجەی هێرشنەکەر، لوویەکە یان هیچ جۆرە پەرەسەنییەکی نییە یان پەرەسەنییەکەی زۆر بەکاوەخۆیە. لە شێرپەنجەی هێرشکەر، لە شێرپەنجەی هێرشکەر، لوو بە خێراییەکی زۆر پەرەسەنی دەکات و ڕەنگە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە وەکوو ئێسک تەشەن بکات.
پێشنیار بە ئەنجامدانی تاقیکاری
بە پێی پێشنیاری پزیشکەکان، پیاوان دەبی بە زۆر بوونی تەمەنیان بچنە ژێر چاودێری تاککو نەکا توشی شێرپەنجەی پڕۆستات بن. لە درێژەی پشکنینەکانی ساڵانە، پزیشک لە گەڵ پیاوانیک لە تەمەنێکی تایبەت سەبارەت بە هۆکارەکانی پشکنین لە بواری شێرپەنجەی پڕۆستات گفتوگۆ دەکات. ئەنجامدانی ئەم پشکنین و تاقیکارییانە بۆ پیاوان لە تەمەنەکانی ژێرەوە پێشنیار دەکرێت:
- 40ساڵان: پیاوانێک کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات لەوان زۆرە. بۆ نموونە کەسانێک کە پتر لە یەک کەس لە خزمە نزیکەکانیان – باوک، برا یان کوڕ لە تەمەنی کەمتر لە 65 ساڵ توشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە.
- 45 ساڵان: پیاوانێک کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات لەوان زۆرە. بۆ نموونە پیاوانی دووڕەگە وەک ئەفریقایی- ئەمەریکی و کەسانێک کە پتر لە یەک کەس لە خزمە نزیکەکانیان لە تەمەنی کەمتر لە 65 ساڵ توشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە.
- 50 ساڵان: پیاوانیک کە مەتسری توشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات لەواندا لە ئاستیکی نێوانی دایە و چاوەڕێ دەکری لانیکەم تاکوو 10 ساڵی دیکە زیندوو دەمێنن.
پێسنیار دەکرێ پیاوانی 55 تا 69 ساڵە پاشی گفتوگۆ لە گەڵ پزیشک، بە مەلی خۆیان تاقیکاری دیاری کردنی ئانتی ژێنی تایبەتی پڕۆستات ئەنجام بدەن.
پێزانینی شێرپەنجەی پڕۆستات
ئەگەرکوو پزیشکی ئێوە بۆی دەرکەوێ کە ئەنجامدانی تاقیکاری شێرپەنجەی پڕۆستات پاشترین هەڵبژاردەیە، پسکنینی ڤیزیکی ئەنجام دەدرێت و سەبارەت بە پێشینەی پزیشکی ئێوە پرسیار دەکرێت. هەروەها یەک یان چەن تاقیکاری دیکە داگری بابەتەکانی ژێرەوە ئەنجام دەدرێت:
پشکنینی رێکتالی دیجیتاڵ (DRE)
لەم حاڵەتەدا، پزیشک لە ڕێگەی کونی کۆم پڕۆستات پشکنین دەکات. پزیشک بەم کارە دەتوانێ هەرجۆرە ناڕێکی یان هەڵتۆقاوی لە پڕۆستات کە هەمان لووی شێرپەنجەییە پێزانین بکات.
تاقیکاری دیاری کردنی ئانتی ژینی تایبەتی پڕۆستات (PSA)
بە ئەنجامدانی ئەم تاقیکارییە خوێنییە،PSA یان پڕۆتینێک لە لە لایەن پڕۆستات بەرهەم دێن، دیاری دەکرێن.
شانەهەڵگری پڕۆستات
ڕەنگە پزیشک بۆ دڵنیا بوون لە هەبوونی شێرپەنجەی پڕۆستات پێویستی بە شانەهەڵگری هەبێت. بۆ ئەم کارە بەشێکی گچکە لە ڕژێنەی پڕۆستات بۆ پشکنین هەڵدەگیرێت.
تاقیکارییەکانی دیکە
ڕەنەگ پزیسک تاقیکاری ئێم ئاڕ ئای، سی تی ئسکەن یان ئسکەنی ئێسکیش ئەنجام بدات. پاشان ئاکام و وڵامی تاقیکارییەکانتان پێ ڕابگەیێنێت و بۆ هەنگاقوکانی دوایین پێشنیارهایەکتان پێبدات.
قۆناغەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات
بە ئەگەرەوە پزیشک بۆ دیاری کردنی قۆناغی شێرپەنجە لە ئاکامەکانی PSA و دەرەجەی گیلسۆن کەڵک وەربگرێت. بەم کارە قۆناگ و ڕادەی پێشچونی شێرپەنەکە دیاری دەکرێت. پزیشک بە کەڵک وەرگرتن لەم زانیارییانە، خەریک داڕێژەری شێوەی چارەسەری دەبێت. قۆناغی شێرپەنجەی پڕۆستات، هەروەک شێرپەنجەکانی دیکە بە پێی بابەتەکانی ژێرەوە دیاری دەکرێت:
- ئەندازە یان ڕادەی بڵاو بوونەوە یان تەشەنەسەنی شێرپەنجە
- ئەژماری لوویەکانی لەنفۆمی توشبوو
- ئەوەیکە ئایا شێرپەنجە بۆ ئەندامەکان و بەشەکانی دیکەی جەستە تەشەنەسەنی (مێتاستاز) کردووە یان نا.
شێرپەنجەی پڕۆستات 4 قۆناگی هەیە کە قۆناگی چوارەم لە هەموویان تووندتر و سەختترە.
چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستات
داگری شێوازەکانی چارەسەری کە زۆرتر پیسنیار دەکرێن بریتین لە:
دەستڕاگرتن
ئەگەرکوو لوو گچکە یان لە ئاستیکی نێوانییە، پزیشکی ئێوە بڕیار لەسەر دەستڕاگرتن دەردەکات تاکوو کاتێک کە بۆ دەسپێکی چارەسەری دروشمێک بەدیار بکەوێت. ئێوە دەتوانن بۆ وەیکە بە جۆری بەردەوام لە بارودۆخی خۆتان ئاگادار بن، تاقیکارییەکانی PSA، رێکتاڵ، سۆنۆگراڤی و شانەهەڵگری ئەنجام بدەن تاکوو ئاگاداری هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە نەخۆشییەکەتان بن. ئەگەرکوو شێرپەنجە دەس بە پەرەسەنی و پێسچوون بکاتدەتوانن شێوازەکانی دیکە بگرنەبەر.
نەشتەرگەری
ئەگەرکوو نەخۆشی تەشەنسەنی نەکردبێت، ئەنجامدانی نەشتەرگەری خۆخوازانەیە. چەن شیوزێک بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بوونی هەیە. ڕەنگە پسپۆڕەکان تەنیا پڕۆستات دەربێنن. یان بە جۆرێکی دیکە پڕۆستات و سانەکانی دەوروبەری دەربینن. داگری ئاکامەکانی ئەم نەشتەرگەرییە کە زۆرتر ناسراوە، دەتوانن ئاڵۆزی ئاماژە بکەین بە ئاڵۆزی لە کۆنتڕۆڵی میز کردن و ڕوودانی کێشە و ئازار لە هەستانی ئالەتی نێرینەیی پیاوان و ڕاگرتنی ئەم حاڵەتە.واهەیە کە کێشە لە کۆنتڕۆڵی مسووڵدانیش ڕوویبدات. پێشتر لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ بکەن تاکوو ڕەنگە بتانیت دەمارەکانی ئەم بەشە بۆ بەرگری للە ڕوودانی ئەم کێشەیانە بپارێزیت. ئەم شێوازە یەکێک لە باوترین شێوازەکانی چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستاتە.
ڕادیۆتڕاپی
لەم شێوەیەدا لە تیشکی بەهێز (وەک تیشکی ئیکس) بۆ وەستاندنی پەرەسەنی لووی بێچارەسەری کەڵک وەردەگیرێت. زۆربەی پیاوانی بەساڵاچوو و تاکەکانی کە توشی کێشەکانی دیکەی چارەسەری بوونە لەم شێوەیە کەڵک وەردەگرن. پاشی نەشتەرگەریش ڕادیۆتڕاپی ئەنجام دەردرێت تاکوو هەرهەمووی خانەکانی بێچارەسەری بە گشتی لەناو بچن و بسڕدرێنەوە. ئەم شێوەی بۆ چارەسەری لوویەکانی بێچارەسەری کە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە تەشەنەیان کردووە یارمەتیدەرە. دوو جۆر ڕادیۆتڕاپی بوونی هەیە:
- دەرەوە: جیاز و ئامێرێک لە دەرەوەی جەستە، تیشکەکان بۆ لای خانەکانی سێرپەنجەیی دنێرێت.
- ژووری یان ناوەکی: پزیشک بە نەشتەرگەری دنکەکانی ڕادیۆئەکتیڤ لە ناو یان نزیکی خانەکانی شێرپەنجەیی دادەمەزرێنێت.
چارەسری هۆڕمۆنی
خانەکانی شێرپەنجەیی پڕۆستات بۆ دابەش بوون پێویستییان بە هۆڕمۆنی زایندەیی نێرینەیی، وەک تێستێسترۆن، هەیە. بە چارەسەری هۆڕمۆنی، خانەکانی شێرپەنجەیی ناتوانن بەم هۆڕمۆنە دەردەستییان هەبێت. ڕەنگە پسپۆڕ ئەم شێوەیە بەناوی سەختبوونی ئاندۆژێن ناو ببات. هندک لە دەوایەکانی هۆڕمۆنی ڕێژەی تێستێسترۆن و هۆڕمۆنەکانی دیکەی نێرینەیی کەم دەکەنەوە . هندژکی دیکە دەبنە هۆکاری کەم کردنەوەی کاردانەوەی هۆڕمۆنەکان.
چارەسەری سەرمایی
لە قۆناغەکانی سەرەتایی شێرپەنجەی پڕۆستات، پزیشکی پسۆڕ بە بەستەڵەک کردنی خانەکانی بێچارەسەری بەرگری دەکات لە پەرەسەنییان. پزیشک دەرزییەکانی هەڵگری گازەکانی بەستەڵەککەرەوە تێوەشانی پڕۆستات دەکات تاکوو خانەکانی شێرپەنجەیی بسڕێتەوە. ڕێژەی سەرکەوتوو بونی ئەم شێوازە بێگومان سەختو دژوارە. توێژێنەرەکان بە ئاکامی زۆر و ڕاستەقینە بۆ چارەسەری یەکجاری ئەم نەخۆشییە، لەەم شێوازەدا نەگەیشتوون. پسپۆڕەکان بە جۆری باو ئەم شێوازە بە جۆری سەرەکی و بەرچاو پێسنیار ناکەن .
چارەسەری کیمیایی
لەم شووەیەدا لە بەکارهێنانی دەوا بۆ سڕینەوەی خانەکانی شێرپەنجەیی کەڵک وەردەگرن. ئێوە دەتوانن لە ڕێگەی دەمەوە ئەم دەوایانە بەکار بێنن یان مادەکان بۆ کۆئەندامی هاتوچۆی خوێنی تێوەشان بکەن. زۆربەی پیاوەکانی کە لە قۆناغی سەرەتایی ئەم نەخۆشییە دانە پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی نییە. بە جۆری باو لە بارودۆخی سەخت یان کاتێک کە نەخۆشی بۆ بەسەکانی دیکەی جەستە تەشەنەی کردبێت، ئەم شێوەی بەکار دەبەن.
بەرگریسازی و قایمکاری لە ئاستی نەخۆشی
لە زۆربەیت بابەتەکان، ڕادەی بەرگری جەستە بەرز دەکرێتەوە تاکوو بکرێ لە گەڵ نەخۆشی خۆڕاگری بکرێت. بۆ قایمکاری جەستە لە بەرامبەر خانکانی شێرپەنجەیی پڕۆستات، ئەم بەشانەی جەستە کە زیانیان بەرنەکەوتووە هێرش دەکەنە سەر خانەکانی شێرپەنجەیی. ئەگەرکوو لە سەرەتاوە چارەسەری هۆڕمۆنیتان بەکارهیناوە، ئەم شێوەیە باشتر سەتکەوتوو دەبێت ماوەیەکی کەمتری پێدەچێت. پادتەنی تایبەت بە جەستە ئێوە بەرهەم دێت. توێژێنەرەکان بە ڕێکی نازانن ئەم شێوەیە چلۆن لە پەرەسەنی خانەکانی شێرپەنجەیی بەرگری دەکات بەڵام واوێدەچێ پیاوانی توشبوو بە شێرپەنجەی پڕۆستات پاشی بەکارهێنانی ئەم شێوازە تەمەنیان درێژتر دەببێت.
چارەسەری گونجاو بە ئێسک
بە پێی تەشەنسەتنی خانەکانی شێرپەنجەیی بۆ ئێسکەکان، هندک دەوا بۆ ساڕێژ کردنی ژانو ئازار و وەپاشدانی شکانی ئێسکەکان بەقازانجن و یارمەتیدەرن. هەروەها ڕەنگە پزیشک دەوایەک بنوێنێت کە لە ڕێگەی دەمارەکان بۆ لای ئێسکەکان تیشکی تایبەتی بنێرێت. ئەم بابەتە یەکێک لە سەختترین شێوەکانی چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستاتە.
سۆنۆگراڤی
ئەم جیازە شەپۆڵی دەنگی تایبەتی بەرهەم دێنێت کە گڕ و تینی بەدیهاتوو لێی تایبەتمەندی سڕینەوەی خانەکانی بێچارەسەری هەیە. بە هۆی ئەمە کە ئەم شێوەیە تاکوو ئێستا لە گەڵ دەوایەکانی پێوەرکراوەی دیکەی شێرپەنجەی پڕۆستات هەڵسەنگاندن نەکراوە، ڕوون نەکراوەتەوە کە تاکوو چە ڕادەیەک دەتوانی کاریگەر بێت. بەکارهێنانی سۆنۆگڕاڤی یەکێک لە سوکترین شێوەکانی چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستاتە. دەتوانن لە سەرەتادا لەم شێوەیە کەڵک وەربگرن و پاشان شیوەی خۆتان بگۆرن. پزیشک دەوای جۆراوجۆر و شێوەی چارەسەری جیاوز دەنوێنێت. بۆ گەیشتن بە باشترین داڕێژەری چارەسەری، هاوکاری پزیشکی خۆتان بکەن.
پوختە
باوترین و بەرچاوترین شێرپەنجە لە نێو پیاواندا، شیرپەنجەی پڕۆستاتە. ئەگەرکوو بە شوێن ڕێگەچارەکانی ئەم نەخۆشییەن، دەبێ بزانن کە بەکارهینانی دەوا و چارەسەری تیشکی بەرچاوترین شێوازەکانی چارەسەری ئەم ئاڵۆزییەنە. لە نێوان هەرهەمووی شێوەکانی چارەسەری دەتوانین بڵێین کە نەشتەرگەری لە هەر هەموویان باوترە. چەلی واهەیە بۆ گەیشتن بە ئاکامی باشتر لە دوو شێوە کەڵک وەردەگیرێت. چارەسەری کیمیایی و چارەسەری تیشکیش ئاکامی باشییان هەیە لە
چارسەر کردنی شێرپەنجەی پڕۆستات.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7