ئاڕیتمی چییە؟
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۶کاتێک کە لێدانی کارەبایی کە لێدانی دڵ ڕێکخستن دەکات بە درووستی کردەوەی نەبێت، ناڕێکی لە لێدانی دڵ (ئاڕیتمی) ڕووی دەدات و لێدانی دڵ زۆر خیرا یان زۆر خاو یان ناڕێک دەبێت. ئاڕیتمی دەبێتە هۆی:
- خێرا کوتان ( خێراترپە)
- خاو کوتان ( خاوترپە)
- زوو لێدان (گرژ بوونەوەی ناوادە و ناوخت)
- ناڕێک لێدان ( فیبریلاسیۆن)
تا ڕادەیەک هەر هەمووی مرۆڤەکان یەک جار لێدانی نائاسایی دڵ ئەزموون دەکەن. ڕەنگە هەست بکەن کە دڵتان خێرا لێدەدا یان دەلەرزێ. ئاڕیتمی بەرچاوە و بە جۆری بەرچاو مەترسی نییە بەڵام لە هندک لە بابەتەکان دەتوانی کێشەساز بێت. ئەگەرکوو ئاڕیتمی لە هاتوچۆی خوین لە جەستەدا ئاڵۆزی درووست بکات، ئەگەری هەیە بە مێشک، سیپەلاک و ئەندامەکانی ژیواری دیکە زیان بگات. بە پێی چارەسەر نەکردنی ئاڕیتمی ئەگەری وەی هەیە گیانی تاک بکەوێتە ژێر مەترسییەوە.
نیشانەو دروشمەکان
ڕەنەگە نیشانەیەک نەبینن. لە ڕاستیدا ڕەنگە پزیشک لە کاتی پشکنینی ئاساییدا، بەر لە ئێوە پێبزانێت ل ەئێوە تووشی ئاڕیتمی بوونە. بەم حاڵەوەش، نیشانەکانی بەرچاو هەمیشە بە واتای ئەمە نییە کە ئێوە لە بەر پەلاماری کێشەیەکی ڕاستەقینەن.
نیشانەکانی سرنجڕاکێشی ئاڕیتمی بریتین لە:
- هەست بە لەرزینی قەفەزەی سینگ
- خێرا کوتان ( خێراترپە)
- خاو کوتان ( خاوترپە)
- ئازاری قەفەزەی سینگ
- کەم هێنانی هەناسە
- سەرەسووڕە یان گیژی
- عاڕەقە کردن
- لە هۆشچوون یان حاڵەتی نزیک لە هۆشچوون
هۆکارەکان
ئەگەری هەیە هۆکاری جۆراوجۆر لە ڕودانی ئاڕیتمی کاریگەر بن، وەک:
- هێرشی دڵی کە لە نەکاو و ساتی ڕووی دەدەن
- برینی شانەی دڵ لە ئاکامی هێرشی دڵ لە ڕابردوودا
- گۆڕینی بنەمای دڵ بۆ نموونە لە ئاکامی کاردیۆمیۆپاتی
- دەمارەکانی گیراو لە ناو دڵدا ( نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری)
- زەختی خوێنی بەرز
- ڕژێنەی ئازا و بەکاری تیرۆئید (هایپێرتیرۆئیدیسم)
- ڕژێنەی تەپ و کارنەکری تیرۆئید (هایپۆتیرۆئیدیسم)
- جگەرە کێشان
- بکاربردنی زیادی ئەلکوڵ و کافێئین
- بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان
- دڵەڕاوکە
- دەوایەکانی تایبەتی و تەواوکەرەوەکان، وەک دەوایەکانی هەڵامەت یان باپەڕ و دژە هەستیاری بە بێ نواندنی پزیشک و هەروەها تەواوکەرەوەکانی خۆراکی.
- شەکرە
- وەستانی هەناسەیی لە خەودا
- ژێنێتیک
جۆرەکانی ئاڕیتمی
ئاڕیتمی بە پێی سێ پێوەر ناولێنان و دابەشکاری دەکرێت:
- خێرایی (خاوە یان خێرا)
- شوێن (لە داڵانەکانی سەرەوەی دڵ ڕووی دەدات یان لە سکۆڵەکانی خوارەوەی دڵ)
- ڕێکی
خاولێدان
کەچی ئەگەرکوو دڵ لە بارودۆخی پشوودان و حەسانەوە لە ماوەی یەک خولەک کەمتر لە 60 جار لێبدات، خاولێدان حیساب دەکردرێت، بەڵام ئەمە هەمیشە دیاریکەر و بە واتای کێشە نییە. ئگەرکو لە بواری تەندرووستی سەلامەت بن، ڕەنگە دڵی ئێوە بتوانێت لە کاتی پشوودان بە لێدانی کەمتر لە 60 جار لە یەک خولەکدا بە ڕێژەی پێویست خوێن پۆمپاژ بکات.
سەرەڕای ئەمە، هندک لە دەوایەکانی تایبەت وەک دەوای زەختی خوێن ڕەنگە ببنە هۆی کەم بونی لێدانی دڵی ئێوە. بەڵام ئەگەرکو خێرایی لێدانی دڵی ئێوە کەمە و بە ڕێژەی پێویست خوین بۆ جەستەتان پۆمپاژ ناکرێت، ئەگەری هەیە تووشی یەکێک لە جۆرەکانی خاولێدانی دڵ داگری بابەتەکانی ژێرەوە ببن:
- سینوسی نەخۆش: ڕژێنەی سینوس بەرپرسی ڕێکخستن لێدانی دڵی ئێوەیە. ئەگەرکوو لێدانی کارەبایی بە ڕێکی هەناردە نەکات، دڵ ناڕێک یان زۆر خاو پۆمپاژ دەکات. زامی نزیک لە ڕژێنەی سینوسیلە یاکامی نەخۆشی یان هێرشی دڵیش دەبێتە هۆی خاو بوون یان وەستانی لێدانی کارەبایی.
- ناتەواوی: ئەگەرکو ڕێڕەوەکانی کارەبایی دل بگیرێن، گرژبوونەوەی داڵانەکانی سەرەوەی دڵ خاو دەبێتەوە یان بە یەکجاری ڕوونادات. ڕەنگە لە هەر شوێنێک لە ڕێڕەی هاتوچۆی کارەبایی گیران ڕووبدات: لە نێوان ڕژێنەی سینوسی و ڕژێنەی داڵانی-سکۆڵەیی یان لە نێوان ڕژێنەی داڵانی-سکۆڵەیی و سکۆڵەکان. ڕەنگە جگە لە لێدانی خێرا و زخاوی دڵ نیشانەیەکی دیکە ڕوون نەبێت و هەست پێنەکرێت.
خێرالێدان
بە خێرابوونی لێدانی دڵ، خێرالێدان دەگوترێ. بەم جۆرە کە دڵ لە کاتی حەسانەوە و پشوودان، لە ماوەی یەک خۆلەک 100 جار لێدەدات. دوو جۆری بەرچاو وباوی خێرالێدانی دڵ، خێرالێدانی سەروی سکۆڵەیی و خێرالێدانی سکۆڵەیییە.
- خێرالێدانی سەروی سکۆڵەیی: بە جۆرێک لە ئاڕیتمی کە لە سەرەوەی سکۆڵەکان ڕووی دەدات، خێرالێدانی سەروی سکۆڵەیی دەگوترێ و بە جۆری بەرچاو بەم جۆرە پێی دەزانن کە خێرالێدانی دڵ بەجۆری درێژخایەن ڕوو دەدات یان لە نەکاو ڕا دەسپێدەکاتو دەوەستێ. ڕەنگە ئەم حاڵەتە چەن چرکە یان چەن کاتژمێر بەردەوام بێت دڵی ئێوە لە ماوەی یەک خولەکدا پتر لە 106 جار لێبدات. باوترین خێرالێدانی سەروی سکۆڵەیی، فیبریلاسیۆنی داڵانی و فلۆتێری داڵانییە.
- فیبریلاسیۆنی داڵانی: بە بەرز بوونی خیرایی لێدانی دڵ بە هۆی لێدانی نارێک لە ناو داڵانەکان دەگوترێ. ئەم نیشانەیە دەبێتە هۆی گرژ بوونەوەکانی خێرا، ناڕێک و بێ هێزی داڵانەکان.
سیگناڵەکانی ناڕێکی کارەبایی هێرش دەکەنە سەر ڕژێنەی داڵانی-سکۆڵەیی کە بەجۆری بەرچاو لێدانی ناڕێک و خێرای داڵانەکانی بەدواوەیە . ڕەنگە فیبریلادیۆنی داڵانی کاتی بێت بەڵام لە هندک لە بابەتەکان ڕەنگە تاکوو چارەسەر نەکرێت لە ناو نەچیت. فیبریلاسیۆنی داڵانی دەتوانێ کێشەکانی راستەقینە وەک جەڵدەی بە دواوەبێت.
- فلۆتێری داڵانی: ئەم حاڵەتە وێچوویە بە فیبریلاسیۆنی داڵانی. بەم جیاوازییە کە لە فلۆتێری داڵانی لێدانەکانی دڵ لە فیبریلاسیۆنی داڵانی ڕێکترن. فلۆتێری داڵانیش دەتوانی کێشەی وەک جەڵدەی بەدواوەبێت.
- خێرالێدانی سکۆڵەیی: بە لێدانەکانی خێرا و ناڕیک کە لە سیگناڵەکانی سکۆڵەییەوە دەسپێدەکات، خێرالێدانی سکۆڵەیی دەگوترێ. لێدانی خێرای دڵ ڕێگە نادات بە سکۆڵەکان کە بە درووستی گرژ ببنەوە و خوێنی پێویست بۆ جەستە پۆمپاژ بکەن. خێرالێدانی سکۆڵەیی پتر جۆرێک لە دەزبەجێیی پزیشکییە کە ئەگەرکوو چارەسەر نەکرێت ئەگەری وەی هەیە ببێتە بە فیبریلاسیۆنی سکۆڵەیی.
- فیبریلاسیۆنی سکۆڵەیی: ئەگەری وەی هەی لێدانی خێرا، ناڕێک و نائاسایی سکۆڵەی بەدواوەبێت. ئەم خێرالێدانانەی ناڕێک، کە چەلی وایە لە ئاکامی هێرشی دڵییەوە ڕووی دەدات، دەبێتە هۆی لەرزینی (فیبریلاسیۆن) سکۆڵەکانی دڵ. ئەگەرکوو تووشی ئەم جۆرە لە ئاڕیتمی بن ، سکۆڵەکان ناتوانن بە درووستی خوێن بۆ جەستە پۆمپاژ بکەن و لێدانەکانی دڵ بە خێرایی کەم دەمنەوە. لەم حاڵەتەدا گوشار و زەختی خوێن دادەبەزێ و دابین کردنی خوێنی جەستە و ئەندامەکانی بە ئەنجام ناگات. سەرەکیترین هۆکاری گیرانی لە نەکاوی دەمارەکان، فیبریلاسیۆنی داڵانییە.
زوولێدانی (ناوەخت) دڵ
زوولێدانی دڵ دەبێتە هۆی وەی کە هەست دەکەن دڵتان خێرا لیدەدات. لە ڕاستیدا لێدانی خۆکرد و ئاسایی دڵ لە لایەن لێدانێکی زووتر لە کاتی خۆی (ناوەخت) دەوەستی و ئێوە لە نێوان دوو جار لیدانی ئاسایی لێدانیکی نائاسیی و زیادی ئەزموون دەکەن.
هۆکارەکانی مەترسی
هۆکارهایەکی تایبەتی دەتوانن مەترسی تووشبوون بە ئاڕیتمی پتر کەن. ئەم هۆکارانە بریتین لە:
- نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری، ئاڵۆزییەکانی دیکەی دڵی پێشینەی نەشتەرگەری دڵ
- زەختی خوێنی بەرز
- ناتەواوی زگماکی دڵ
- کێشەی تیرۆئید
- دەوایەکان و تەواوکەرەوەکان. هندک لە دەوایەکانی هەڵامەت و باپەڕ بە بێ نواندنی پزیشک و هندک دەوای نواندراوی پزیشک کە دەبنە هۆی ئاڕیتمی
- شەکرە
- وەستانی هەناسە لە کاتی خەودا
لەم حاڵەتەدا لە کاتی خەوتان وەستانی هەناسەتان دەبێت و ئەگەری ڕوودانی خیرالێدان، فیریلاسیۆنی داڵانی و نەخۆشییەکانی دیکەی ئاڕیتمی بەرز دەبێتەوە - نەبوونی هاوسەنگی پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، کاڵسیۆم، مەنیەزیۆم
- بەکارهێنانی کافێئین یان نیکۆتین
بەرگری
بە مەبەستی بەرگری لە ڕوودانی ئاڕیتمی، گرنگە کە شێوەی ژیانی ئێوە بە پێی سەلامەتی دڵی ئێوە بێت تاکوو مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییە کەمتر ببێتەوە. شیوازێکی سەلامەت و تەندرووستی ژیان بردنەسەر داگری بابەتەکانی خوارەوە دەبێت:
- بە کارهێنانی ڕەژیمی خۆراکی گونجاو لە گەڵ سەلامەتی دڵ
- زۆر کردنی هەڵسووڕانەکانی جەستەیی
- خۆپارازتن لە جگەرە کێشان
- پارازتنی کێشی سەلامەت
- کەم کردنەوە یان وەلانانی کافێئین یان ئەلکوڵ
- کەم کردنەوەی دڵەڕاوکە چونکە دڵەڕاوکە و تووڕەیی دەبێتە هۆی کێشە بۆ ڕیتمی لێدانی دڵ
- دەوایەکانی بە بێ نواندنی پزیشک بە ئاگاداری بەکاربینن چون هندک لەم داوایانە وەک دەوای هەڵامەت و کۆخین هەڵگری پێکهاتەهایێکە کە دەبنە هۆی خێراتر بوونی لێدانی دڵ.
پوختە
ئاڕیتمی جۆری جیاوزی هەیە. زۆربەیان بێ مەترسینە و هەر هەموومان لانیکەم جارێک ئەزموونی دەکەین. زۆرتر پێی نازانین. هەروەها ئاساییە کاتی وەرزش کردن، کاتێک کە دڵ بە سەختی کار دەکات و هەوڵ دەدات خوێنی پڕلە ئۆکسیژێن بگەیێنێت بۆ شانەکانی جەستە و ئێوە بە خێرایی ماندوو و هیلاک نەبن، لێدانەکانی دڵی ئێوە زۆر دەبن. بەڵام هندک لە جۆرەکانی ئاڕیتمی بێمەترسی نینە. بارودۆخی ئێوە بە پێی جۆر و ڕادەی ئاڕیتمی پەیوەندی هەیە. ئەگەرکوو هەست دەکەن کە تووشی ئاڕیتمی بوونە دەبێ سەردانی پزیشک بکەن. تەنانەت ڕاستەقینەترین و تووندترین جۆری ئاڕیتم، لە زۆربەی بابەتەکاندا بە سەرکەوتوویی چارەسەر دەکرێن . زۆربەی ئەم کەسانەی کە ئەم ناڕێکییەیان هەیە، دەتوانن ژیانیکی ئاساییان هەبێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7