
شێوازی کارکردنی ڕۆشا
کۆمپانیای ڕۆشا ئەم فرستەی فەراھەم کردووە تا ئێوە بتوانن لر ڕێگە جیاوازەکانەوە لەگەڵ ڕاوێژکارەکانمان لەپەیوەندیدابن. ئێوە دەتوانن لە ڕێگەی پەیوەندی و ناردنی داواکاری ڕاوێژکاری ، ناردنی ئیمێل یاخود ناردنی نامە لە واتساپ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانمان لەپەیوەندیدا بن.
لەکاتی گەیشتنی داواکاریەکەتان ڕاوێژکارەکانمان:
- داواکاریەکەتان لەگەڵ پزیشکی پسپۆر دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ تاکو لەڕێگەی ڕاوێژکارەکانمان زانیاری پێویست بۆ وەرگرتنی چارەسەر و نرخی وەرگرتنی چارەسەرەکانیش وەربگرن.
- زانیاری سەبارەت بەشێوازی چارەسەر ،پزیشکی پسپۆڕ و نرختان پێ ڕادەگەیەنرێت.
- فۆڕمی ڕێکەوتن بۆ ئێوە دەنێردرێت و ئێوە زانیاری پێویست بۆ ڕاوێژکارەکانی ڕۆشا دەنێرن.
- خزمەتگوزاری پێویست وەک بلیت ،ڤیزا،ھۆتێل،بینینی پزیشک و حیجزکردنی نەخۆشخانە بۆ ئێوە ئەنجام دەدرێت دواتر ئێوەش ئەتوانن گەشت بکەن بۆ ئێران.
- لەسەرەتای گەیشتنتان بۆ ئێران ڕێنوینیکارەکان و وەرگێڕەکانمان لەگەڵتاندا دەبن.
- ھەموو پێویستیەکانی وەرگرتنی چارەسەر لەلایەن وەرگێرەکانی ڕۆشاوە بۆ ئێوە فەراھەم دەکەن.
- ھەموو ئامادەکارییەکان و پێویستیەکانی ئێوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەسەرەتا تا کۆتایی لەلایەن ڕاوێژکارەکانمان و وەرگێرەکانمان ئەنجام دەدرێت.
- لەکاتی گەیشتنی داواکاری ئێوە بۆ گەشتکردن ، ڕێنوێنیکارەکانمان بۆ بینین لەگەڵتان دەبن.
- دوای وەرگرتنی چارەسەر بەتەواوەتی ،رێنوێنیکارەکانمان تا گەیشتنتان بۆ فڕۆکەخانە لەگەڵتان دەبن و دەتاننێرنەوە بۆ وڵاتی خۆتان.
- دوای گەڕانەوەتان بۆ وڵاتی خۆتان ،راوێژکارەکانمان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی ،واتساپ و ئێمێڵ لەپەیوەندیدا دەبن لەگەڵتان ئێوە دەتوانن لەسەر ھێڵ لەگەڵ پزیشکەکانتان لەپەیوەندیدا بن.
- لەکاتی پێویستدا بۆ گۆڕینی شێوازی چارەسەرو دەرمان ھەموو خزمەتگوزاریەکانی ڕۆشا لەخزمەت ئێوەدا دەبن.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7