ئاترۆئێسکڵۆرۆز چییە؟
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۴کاتێک دەمارەکانی خوێنی کە ئۆکسیژێن و مادە خۆراکییەکان لە دڵ دەبەنە بەشەکانی تری جەستە( خوێنبەر-سوورەدەمار) ئەستوو و پتەو دەبن، ئاترۆئێسکڵۆرۆز (ڕەق هەڵگەڕان) ڕوو دەدات.
بە زۆر بوونی تەمەن، چەوری، کڵۆسترۆڵ و کەلسیۆم لە دەمارەکان کۆ دەبنەوە و پلاک بەدیدێن. بەدیهاتنی پلاک، ڕەوتی هاتوچۆی خوێن لە دەمارەکان دژوار و سەخت دەکات. ئەگەری وەی هەیە ئەم حاڵەتە لە هەر یەک دەمارەکانی جەستە هەر وەک دڵ، پێ و گورچیلە ڕووی بدات.
هۆکارەکانی ڕوودانی ئەم نەخۆشییە
بەدیهاتنی پلاک و لە پێناوی دا ڕەق بوونی دەمارەکان دەبێتە هۆی ڕێگری لە هاتوچۆی خوێن لە دەمارەکان و شانەکان و ئەندامەکانی جەستە ناتوانن خوێنی تێکەڵاو لە گەڵ ئۆکسیژێن کە بۆ هەڵسووڕان و کاریگەری ئاسایی خۆیان پێویستییان پێیە، وەربگرن.
لە درێژەی دا هۆکارەکانی قەپات بونی دەمارەکان باس کراوە:
کلۆسترۆڵی زۆر
ئەگەرکوو ڕادەی کلۆسترۆڵی خوێن زۆر بەرز بێت، دەمارەکان قەپات دەبن. بەم جۆرە لە هاتوچۆی خوێن لە دڵ و ئەندامەکانی دیکەی جەستە بەرگری دەکرێت.
دەمگرتنەوەی خۆراکی
هەبوونی دەمگرتنەوەی خۆراکی سەلامەت، یەکجار گرنگە. پێشنیار دەکرێ لە یەک ڕێزەی گشتی خۆراکی کەڵک وەربگرن کە لە سەر بابەتەکانی ژێرەوە ددانپێداگرییەکی پتری هەیە:
- زێزەیێکی بەربڵاو لە میوە و سەوزییەکان
- دانەوشکەکانی گشتی
- بەرهەم و شیرەمەنییەکانی کەم چەوری
- ماسی بەبێ پێست
- دانەوێڵەکان
- ڕۆنی ڕووەکییەکانی جگە ئۆستوایی، وەک ڕۆنی زەیتون یان گوڵە بەڕۆژە
- لە جێشت و خواردنەوەکانی کە شەکرەیان لێدراوە، وەک خواردنەوەکانی شیرین، ئاونەبات و دێسێر خۆتان بپارێزن
- لە خواردنی چێشتەکانی تێرخوێ خۆتان بپارێزن.
زۆر بوونی تەمەن
بە زۆر بوونی تەمەن، دڵ و دەمارەکان بۆ وەرگرتن و پۆمپاژی خوێن زۆرتر هەوڵ دەدەن. لەم حاڵەتەدا دەمارەکان لاوز و بێ هێزتر دەبن و کارامەیی کێشئاسایییان کەمتر دەبێت، کەواتە پتر ئامادەی بەدیهێنانی پلاک دەبن.
هۆکارەکانی مەترسیدار
هۆکارهایەکی زۆر ئێوە لە بەر پەلاماری تووشبوون بە ئاترۆئێسکڵۆرۆز دەخەن.دەکرێ هندک لەم هۆکارانە بگۆڕدرێن و هندکیش ناکرێ. هندک لەم هۆکارانە بریتین لە:
- پێشینەی خێزانی
- وەرزش نەکردن
- زەختی خوێنی بەرز
- جگەرە کێشان
- شەکرە
نیشانەکان
زۆربەی دروشمەکانی ئاترۆئێسکڵۆرۆز تاکوو کاتی گیرانی دەمارەکان بەدیار ناکەون. نیشانەکانی بەرچاو بریتین لە:
- ژانی سینگ یان ئانژین
- ئازار لە بەشی پێیەکان، قۆڵەکان و هەر بەشێک لە دەماری گیراوی هەبێت
- کەم بوونەوەی هەناسە
- ماندوویی زێدە لە ڕادە
- سەرسووڕان و گێژی کاتیک ڕوو دەدات کە گیرانی دەمارەکان لە بەشی سەری تاک ڕووی دابێت
- بێهێزی ماسوولکەکانی پێ بە هۆی نەگەیشتنی خوێن بۆیان
هەروەها گرنگە هۆکارەکانی ڕوودانی هیرشی دڵی و جەڵتە بزانن چونکە هەردوویان لە پێناو ئاترۆئێسکڵۆرۆز ڕوو دەدەن و خێرا فەوری پێویستییان بە چاودێری پزیشکی هەیە.
نیشانەکان و دروشمەکانی هێرشی دڵی بریتینە لە:
- ژان و ئازار لە بەشی قەفەزەی سینگ
- ژان و ئازار لە شان، کەمەر، مل، قۆڵەکان و شەویلکە
- ژانە سک
- کەم هێنانی هەناسە
- عارەقە
- سەرگێژە
- حاڵەتی ڕشانەوە
- هەست بە مردن کردن
نیشانەکان و دروشمەکانی جەڵتە بریتینە لە:
- بێ هێزی یان بی هەستی لە بەشەکانی دەم و چاو و ئەندامەکانی جەستە
- ئاڵۆزی و ناڕێکی قسە کردن
- ئاڵۆزی و تێنەگەیشتن لە قسەکانی خەڵک
- کێشەی بینایی
- لە دەست دانی هاوسەنگی جەستە
- ژانەسەری تووند و لە نەکاو
چارەسەری
چارەسەری داگری گۆڕینی شێوەی ژیان بردنەسەری ئێوەیە تاکوو ڕادەی وەرگرتنی چەوری و کلۆسترۆڵ کەم بێتەوە . پێویستە پتر وەرزش ئەنجام بدەن تاکوو سەلامەتی دڵو دەمارەکان چاکەسازی بکرێت.
یەکەمین پێشنیاری پزیشک بۆ چارەسەری، گۆڕینی ذێوەی ژیانی ئێوەیە مەگەر ئەوەیکە ئاترۆئێسکڵۆرۆز سەخت و تووند بێت. لەم حاڵەتەدا ڕەنگە شێوەکانی دیکەی چارەسەری، وەک دەوا و یان نەشتەرگەری پێویست بێت.
دەوا
دەوایەکان دەتوانن لە سەختتر بوونی ئاترۆئێسکڵۆرۆز بەرگری بکەن.
نەشتەرگەری
ئەگەرکوو دروشمەکان سەخت و تووند بن یان ماسوولکە و شانەکانی جەستەی خستبێتە بەر زیان، پێویستە بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت.
نەشتەرگەرییەکانی ئەگەری بۆ چارەسەری ئاترۆئێسکڵۆرۆز داگری بابەتەکانی ژێرەوە دەبن:
- نەشتەرگەری بای پەس: لەم حاڵەتەدا لە دەماریکی دیکە لە سوێنێکی دیکەی جەستە یان لە بۆڕی دەسکرد کەڵک وەردەگیرێت تاکوو خوین لە دەوروبەری دەمارە تەسکەکان کە گیراون هاتوچۆی هەبێت.
- چارەسەری ترۆمبۆلیتیک: لەم حاڵەتەدا، دەوا بۆ دەمارێکی کە گیراوە تێوەشان دەکرێت تاکوو دەمارەکە خاو ببێتەوە و بپشکوێ.
- ئانژیۆپلاستی (کردنەوەی دەمارەکان): لەم شێوەیدا لە کاتتێر و باڵۆن کەڵک وەردەگیرێت تاکوو دەمار بکرێتەوەچەلی وایە ستەنت دادەمزرێنن بۆ وەی کە دەمارەکە بە ئاوەڵایی بمینێتەوە.
- ترومبولیتیک درمانی: در این حالت، دارو به رگی که مسدود شده تزریق می شود تا انبساط یابد.
- آنژیوپلاستی(رگ گشایی): در این روش از کاتتر و بالن استفاده می شود تا رگ باز شود. گاهی استنت کار گذاشته می شود تا رگ باز بماند.
- ئانۆد یارترێکتۆمی: بنەنیشتەی چەوری بە نەشتەرگەری لە دەمارەکان هەڵدەگیرێت.
- ئاترێکتۆمی: بە کەڵک وەرگرتن لە کاتتێر کە لە کۆتاییەکەیدا تیخێکی لێ تەیار کراوە پلاکە لە دەمارەکان هەڵدەگیرێت.
بەرگری لە تووشبوون
- بەکارهێنانی دەمگرتنەوەی خۆراکی سەلامەت ک ەڕادەی کلۆسترۆڵ و چەوری پەستاوی کەمە.
- پارێز لە چێشتی چەور
- زیاد کردنی ماسی بە دەمگرنەوەی خۆراکی بە شێوەی حەوتووی دوو جار
- هەر حەوتوویەی 75 خولەک بە جۆری ڕاستەقینە و سەخت یان 150 خولەک بە جۆری ئاسایی وەرزش ئەنجام بدەن.
- تەرخ کردن و وەلانانی جگەرە
- ئەگەرکوو کێشی زیادیتان هەیە یان قەڵەون، کێشی خۆتان دابەزێنن
- کۆنتڕۆڵ کردنی دڵەڕاوکە
- بارودۆخێک کە پەیوەندی بە ئاترۆئێسکڵۆرۆز هەیە، وەک زەختی خوێن، کلۆسترۆڵی بەرز و شەکرەی جارەسەر بکەن
چە کێشەهایەک لە پێناو ئاترۆئێسکڵۆرۆز ڕووی دەدات؟
ئاترۆئێسکڵۆرۆز دەتوانێ هۆکاری ڕوودانی بابەتەکانی ژێرەوە بێت:
- بێ توانایی دڵ
- هێرشی دڵی
- لێدانی نائاسایی دڵ
- جەڵتە
- مردن
هەروەها نەخۆشییەکانی ژێرەوە بە دواوەیەوە:
- نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری: بەو دەمارانەی کە ئۆکسیژێن و خوین دەگەیێننە شانەکانی ماسوولکەیی دڵ، دەماری کرۆنێری دەگوترێ. کاتێک کە ئەم دەمارانە ڕەق دەبن و دەگیرێن، نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری ڕووی دەدات.
- نەخۆشییەکان دەمارەکانی کارۆتید:
- بیماری عروق کاروتید: دەمارەکانی کارۆتید لە مل جێگیر بوونە و خوینی مێشک دابین دەکەن. ئەگەرکو لە ڕووی ئەم دەمارانە پلاک بەدیبێت، دەمارەکان دەگیرێن. کەم بوونی هاتوچۆی خوێن، دەبێتە هۆی نەگەیشتنی خوێن و ئۆکسیژێن بە شانە و خانەکانی مێشکی.
- نەخۆشییەکانی دەمارەکانی شوێنکاری: پێ، قۆڵەکان و بەشەکانی خوارەوەی جەستە بۆ گەیشتنی خوین بۆ شانە و خانەکانی خۆیان پێویستییان بە دەمارەکانە. ڕەق بوونی دەمارەکان دەبێتە هۆی کێشە لە هاتوچۆی خوێن لەم بەشانەدا.
- نەخۆشییەکانی گورچیلەیی: دەمارەکانی گورچیلەیی خوێنی گورچیلە دابین دەکەن. گورچیلەکان ناڕێکییەکان و ئاوی زیادی لە خوێن دەپاڵێون. گیرانی ئەم دەمارانە ڕەنگە ببێتە هۆی کەمتەوانی گورچیلەکان.
پوختە
کاتێک دەمارەکانی خوینی کە ئۆکسیژێن و مادە خۆراکییەکان لە دڵ دەبەنە بەشەکانی تری جەستە( خوێنبەر-سوورەدەمار) ئەستوو و پتەو دەبن، ئاترۆئێسکڵۆرۆز (ڕەق هەڵگەڕان) ڕوو دەدات. لەم حاڵەتەدا چەلی وایە لە هاتوچۆی خوێن لە ئەندامەکان و شانەکانی جەستە بەرگری دەکرێت. ئەگەری وەی هەیە ئەم حاڵەتە لە هەر یەک لە ئەندامەکانی جەستە وەک دڵ، پێ و گورچیلە ڕووی بدات.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7