نەخۆشی ئێم ئێس MS: دروشمەکان و هۆکاری ڕوودانی ئەم نەخۆشییە
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۸مالتیپل ئسکڵۆرۆزیس یان بە پۆختە ئێم ئێس (MS) نەخۆشییەکی بێتواناکەرە کە لە سەر مێشک و مرۆخە (دەزوولە)، واتە کۆئەندامی دەماری ناوەندی کاریگەری دەنوێنێ. کۆئەندامی بەرگری لەش بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی ئێم ئێس هێرش دەکاتە سەر پۆشەنی بەرگری (میێلین) کە پۆشێنەری ڕیشاڵەکانی دەمارییە و دەبێتە هۆکاری بە دیهاتنی کێشە لە ڕەوتی پەیوەندی گرتنی مێشک لە گەڵ ئەندامەکانی دیکەی جەستە. لە ئاکامی ئیلتهاب، شانەی یەکگرتووی شوێنی برین و یان پەڵە بەدی دێت. ئەم نەخۆشییە لە کۆتادا زیانیکی هەمیشەیی لە دەمارەکان دەدات.
درۆشمەکانی نەخۆشی ئێم ئێس
تاکەکانی تووشبوو بە نەخۆشی ئێم ئێس تووشی ڕێزەیەکی زۆر لە دروشم و نیشانە دەبن. دروشمەکان بە پێی چۆنییەتی نەخۆشییەکە لە نەخۆشامنی جۆراوجۆر جیاوازە؛ هەروەها نەخۆشەکان دروشمی جۆراوجۆر لە ماوەی نەخۆشییەکە، بە پێی شوێنی جێگربوونی ڕیشالەکانی (فیبر) تووشبوو، ئەزموون دەکەن. هەروەها ئەگەری وەی هەیە ڕادەی نیشانەکان لە ساڵێک بۆ ساڵێکی دی یان لە مانگێک بۆ مانگێکی دی، تەنانەت لە یەک ڕۆژ بۆ ڕۆژێکی دی، گۆڕانکارییان بە سەر دابێت. ماندووبونی زێدە لە ڕادە و کێشە لە بە پێ ڕۆشتن لە بەرچاوترین نیشانەکانی نەخۆشی ئێم ئێسن.
هۆکاری جۆراجۆر بۆ دژواری بە پێ ڕۆشتنی تاکەکانی تووشبوو بە نەخۆشی ئێم ئێس بوونی هەیە کە داگری ئەم هۆکارانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە:
• بێ هەستی خوارەوە یان سەرەوەی پێ
• کێشە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی جەستە
• کێشەی ماسوولکەیی
• دشواری در حفظ تعادل
• ضعف عضلانی
• ئسپاستیسیتی(ڕەقی) ماسوولکەکان
• ئاڵۆزی بینایی
• ماندوویی زێدە لە ڕادە
ئالۆزییەکانی بینایی ژێرەوە لە نیشانەکانی بەرچاوی ئێم ئێسە:
• بە جۆری بەرچاو بینایی یەک چاو بە تێپەڕ بوونی زەمەن دادەبەزێ یان بە تەواوی لە کیس دەچێ و زۆرینەی نەخۆشەکان کاتی جووڵاندنی چاویان تووشی ئازار و ژان دەبن
• دووبینی درێژخایەن
• لێڵی بینایی
دروشم و نیشانەکانی نەخۆشی ئێم ئێس بریتین لە:
• ناڕوونی قسە کردن و کێدوانی تاک
• سەر سووڕان
• ئازار و ژان یان تەزینی بەشەکانی لەش
• کێشەکانی زایەندەیی
• ئاڵۆزی لە کاریگەری ڕیخۆڵە یان مسووڵدان
• لەرینەوە و لەرز بوون
• ئاڵۆزی ناسینەوەی پەیوەندیدار بە چەق بەستن، کۆیادی و لێزانییەکانی شیکردنەوەی مەسەلە و پرسیارەکان
• خەمۆکی یان مەلوولی
نیشانەکان و دروشمەکانی سەرەتایی نەخۆشی ئێم ئێس
ئێم ئێس لە هندک لە تاکەکان لە نەکاو ڕا ڕووی دەدات، کەچی نیشانەکانی لە هندک لە تاکەکان بە جۆرەک سووکە کە نەخۆشەکان نیشانەکان بە ئاسایی وەپاشگوێ دەدەن. بەچاوترین و باوترین نیشانەکانی سەرەتایی نەخۆشی ئێ ئێس بریتینە لە:
• بێ هەستی یان تەزینی قۆڵ یان پێی تووشبوو یان لایەکی چێهرە: ئەم هەستە وێچووی ئەم حاڵەتەیە کە پێ لە خەوت دا دەتەزێ، بەم جیاوازییە کە بە بی هیچ جۆرە سەبەبکارێک ڕووی دەدات.
• نەبوونی هاوسەنگی جەستە و لاواز و بێهێز بوونی پێیەکان: نەخۆش زۆر بە ئاسایی لە کاتی پیاسە کردن یان ئەندام دانی هەڵسووڕانەکانی جەستەیی تێکدەهاڵێت و دەکەوێت.
• دووبینی، لێڵ بوونی بینایی یا لە کیسدانی بەشێک لە بینایی: ئەم دروشمانە دەتوانن لە نیشانەکانی سەرەتایی نەخۆشی ئێم ئێس بن. هەروەها هندک لە نەخۆشەکان تووشی ئازار و ژانی چاوویش دەبن.
ڕەنگە ئە نیشانانە بۆ ماوەیک بسڕێنەوە و پاشان دیسان دەستپێبکەنەوە بە دەرکەوتن؛ ماوەی نێوانی کاتی نەمانی دروشمەکان و دیسان بەدیارکەوتنیان ڕەنگە چەن حەوتوو،چەن مانگ یان تەنانەت چەن ساڵ بخایەنیت. ئەم نیشانانە دکرین بە هۆی هۆکاری جۆراوجۆر ڕوو بدەن؛ کەواتە ئەزموون کردنی ئەم نیشانانە بێگومان بە مانای هەبوونی سەتاسەتی ئەم نەخۆشییە نییە .
هۆکاری ڕوودان
ڕووپەری بەرگری میێلین کە دەوری ریشاڵەکانی دەماری دادەپۆشێ، بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئێم ئیس زیان دەبینن. ڕوون نییە کە هندک لە تاکەکان بۆچی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن و هندک لە تاکەکان پارێزراون. وادیارە تێکەڵاویک لە هندک لە هۆکارەکانی شوینکاری و ژێنەتیکی لە ڕوودانی ئەم نەخۆشییە کاریگەرییان هەیە. هێرش کردنی کۆئەندامی بەرگری لەش بۆ سەر میێلین دبێتە هۆی ئیلتهاب. کەواتە شانەی یەکگرتووی شوینی برین یان پەڵە بەدیدێت. ئیلتهاب و شانەی یەکگرتووی شوێنی برین گواستنەوەی ڕاسپاردەی نیوان مێشک و ئەندامەکانی تری لەش تێکەڵ دەکات.
نەخۆشی ئێم ئێس میراتی نییە، بەڵام تووس بوونی یەکێک لە دای و باوک یان خوش و برایەکان، ئەگەری تووش بوون بەم نەخۆشییەی بۆ ئەندامەکانی تری خێزانەکە زۆرتر دەکات.
جۆرەکانی نەخۆشی ئێم ئێس
چوار جۆر لە نەخۆشی ئێم ئێس بوونییان هەیە:
• سەندرۆمی بالینی جیا: (CIS) ئەم سەندرۆمە تەنیا داگری یەک ئێپئزۆد دەبێت و یەکەمین هێرشە کە نیشانەکانی لانیکەم 24 کاتژمێری پێدەچێت. ئەگەرکوو هێرشێکی دیکە لە داهاتوو دا ڕوو بدات، پزیشک ئێم ئێسی هەڵگەڕانەوە- چاکەسازی کەرەوەی دەدۆزێتەوە.
• سندرم بالینی مجزا (CIS): این سندرم فقط شامل یک اپیزود میشود و نخستین حمله است که علائم آن حداقل 24 ساعت طول میکشد. چنانچه حملۀ دیگری در آینده رخ دهد، پزشک ام اس عود کننده ـ بهبود یابنده را تشخیص میدهد.
• ئێم ئێسی هەڵگەڕانەوە- چاکەسازی کەرەوە (RRMS : (RRMSباوترین جۆری ئێم ئێسە کە بە جۆری بەرچاو لە نێوان 80 بۆ سەتی نەخۆشەکانی تووشبوو بەم ئیم ئێس دەبیندرێت. RRMSداگری خولهایەک لە نیشانەی نوێ یان ڕووبەخ زۆر بوونە کە چەن خولی چاکەسازی لە گەڵ دایە؛ نیشانەکان لەم خولانەی چاکەسازی بە تەواوی یان بە جۆری نێوانی دەسڕێنەوە.
• ئێم ئێسی تەشەنەکەری سەرەتایی(PPMS): نیشانەکان بە تێپەڕ بوونی زەمەن بە بە خۆلەکانی هەڵگەڕان و چاکەسازی سەرەتایی سەختر و تووندتر دەبن. کاتێک کە نیشانەکان تووندتر دەبن و پاشان بۆ ماوەیەک کەمتر و سووکتر دەبن، هندک لە نەخۆشەکان ماوە و مەودای کاتی ڕاوەستاوئەزموون دەکەن. نزیکەی لە سەتا 15 نەخۆشەکان، تووشبوو بەم جۆرەی ئێم ئێسن PPMS .
• ئێم ئێسی تەشەنەکەری دواجاری(SPMS): نەخۆشەکان لە سەرەتادا خولی سەرهەڵدانەوە و کشانەوەی نیشانەکان ئەزموون دەکەن، پاشان نەخۆشی بە ڕەوت و خێراییەکی دیار پەرەسەنی دەکات.
هۆکارەکانی مەترسیدار
هۆاکرەکانی ژێرەوە مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییە پتر دەکات:
• تەمەن: ئەگەری تووش بوون بە ئێم ئێس لە هەر تەمەنێک بوونی هەیە، بەڵام ئەم نەخۆشییە تاکەکانی نێوان مەودای 16 تاکوو 55 ساڵە تووش دەکات.
• ڕەگەزی مێ
• پێشینەی خێزانی
• چڵک و کێمەکانی تایبەتی: وایەرۆسی جۆراوجۆر لە تووشبوون بە نەخۆشی ئێم ئێس ڕۆڵییان هەیە، یەکێک لەم وایەرۆسانە وایەرۆسی(EbV) یە کە دەبێتە هۆی مۆنۆنۆکلۆئۆزی کێمی.
• ڕەگەز: سپی پێستەکان بەتایبەت سپی پێستەکانی ئەوروپای باکوور پتر لە بەر پەلاماری تووش بوون بەمم نەخۆشییەنە. ئێم ئێس کەمترین ڕێزەی تووشبوونی لە ئاسیا، ئەفریقا و خەڵکی ئەمەریکا هەیە.
• کەش و هەوا: ئێم ئێس زۆرترین خشتەی تووشبوونی لە وڵاتەکانی کە کەش و هەوای فێنک وەک کەنەدا، باکووری ئەمەریکا، نیۆزیلەند، باشووری ڕۆژئاوای ئۆستراڵیا و ئەوروپا هەیە.
• نزم بوونی ڕێزەی ڤیتامین دی لە جەستەدا
• تووشبوون بە نەخۆشی خۆبەرگری: ئەگەری تووشبوون بە ئێم ئێس لە تاکەکانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی تیرۆئید، شەکرەی جۆری یەکیان نەخۆشییەکانی ئیلتهابی ڕیخۆڵە تاکوو کەمێک پتر بەرز دەبێتەوە
• بەکاربردنی دووکەڵ و جگەرە.
ناڕێکییەکانی نەخۆشی ئێم ئێس
ئاڵۆزی و زیانی لایەنی ئێم ئێس لە هەر بەشێکی کۆئندامی دەماری جەستە ئەگەری ڕوودانی هەیە و دەتوانێ هەر بەشێکی جەستە تووش بکات. باوترین ناڕێکییەکانی نەخۆشی ئێم ئێس بریتینە لە:
• گیران یان ڕەقی ماسوولکەکان
• شەپڵە بوون، بە تایبەت شەپڵە بوونی پێیەکان
• کێشەکانی مسووڵدان، ڕیخۆڵە یان ئاڵۆزییەکانی زایەندەیی
• گۆڕانکاری دەروونی یان وزەیی هەر وەک مەرامۆشکار بوون یان نەبوونی هاوسەنگی لە ڕەوشت و ئەخلاق
• خەمۆکی و مەلوولی
• فێ گرتن
• شکانی ئێسکەکان
• ئاڕتریت (نەخۆشییەکانی ئیلتهابی جومگە)
• پووکاوی ئێسکەکان
• ڕادەهایەک لە ئاڵۆزییەکانی ناسینی
پێزانین و دۆزینەوە
پزیشک ئێم ئێسی بە پێی ئاکامەکانی پشکنینی دەماری و تاقی کردنەوەکانی دیکە و پشکنینی مێژووی پزیشکی دەدۆزێتەوە و پێی دەزانێت.
ئەزموون و تاقیکارییەکانی پێزانینی ئێم ئێس بریتینی لە:
• سکەنی MRI :MRI ئاڵۆزییەکانی چالاک و ناچالاک لە سەرانسەری مێشک و مرۆخە نیشان دەدات.
• تاقی کردنەوەی پۆتانسیێلەکانی هەڵگەڕاوی بینایی: تێپەڕگەکانی دەماری بە مەبەستی لێکدانەوەی چالاکی کارەبایی مێشک هان دەدرێن.
• پۆنکسیۆنی کەمەری (نموونە هەڵگری لە شلاوکی مرۆخەیی): ئەم ڕەوتە بە مەبەستی دۆزینەوەی ئاڵۆزییەکان و ناڕێکییەکانی هەبوو لە شلاوکی مرۆخەیی ئەنجام دەدرێت و بۆ پێزانینی بەربڵاوی نەخۆشییەکانی چڵکی بەکار دێت.
• تاقی وئەزموون کردنی خوێن: تاقیکاری خوین بە مەبەستی وەلانانی ئەگەری هەبوونی ئاڵۆزییەکانی دیکە ئەنجام دەدرێت کە دروشمی وێچوو بە ئێم ئێسییان هەیە.
بۆ پیزانینی ئێم ئێس دەبێ بەڵگەهایەک سەبارەت بە دێمیلاسیۆن ( زیان بەرکەوتن و لە ناوچوونی پۆشەنی میێلین) لە ماوەی جۆراوجۆر و لە سوێنی جۆراوجۆری مێشک، مرۆخە یان دەمارەکانی بینایی بە دەست بێت. هەروەها پزیشک دەبێ ئەگەری تووشبوون بە ناڕێکییەکانی دیکە هەروەک نەخۆشی لایم، لۆپۆس و سەندرۆمی شۆگرێن کە دروشم و نیشانەکانییان وێچووی نەخۆشی ئێم ئێسە نەرێنی بکات.
بەڕێوەبردنی دروشمەکانی ئێم ئێس
چارەسەر کردنی دەوایی نەخۆشانی ئێم ئێسی
دەوای جۆراوجۆری بۆ یارمەتی کردنی بەڕێوەبردنی نیشانەکانی ئێم ئێس بوونییان هەیە کە پزیشکی چارەسەرکەر بە پێی پێویست بۆ نەخۆشی دەنوێنێت.
خۆراک و وەرزش
ڕەچاوکردنی دەمگرتنەوەیەکی خۆراکی نێوانی، کە خاوەنی کالۆری بێ نرخی کەم و لیپاولیپە لە فیبر و مادەی خۆراکی بۆ بەڕێوەبردنی نیشانەکانی ئێم ئێس و پاراستنی ژیانێکی تەندرووس و سەلامەت کاریگەری هەیە.
وەرزشی بەردەوام بۆ پاراستنی سەلامەتی جەستە و دەروون گرنگە، تەنانەت ئەگەرکوو تاک تووشی کەمتوانی ببێت. ئەگەرکوو جووڵانەوەی ڤیزیکی بۆ نەخۆش دژوار بێت، مەلە کردن یان وەرزشی ناو ئاو بۆ تاک ێشنیار دەکرێت. هەروەها پۆڵی وەرزشی یوگا تایبەت بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە ئێم ئێس دابین کراون.
چارەسەرییەکانی دیکەی تەواوکەرەوە
لێکۆڵینەوە و توێژینەوەهایەک لە سەر بەکەڵکبوون و سوودبەخشی چارەسەرییەکانی تەواوکەرەوە ئەنجام دراوە، بەڵام کەمبوونی توێژینەوە ولێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار، بە مانای بێکەڵک بوون یان باش نەبوونی ئەم چارەسەرییانە نییە. شێوەکانی ژێرەوە دڵەڕاوکەی نەخۆش کەم دەکەنەوە و یارمەتیدەری ئاسایشی نەخۆشن:
• مودیتێیشێن
• شێلان
• تای چی
• چارەسەری سۆژەنی
• هیپنۆتیزم
• مۆسیقا چارەسەری
پێشنیارەکانی خۆراکی بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە ئێم ئێس
وێناچی کە خۆراک کاریگەری لە سەر بنەڕەتی نەخۆشی ئێم ئێس هەبێت، بەڵام خۆراکی سەلامەت بۆ بەڕێوەبردنی هندک لە نیشانەکان و چەلینجەکان یارمەتیدەرە. بپ نموونە خواردنی مادە خۆراکیەکانی چەور و کەربۆهیدراتەکانی ئاسایی، یارمەتیدەری حەسانەوەی ماندوویی سەختی نەخۆشانی ئێم ئێس نینە.
غذاهای مفیدخۆراکەکانی بەکەڵک
• میوە و سەوزییەکان
• سەرچاوەکانی بە بێ چەوری پڕۆتین وەک ماسی و گۆشتی بە بێ پێستی ماکیان
• خەلەوخەرمانی تەواو و سەبوسدار و سەچاوەکانی دیکەی فیبر
• چەرەزەکان
• وشکەدان و دانەوێڵەکان
• شیرەمەنییەکانی کەم چەوری
• ئاوخواردنەوەی زۆر و شڵاوکەکانی تر
ئەم چێشتانەی کە دەبێ لە خواردنیان خۆتان بپاریزن
• پڕ لە چەوری
• چەوری ترانس
• گۆشتی سۆر
• چێشتەکان و خواردنەوەکانی لیپاولیپ لە شەکر
• چێشتی خاوەن سۆدیۆمی زۆر
• خۆراکەکانی دەرەوە
پوختە
ئێم ئێس نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە کۆئەندامی دەماری ناوەندی، نە تایبەت مێشک، مرۆخە و دەمارەکانی بینایی دەخاتە ژێر کاریگەری خۆی. ئەم نەخۆشییە ڕێزەیێکی بەربڵاو لە نیشانەکان لە سەرانسەری جەستە بەدیدینێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7