هەر هەمووی زانیارییەکان سەبارەت بە نەخۆشی پاژەی ئێسک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۶نەخۆشی پاژەی ئێسک لە ڕەوتی خۆکردی نۆژەنی جەستە کە شانەی نوێی ئێسک بە هێواشی جێگای شانەی کۆن دەگرێتەوە، ناڕێکی و ئاڵۆزی بەدیدێنێت. ئەم نەخۆشییە بە تێپەڕ بوونی کات دەبێتە هۆی بەرگەنەگری و ناسک بوون و نەڕند بوونی ئێسکەکان. نەخۆشی پاژەی ئێسک پتر لە لەگەن (کاسەڵە)، بڕبڕەی پشت و پێیەکان ڕووی دەدات.
بە تێپەڕ بوونی تەمەن مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی پاژەی ئێسک زۆر دەبێت. بابەتێکی دیکە کە مەترسی تووشبووب بەم نەخۆسییە زۆر دەکات، سیفەتە میراتییەکانە. ئەگەرکوو یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانی تووشی ئەم نەخۆشییە بووبێ، ئەندامەکانیتری ئەمم خێزانەش لە بەر پەلاماری تووشبوون بەم نەخۆشییەنە. ئاڵۆزی و ناڕێکی زۆر لە ئاکامی ئەم نەخۆشییە بۆ تاک دێتە پێش، هەر وەک شکانی ئێسک، لە کیسچوونی هەستی بیستن و تەنگ و سەخت بوونی دەمارەکانی مۆخی لە بڕبڕەی پشت. دەوای زۆر بۆ
جارەسەری ئەم نەخۆشییە بەکاردەبردرێن کە بۆ پەیت و بە هێز کردنەوەی ئەم ئێسکانەی کە کز و لاواز بونە یارمەتیدەرن. بەڵام چەلی واهەیە ئەم تاکانەی کە بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان کەوتۆتە ژێر مەترسی دەبێ نەشتەرگەری بکرین.
دروشمەکانی نەخۆشی پاژەی ئێسک
نەخۆشی پاژەی ئێسک نیشانە و دروشمی جۆراوجۆری هەیە بەڵام زۆربەی تاکەکانی تووشبوو بەم نەخۆشییە نیشانە و دروشمێکی بەرچاوییان نییە. داگری نیشانەکانی بەرچاو و باو دەکری ئاماژە بکەین بە ژان و ئازاری ئێسک. بە هۆی ئەوە کە ئەم ئاڵۆزییە، جەستە لە ڕادەی خۆکرد و ئاسایی خۆی پتر خەریک بەرهەم هێنانی ئێسکە، ئێکەکانی نەرم و لاواز لە ئێسکەکانی خۆکرد و ئاسایی جەستە زۆتر پەرەسەنی دەکەن و ئەم ڕووداوە دەبێتە هۆی ژان و ئازاری سەخت و تووند، نالەباری و شکانی ئێسکەکان.
ئەم نەخۆشییە یەک یەک، دوو یان چەن بەشی جەستە دەخاتە بەر پەلاماری خۆی. کەچی ڕەنگە ئەم نەخۆشییە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە تەشەنە بکات. جۆرە دروشمەکانی کە ئەزموونی دەکەن، پێوەندی بە شوێنی ئەم بەشەیە کە تووشی بووە.
- لەگەن (کاسەڵە): ئەگەرکوو نەخۆشی لە کاسەڵە سەروەدەر نێت، لە جومگەی ڕان هەست بە ئازار دەکەن.
- قاپێلکەسەر(کاسەی سەر): هەروەک ئاگادارن بە بەدیهاتنی ئەم نەخۆشییە لە قاپێلکەسەر، سەر بە جدی و بە سەختی دەچێتە ژێر کارتێکەری ئەم نەخۆشییە و پەرەسەنی سەختی ئێسک دەبێتە هۆی لەکیسدانی هەستی بیستن و یان ژانەسەر.
- بڕبڕەی پشت: لەم حاڵەتەدا، سەرچاوەی خۆکردی دەمارەکان هاندەدرێن و ئێوە لە بەشی دەستەکان یان پێیەکان هەست بە ژان و ئازار دەکەن.
- پێ: چەلی وایە ئێکەکانی پێ لە ئاکامئ نەخۆی پاژەی ئێسک ناک و لاواز دەبن و پێیەکان خوار و چەماوە دەبن. زۆرتر، ئاکامی ئەم نەخۆشییە قەورەتر بوون و نالاباربوونی شێوەی ئێسکەکانە. بە گەورەبوونی نائاسایی ئەندازەی ئێسکەکان، گوشار لە سەر جومگەکانی دەوروبەری پتر دەبێت و چۆک و جومگەی ڕان تووشی هەڵماسی جومگەیی دەبن.
بە پێی ڕوودانی ئەم نیشانانە دەبێ سەردانی پزیشک بکەن:
- ژان و ئازاری ئێسکو جومگەکان
- تەزینی جەستە و بیهێزی زێدە لە ڕادە
- نالەبار بوونی شیوەی ئێسکەکان
- لەکیسدانی هەستی بیستن بە بێ هیچ هۆکارێک، بە تایبەت لە یەک گوێ
هۆکاری ڕوودانی نەخۆشی پاژەی ئێسک
هندک لە هۆکارەکان دەبنە هۆی بەرز بوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی پاژەی ئێسک، کە لە درێژەی باسەکەدا بە هندکییان ئاماژە دەکەین:
- تەمەن: بە زۆر بوونی تەەن کێشەهایەک بۆ تاک دێنە پێش کە ڕێگەی بەرگری کردن لەوان بوونی نییە. مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی پاژەی ئێسک لە تاکەکانی تەمەن سەروی 40 ساڵ لەچاو کەسانی دیکە پترە.
- ڕەگەز: هۆکارێکی دیکە کە لە ڕوودانی نەخۆشی پاژەی ئێسک کاریگەرە، ڕەگەزە. پیاوەکان پتر لە ئافرەتەکان لە بەر پەلاماری تووشبوون بەم نەخۆشییەن.
- نەتەوە: لە هندک لە ناوچەکان، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی پاژەی ئێسک لەچاو ناوچەکانی دیکە زۆرترە. داگری ئەو ناوچانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە بەریتانیا، ئسکاتڵەند و ئەورووپای ناوەندی. لە هدنک لە ناوچەکان، هەروەک ئسکاندیناوی لە ئاسیا، ئەگەری ڕوودانی ئەم نەخۆشییە کەمترە.
- پێشینەی خێزانی: ئەگەرکوو یەکێک لە خزمەکانی ئێوە بەم نەخۆشییە تووشبووە، دەبێ ئاگادار بن کە نەخۆشی پاژەی ئێسک میراتییە و ئەگەری ووشبوونی لە ئێوەدا پترە.
کێشەکانی ئەگەری نەخۆشی پاژەی ئێسک
ئەم نەخۆشییە ناڕێکی لێکەوتەی زۆری هەیە. پەرەسەنی ئەم نەخۆشییە لە زۆربەی تاکەکا وەردە ورەدەیە بەڵام زۆرتر لە زۆرینەی تاکەکان کۆنترۆڵ دەکرێت. لێرەدا هندک لە ناڕێکییەکانی ئەگەری بە ئێوە دەناسێنین:
- نالەباری هاوڕێ لە گەڵ شکانی ئێسک: ئەم ئێسکانەی کە دەچنە ژێر کارتێکەری ئەم نەخۆشییە، بە ئاسانی دەشکێن. سەرەڕای ئەمە دەمای خوێنی زۆرتر لەم ئێسکە نالەبارانە بوونی هەیە کە دەبێتە هۆی ئەمە لە پاشی نەشتەرگری خوێنێکی زۆرتر لە نەخۆش بەربێت.ئەگەری وەی هەیە ئێسکەکانی پێی نەۆش بەجۆرەک لاروخوار ببنەوە کە تاک توانای بە ڕێگەدا ڕۆشتنی نەمێنێت.
- هەڵماسینی جومگەکان: هندک لە ئێسکە نالەبارەکان دەبنە هۆکاری گوشار لەسەر جومگەکانی تەنیشت. لەم حاڵەتەدا ماسینیجومگەکان ڕووی دەدات.
- ئاڵۆزی دەماری ناسینەوە: ئەم ئاڵۆزییە لەسەر ئەم دەمارانەی کە لە ئێسکەکان تێپەڕ دەب، وەک بڕبڕەی پشت و قاپێلکەسەر کاریەری دەنوێنن. بە ۆەرەسەنی و گەورەبوونی نائاسایی ئێسکەکان، هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەن، لە دەست یان پێ هەست بە بێ هێزی و تەزین دەکەن و تەنانەت هەستی بیستنی خۆتان لەکیس دەدەن.
- ناتەواوییەکانی دڵ: بە پێی سەخت بوونی نەخۆشی پاژەی ئێسک، دڵ ناچار دەبێت کە خوێنێکی زۆرتر بۆ بەشەکانی جۆراوجۆری جەستە پۆمپاژ بکات و ئەم ڕەوتە دەبێتە هۆکاری ڕوودانی ناتەواییەکانی دڵ.
- شێرپەنجەی ئێسک: لەسەتا 1ی ئەم تاکانەی کە تووشی نەخۆشی پاژەی ئێسک بوونە تووشی شێرپەنجەی ئێسک دەبن.
پێزانینی نەخۆشی پاژەی ئێسک
پزیشک لە کاتی پشکنینی ڤیزیکی، ئەم بەشانەی جەستە کە ئازارییان هەیە، پشکنین دەکات. ڕەنگە پزیشک داواتان لێ بکات کە تاقیکاری خوێنی ئەنجام بدەن یان وێنەهەڵگری ئەنجام بدەن تاکوو بە باشی نەخۆشی پاژەی ئێسک پێزانین بکرێت. داگری شێوازەکانی پێزانینی ئەم نەخۆشییە دەتوانین بەم بابەتانەی ژێرەوە ئاماژە کەن:
وێنەهەڵگری
گۆڕانکارییەکانی کە لە ئاکامی نەخۆشی پاژەی ئێسک لە ئێسکەکان بەدیدێت بە شێوازەکانی ژێرەوە پێزانین دەکرێت:
- تیشکی (ئیشاعە) ئیکس: بەجۆری باو یەکەمین نیشانە و دروشمی نەخۆشی پاژەی ئێسک، بە بینینی ناڕێکییەکان لە تیشکی ئیکس کە بە مەبەستێکی دیکە هەڵگیراوە، بەدیار دەکەون. لەم وێنەیانەئەم بەشانەی ئێسک کە تووشی نالەباری و ناڕێکی بوونە یان گەورەتر دیارن دەبنە نیشانەی نەخۆشی پاژەی ئێسک، وەک خواربوونەوەی ئێسکی گەورە.
- ئسکەن ئێسک: لەم شێوەیەدا، مادەی ڕادیۆئەکتیڤ بۆ ناو جەستە تێوەشان دەکرێت. ئەم مادانە بۆ ئەم بەشانەی کە پتر کارتێکەرییان لەسەر نواندراوە تێوەشان دەکرێن و ئەم شوێنانە لە وێنەی ئسکەنکراوە بەدیار دەکەون.
هەڵسەنگاندی تاقیگەیی
بە جۆری باو ڕێژەی ئاڵکالین فۆسفاتاز لە خوێنی تاکەکانی تووشبوو بەم نەخۆشییە بەرزترە کە لە ڕێگەی تاقیکاری خوین بەدیار دەکەوێت.
چارەسەری نەخۆشی پاژەی ئێسک
ئەگەرکوو نیشانە یان دروشمێکی ئەم نەخۆشییەتان نییە، ئەگەری وەی هەیە پێویستتان بە چارەسەری نەبێت. بەڵام بە پێی ئەمە کە نیشانەکەتان نەبێت بەڵام نەخۆشییەکەتان چالاکی هەبێت کە بە پشکنینی ڕێژەی ئاڵکالین فۆسفاتاز لە خوێندا دیاری دەکرێت و بۆ بەسەکانی گرنگی جەستە وەک بڕبڕەی پشت و قاپێلکەسەر مەترسی ڕاستەقینە بوونی هەبێت، پزیشک بۆ بەرگری لە ڕوودانی ناڕێکییەکانی لێکەوتە شێوازەکانی چارەسەری دەنوینێت. داگری شێوازەکانی چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشییە بریتین لە:
دەوا
بەرچاوترین شیوازی چارەسەری نەخۆشی پاژەی ئێسک بەکارهێنانی دەوایەکانی پوکی ئێسکە (بەیس فۆسفۆنات) هندک لە بەیس فۆسفۆناتەکان بە شێوەی خۆراک و هندکی تریان بە تێوەشان کردن کەڵکییان لێ وەردەگیرێت. بەکارهێنانی دەوایەکانی خۆراکی ڕاحەتترن بەڵام واهەیە کە کۆئەندام هەرسکی تاک تووشی زیان دەکات.
نەشتەرگەری
زۆر بەکەمی ئەگەری وەی هەی نەشتەرگەری پێویست بێت. لەم شێوازە لە بابەتەکانی ژێرەوە کەڵک وەردەگیرێت:
- بۆ یارمەتی شکانی ئێسک
- بۆ جێگر کردنی ئەم جومگانەی کە لە ئاکامی هەڵماسین بە سەختی زیانییان بەرکەوتووە
- کەم بوونەوەی گوشاری دەمارەکان
زۆرتر، نەخۆشی پاژەی ئێسک دەبێتە هۆی ئەمە کە جەستە لەم ئێسکانەی کە تووشی ئەم نەخۆشییانە بووە دەماری خوێنی زۆرتر بەدیبێنێت. کەوایە مەترسی بەربوونی سەختی خوێن لەپاشی نەشتەرگەری بەرز دەکاتەوە.ئەگەرکوو وابڕیارە کە بچنە ژێر نەشتەرگەری، پزیشک دەواهایەکتان بۆ دەنوێنێت کە ڕادەی چالاکی ئەم نەخۆشییە کەم بێتەوە و خوێنێکی کەمتر لە کاتی نەشتەرگەری لەکیس بچێت.
شێوەی ژیان و چارەسەرییەکانی خۆماڵی نەخۆشی پاژەی ئێسک
بۆ کەمکردنەوەی ناڕێکییەکانی لێکەوتەی ئەم نەخۆشییە، سرنج بدەنە ئەم خاڵانەی خوارەوە:
- لە بازدانو خۆ هەڵخستن خۆتان بپارێزن: تاکەکانی تووشبوو بە نەخۆشی پاژەی ئێسک لەبەر پەلاماری مەترسی شکانی ئێسک دانە. داوا لە پزیشکی خۆتان بکەن کە پێشنیارەکانی پێوسیت سەبارەت بەم باسەتان پێڕابگەیێنێت. ڕەنگە پزیشک داواتان لێبکات کە بە گۆچان یان یارمەتیدەری پیاسە کردن بە ڕێگەدا بڕۆن.
- ئەم بەشانەی ماڵی خۆتان کە مەترسی کەوتن یان خزینیان هەیە چاکەسازی بکەن: ڕایەخە لووسەکان کۆ کەنەوە، لە حەمام ڕایەخێک ڕابخەن بۆ وەی کە بتانپارێزت لە خزین، بۆ پێپلیکان و قادرمەکان پارێزەر دابنێن.
- بە باشی نان بخۆن: بێگومان دەبێ ڕەژیمی خۆراکی ئێوە پڕ بێت لە کەلاسیۆم و ڤیتامین دی کە یارمەتیدەرە بۆ وەرگرتنی کەلاسیۆم.
- بە ڕێکی وەرزش بکەن:بۆ ڕاگرتنی ڕۆڵگەشەیی جومگەکان و بەهێزبوونی ئێسکەکان بە ڕێکوپێکی وەرزش بکەن. بەرلە دەسپێکی وەرزش لە گەڵ پزیشکی خۆتان ڕاوێژکاری ئەنجام بدەن بۆ وەی کە دڵنیا بن کە کات وجۆری وەرزشەکە لە گەڵ باردۆخی ئێوە گونجاوە.
پوختە
نەخۆشی ۆاژەی ئێسک لە ڕەوتی نۆژەنی ئاسایی جەستە کە شانەی نوێ بە هێوری جێگای شانەی کۆن دەگرێتەوە ئاڵۆزی بەدیدێنێت. ئەم نەخۆشییە بە تێپەڕ بوونی کات دەبێتە هۆی پوکی و نالەباری ئێسکەکان. ئەم نەخۆشییە پتر لە کاسەڵەی، قاپێلکەسەر، بڕبڕەی پشت و پێیەکان ڕووی دەدات.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7