شێرپەنجەی پڕۆستات (ڕێژینەیەکی ئەندامی زایندەیی)؛ نیشانەکان و ڕێگەکانی برگری لە توشبوونی
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۷شێرپەنجەی پڕۆستات هەر بەم جۆرەی کە لە ناوی ڕا دیارە، ڕژێنەی پڕۆستات توشیار دەکات. پڕۆستات ڕژێنەیکی پیاوانە بە شێوەی گوێز کە تۆماوێک کە خۆراکگەیێن و ڕاگوزەرە بۆ تۆم بەرهەم دێنێت. شێرپەنجەی پڕۆستات یەکێک لە بەرچاوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێو پیاواندا. ئەم نەخۆشییە کە بە جۆری باو بە هێوری پەرەسەنی دەکات، لەسەرەتادا تنیا داگری ڕژێنەی پڕۆستات دەبێت و ڕەنگە زیانێکی بەرچاو لەم بەشە بەدینەهێنێت. کەچی هندک لە جۆرەکانی ئەم شێرپەنجەیە خێرایی پەرەسەنییان کەمە و بە چارەسەرییەکی سووک چارەسەر دەکرێن یان تەنانەت پێویستیان بە چارەسەری نییە، جۆرەکانی دیکەی ئەم شێرپەنجەیە هێرشکەرن و دەتوانن دەسبەجێ بڵاو بێتەوە.
نیشانەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات
دروشمەکانی ئەم شێرپەنجەیە ڕەنگە نەێنی و نادیار بن و لە هندک لە بابەتەکان هیچ جۆرە نیشانەیەکی نییە و یان ئەم نیشانانە لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا بەدیار ناکەون
شێرپەنجەی پێکەوتووتر و تووندتر نیشانە و دروشمەکانی ژێرەوە بەدێنن:
- دژواری و ناڕحەتی لە میز کردندا
- کەمبوونی گوشاری هاتن و لە گەڕدابوونی میز
- هەبوونی خوێن لە تۆماو
- هەست بە ئازار کردن لە بەشی کاسەڵە (لەگەن)
- ئاڵۆزی و ناڕێکی لە هەستانی ئەندامی زایندەیی نێرینە
کێشەکانی میزی
بە هۆی ئەمەکە ڕژێنەی پڕۆستات لە ژێر مسووڵدان دایە و ڕێڕەوی میزی (ڕێگەی وەدەر کەوتنی میز) لە خۆی گرتووە، کێشەکانی میز کردن یەکێک لە نیشانە و دروشمەکانی شێرپەنجەی پڕۆستاتە. بە هۆی شوێنی تایبەتی ڕژێنەی پڕۆستات، ئەگەرکوو لووی پڕۆستات گەورە بێت، گوشار دێنێت بۆ سەر مسووڵدان یان ڕێڕەوی میز و کێشە بۆ نەخۆش ساز دەکات.
کێشەکانی میزی داگری ئە بابەتانەی خوارەوە دەبێت:
- دووپاتەبوونی میز هاتن
- لە ئاستی ئاسایی شل و بەکاوەخۆتر بوونی هاتنی میز
- هەبوونی خوێن لە میز (هێماچۆری)
کێشەکانی زایندەیی (سێکسی)
ئاڵۆزی هەستانی ئەندامی زایندەیی نێرینە یەکێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەیە. ئاڵۆزی هەستانی ئەندامی زایندەیی نێرینە کە بێ هێزی و لاوازی زایندەیی یان سێکسی پێدەڵێن، ئاڵۆزی و ناڕێکییەکە کە توانا و هێزی پیاو بۆ گەیشتن بە هەستانی ئەندامی زایندەیی نێرینە تێکدەدات. هەبووی خوین لە تۆماو لە پاشی هەستانی ئەندامی زایندەیی نێرینەش یەکێک لە نیشانەکان ئەم شێرپەنجەیەیە.
ئازار و بێ هەستی
شێرپەنجەی مێتاستاتیک بە شێرپەنجەیەک دەگوترێ لە لەشوینی دەسپێکی سەرەتاییدا تەشنەسەنی کردبێت بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە و بڵاو بووبێتەوە. سێرپەنجەی پڕۆستات زۆرتر بۆ ئێسکەکان تەشەنەسەنی دەکات. بەربڵاو بوونەوەی شێرپەنجە لە ئێسکەکاندا دەبێتە هۆی ئازار لە بەشەکانی ژێرەوە:
- کاسەڵە (لەگەن)
- کەمەر و پشتی جەستە
- قەفەزەی سنگ
ئەگەرکوو شێرپەنجە لە مرۆخەدا بڵاو بووبێتەوە، پێیەکانی نەخۆش بی هەست دەبن و نەخۆش کۆنتڕۆڵی مسووڵدانی خۆی لەکیس دەدات.
نیشانەکانی سەرەتایی لە شێرپەنجەی پڕۆستات
بە هۆی ئەمە کە ڕژێنەی پڕۆستاتلە مسووڵدان و رێڕەوی میزی نزیکە، ئەگەرکوو لووی بێچارەسەری پڕۆستات پەرەسەنی بکات، ڕەنگە نیشانەکانی میزی بە تایبەت لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا بەدیار بکەون. لوویەکە بە پێی ئەندازە و شوێنەکەی ڕەنگە گوشار بخاتە سەر ڕێڕەوی میزی و گرژی بکاتەوە و لە ئاکامدا ڕێگری بکات لە وەدەرکەوتنی میز. هندک لە نیشانەکانی سەرەتایی ئەم نەخۆشییە بریتینە لە:
- هەست بە ژان وئازارێکئ برژێنەر لە کاتی میز کردن
- دژواری لە میز کردن یان ڕاگرتن و شۆڕ کردنەوەی بەئازاری میز
- دووپاتەبوونەوەی سەختو تووندی میز کردن لە کاتی ئێوارانەدا
- لە کیسچوونی کۆنتڕۆڵی مسووڵدانو بێدەسهەڵاتی لە میز کردن
- کەمبوونی هاتن یان خیرایی مێز
- هەبوونی خوین لە میز
- هەبوونی خوین لە تۆماو
- ئاڵۆزی لە هەستانی ئەندامی زایندەیی نێرینە
ئەم نەخۆشییە ئەگەری هەیە متاستاز بکات، بڵاو ببێتەوە و لووهایەک لە ئەندامی تەنیشتی یان ئێسکەکان بەدیبینێت. ئەگەرکوو نەخۆش لە بڕبڕەکانی پشت تەشەنەسەنی بکات، دەمارەکانی مرۆخەیی دەخاتە ژێر گوشاری خۆی. چوونکە دیاریکەری مێتاستازی لووی بێچارەسەری پڕۆستاتە:
- هەڵماسینی پێیەکان یان بەشی کاسەڵە
- بێ هەست بوون یان هەست بە ئازارێکی سەخت و یەکجار تووند لە جومگەی ڕان، پێ یان خوارەوەی پێ
- ژانو ئازاری بکوژ و بێچارەسەری ئێسک کە بەستێنی قەڵشین و شکانی ئێسک ئامادە دەکات.
نیشانەکانی لووی بێچارەسەری پڕۆستات لە هەرهەمووی نەخۆشەکان وێکچوو و وەکی یەگدری نییە. بەرز بوونەوەی ڕێژەی ئانتیژێنی تایبەتی پڕۆستات (PSA) لە خوێندا باوترین و ناسراوترین نیشانەی سەرەتایی بێچارەسەر بوونی خولی پڕۆستاتە؛ ئەم خاڵە، گرنگی تاقیکاری PSA بۆ هەڵسەنگاندی ڕادەی پێشچونی نەخۆشی و توێژینەوەی نیشانەکانی تووندکەرەوەی شێرپەنجە زۆرتر دەکات. نەخۆشەکان دەبێ هەر جۆرە نیشانە و دروشمی نوی بە پزیشکی خۆیان ڕابگەیێنن. هەروەها ئەم نەخۆشییە هندک دروشم و نیشانەی هەنە کە تایبەت بەم نەخۆشییەن.
هۆکاری ڕوودانی شێرپەنجەی پڕۆستات
هۆکاری ڕوودانی ئەم نەخۆشییە تاوەکوو ئێستا ڕوون نەبۆتەوە. ئەم نەخۆشییە بە ڕاوەستاو بوونی چەن خانی گچکەی نائاسایی لە پڕۆستات دەسپێدەکات. هۆکارەکانی ژێرەوە مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە زۆر دەکەن:
- تەمەن: مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە هاوکات لە گەڵ بەربوونەوەی تەمەن پتر دەبێت.
- ڕەگەز: پیاوانی ڕەشپێست بە پێی هۆکاری ڕووننەکراوە لە ڕەگەزەکانی دیکە پتر ئامادەی توشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستاتن. هەروەها ئەگەری هێرشکەربوون و یان پێشچووونی شێرپەنجەی پڕۆستات لە پیاوانی ڕەشپێست پزۆرترە.
- پێسینەی خێزانی: میراتی خێزانی یەکێک لە هۆکارەکانی هەرە گرنگە کە لە ڕوودانی شێرپەنجەی پڕۆستات ڕۆڵی هەیە. ئەگەرکوو پیاوێک لە خێزانێک تووشی ئەم نەخۆشییە بووبێت، نێرەکانی دیکەی ئەم خێزانە زۆرتر لە بەر پەلاماری تووشبوونی بەم نەخۆشییەنە. هەروەها ئەگەرکوو لە خێزانێک پێشینەی هەبوونی ژێنەکانی بەرزکەرەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک (BRCA1) یان (BRCA2) بوونییان هەبێت یان ئەگەرکوو ئەژمارێکی بەرچاو لە ئەندامەکانی خێزانێکتووشی شێرپەنجەی مەمک بووبن مەترسی توشبوون بەشێرپەنجەی پڕۆستاتیش بۆ پیاوانی ئەم خێزانە زۆرتر دەبێت.
- قەڵەوی
- گۆڕانکارییەکانی ژێنەتیکی
- هۆکارەکانی شوێنکاری: شوینی ژیان بەرسەربردنیش لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ڕۆڵی هەیە.
ناڕێکییەکانی لێکەوتەی توشبوون بە شێرپەنجەکانی پڕۆستات
تەشەنەسەنی یان مێتاستازی شێرپەنجەی پڕۆستات
نیشانەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات بە جۆری باو کاتێک بەدیاردەکەون کە شێرپەنجە مێتاستازی کردبێت. شێرپەنجەی پڕۆستات بە جۆری باو لە ئەندامەکانی تەنیشتی وەک مسووڵدان بڵاو دەبێتەوە یان لە ڕێگەی هاتوچۆی خوێن یان کۆئەندامی لەنفۆم لە ئێسکەکان یان ئەندامەکانی دیکە بڵاو دەبێتەوە. تەشەنەکردنی شێرپەنجەی پڕۆستات لە ئێسکەکان، ئازار و شکانی ئێسکەکانی بەدواوەیە. کاتێک کە نەخۆشی لە بەشەکانی دیکەی جەستە بڵاو دەبێتەوە، ئەوساکەش ئەگەری کاردانەوەی شێرپەنجە لە ئاست چارەسەری و کۆنتڕؤڵ کردنی بوونی هەیە، بەڵام زۆر دەگمەنە کە بتوانن بە جۆری گشتی چارەسەری بکەن.
بێدەسهەڵاتی لە میز کردن
شێرپەنجەی پڕۆستات و هەروەها شێوازەکانی چارەسەر کردنی دەتوانن ببنە هۆکاری بێ دەسهەڵاتی لە میز کردن. چارەسەر کردنی بێدەسهەڵاتی میز کردن بە پێی جۆر و ڕادەی بێ دەسهەڵاتی و ئەگەری چاکبوونەوەی بە تێپەڕبوونی کات و ماوە پێوەندی هەیە. بۆ چارەسەر کردنی بێ دەسهەڵاتی لە شێوازەکانی وەک چارەسەری دەوایی، بۆڕیدانان و نەشتەرگەری سوودوەردەگرن.
ئاڵۆزی لە هەستانی ئالەتی زایندەیی نێرینەیی
ئاڵۆزی لە هەستانی ئالەتی زایندەیی نێرینەیی یەکێل لە لێکەوتەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات یان چارەسەرییەکانی وەک نەشتەرگەری، چارەسەری تیشکی یان چارەسەری هۆڕمۆنییە. بەکارهێنانی دەوا، بەکارهێنانی پۆمپی بەتاڵ بۆ هەستانی ئالەتی زایندەیی نێرینەیی و نەشتەرگەری لە شێوازەکانی چارەسەری ئاڵۆزی لە هەستانی ئالەتی زایندەیی نێرینەیینە.
نەرگری لە توشبوون
ڕێگەچارەی زۆر بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات بوونییان هەیە، بەڵام کاتێک کە نیشانەکانی شێرپەنجی پڕۆستات بەدیار دەکەون، ئەم ڕێگرچارەیانە کەڵکیان نامێنێت. بە ڕەچاوکردنی پێشنیارەکان و ئامۆأگارییەکانی ژێرەوە دەتوانن مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەم کەنەوە..
دامەزاندنی سەوزییەکان و میوەی زۆر لە ڕەژیمی خۆراکی
سەرەڕای خواردنی میوە و سەوزی زۆر دەبێ لە خواردنی چێشتەکانی چەوریش خۆتان بپارێزن. مادەی خۆراکی و ڤیتامینێکی یەکجار زۆر لە میوەکان و سەوزییەکان بۆ پارازتنی سەلامەتی و تەندرووستی جەستە یارمەتیدەرن.
وەرزش کردن لە زۆربەی ڕۆژەکانی حەوتوو
پسپۆڕەکان لەسەر ئەم بڕوایەنە کە وەرزش یەکێک لە کاریگەرترین شێوازەکانە بۆ چاکەسازی تەندرووستی جەستە. سەرەڕای ئەمە وەرزش یارمەتی دەدات کە کێشی جەستەتان لە ئاستێکی گونجاو ڕابگرن و ورە و هەڵسوکەوتتان باشتر بکەن.توێژینەوەکان دەریدەخەن کە، ڕێژەی PSA لە خوێنی پیاوانێک کە وەرزش ئەنجام نادەن، بەرزترە، کوچی پیاوانێک کە وەرزش دەکەن کەمتر لە بەر پەلاماری مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستاتن. ئەگەرکوو دەتانهەوێ لە توشبوون بەم نەخۆشییە خۆتان بپارێزن زۆربەی ڕؤژەکانی حەوتوو وەرزش ئەنجام بدەن. بە هێوری بچوونە پێش و کاتێک کە جەستەتان هۆگری وەرزش بوو، هەر ڕۆژەی بەڕێک زیاتر کات بۆ وەرزشەکاتان دانێن.
کۆنتڕۆڵ کردنی کێشی جەستە
ئەگەرکوو کێشی ئێستاکەی ئێوەی لە ئاستێکی تەندرووست دایە، هەوڵ بدەن کێشتان بە وەرزش کردن لەم ئاستە نۆڕمۆڵە ڕابگرن. ئەگەرکوو پێویستە کە کێشتان دابەزێنن، زۆرتر وەرزش بکەن و ڕادەی سووتاندنی کالۆری ڕۆژانە زۆر کەن. ئەگەرکوو کز لاواز بوون بۆ ئێوەسەخت و دژوارە، واباشترە لە پزیشک یان پسپۆڕی خۆراک داوا بکەن کە دەمگرتنەوە و ڕەژیمێکی کز بوونەوەی تایبەتیتان بۆ بنوێنێت و ئێوەش هەوڵ بدەن ئەم دەمگرتنەوەیە ڕەچاوبگرن.
ڕاوێژکاری لە گەڵ پزیشک سەبارەت بە بەرگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات
پیاوانی بەهرەدار لە بواری توشبوون بەم نەخۆشییە دەتوانن مەترسی ڕوودانی ئەم ناڕێکییە لە ڕێگەی دەوا یان شێوەکانی دیکە کەم بکەنەوە. ئاکامەکانی چەن توێژینەوە ئەمە ڕووندەکاتەوە کە بەکارهێنانی کۆنتڕۆڵکەروەکانی ئاڵفاردۆکتاز-5، هەروەک ڤیناستراید (پرۆپشیا، پڕپسکار) و دۆستاستراید (ئاوۆدارت) مەترسی گشتی ئەم نەخۆشییە کەم دەکەنەوە ئەم دەوایانە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی گەورەبوونی ڕژێنەی پڕۆستات و چارەسەر کردنی هەڵوەرینی قژی پیاوان بەکاردەبردرێت.
پوختە
شێرپەنجەی پڕۆستات، ڕژێنەی پڕۆستات توشدەکات کە ڕژێنەیەکی گوێزی گچکەیە لە پیاواندا. ڕژێنەی پڕۆستات تۆمای خۆراکگەیێن و ڕاگوازەری تۆم بەرهەم دێنێت. ئەم نەخۆسییە دروشم و نیشانەی جۆراوجۆری هەیە کە بەشێوازی جیاواز لە نەخۆشەکان ڕووی دەدات. جێگای ئاماژەیە کە پێویستە ئەم نیشانانە بناسن تاوەکوو بە پءی بینینیان و بەشکبوون لە توشبوون بەم نەخۆشییە دەسبەجی سەردانی پزیشک بکەن.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7