هۆکار و دروشمەکانی نەخۆشی دڵ
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۵سەرەکیترین هۆکاری مەرگ و مردن لە جیهان نەخۆشی دڵە. کەچی نەخۆشی دڵ بکوژە بەڵام لە هندک بابەت، دەکری لە ڕوودانی بەرگری بکردرێت. ئەگەرکوو لە کاتی خۆی لە گەڵ خوو و شێوەی ژیان سەلامەت ڕابێن دەتوانن بە دڵێکی سەلامەت تەمەنیکی درێژترتان هەبێت.لە بارودۆخ و بابەتی جۆراوجۆر دەکری بە ناوی نەخۆشی دڵی ناوی ببەین کە پتر داگری نەخۆشییەکانی دەمارەکانی خوێنی وەک نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری، ئاڵۆزی لە لێدانی دڵ و ناتەواوی دڵ کە بابەتی کۆتایی دەکرێ زگماکیش بێت. کاتی لێدوان لەم ئاڵۆزییە پتر لە چەمکی نەخۆشی دڵ ودەمارەکان بە ئەم واتایە کەڵک وەردەگیرێت.
چەمکی “نەخۆشی دڵ” بە واتای چییە؟
بە جۆری گشتی دەتوانین بڵێین کە ئەم ئاڵۆزییە بە کۆمەڵێک بارودۆخ دەگوترێ کە لە سەر بنەما و کردەوەی دڵ کاریگەری دەنوێنێت و هۆۆکاری ئەم حاڵەتە جۆراوجۆرانەیە. نموونەهایەک لە نەخۆشییەکاننی دڵ داگری بابەتەکانی ژێرەوە دەبێت:
- ئاڕیتمی: بە واتوای لێدانی نائاسایی دڵي
- ئاترۆئێسکڵۆرۆز: بە واتای ڕەق و سەخت بوونی دەمارەکان
- کاردیۆمیۆپاتی: دەبێتە هۆی ڕەق و سەخت بونی ماسوولکەکانی دڵ یان سست و بێ هێز بوونییان
- ناتەواوی زگماکی دڵ: بە واتای ناڕێکی و ئاڵۆزییەکانی کاتی لە دایک بوونە.
- نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری: لە ئاکامی بەدیهاتنی پلاک لە دەمارەکانی دڵ بەدیدێت. واهەیە کە بە ناوی کەمخوێنی دڵیش ناوی دەبەن.
- چڵک کردنی دڵ: ڕەنگە بە هۆی بەکتریا، وایرۆس یان مشمەخۆر و مێمڵە بەدی بێت.
هۆکارەکانی جۆراوجۆری ڕوودانی نەخۆشی دڵ
بابەتی جۆراوجۆر دەتوانن ببنە هۆی ڕوودانی نەخۆشی دڵ. لێرەدا بە هندک لەم هۆکارانە ئاماژە دەکەین:
- زەختی خوێنی بەرز
- کڵۆسترۆڵی بەرز
- شەکرە
- زەختی خوێنی بەرزی سەر دووگیانی
- وەستانی هەناسە لە کاتی خەو
- ڕەژیمی خۆراکی ناسەلامەت
- جگەرە کێشان
- بەکارهێنانی زیادی ئەلکوڵ
- دڵەڕاوکەی زۆر
- بە کارهێنانی مادە هۆشبەرەکان
- دەوای دژەدووگیانی یان جێگۆڕی لە گەڵ هۆڕمۆنەکان
- هۆکارەکانی قەومی و شوێنکاری
- بارودۆخی تاکی
دروشم و نیشانەکان
دەبێ ئاگادار بن هەر هەمووی ئمە کێشانە نیشانەیەکی ڕوون و ئاشکرایان نییە. چەلی وایە ئەگەری هەیە هیچ جۆرە نیشانەیەک بوونی نەەبێت و هندک لە دروشمەکان لە قەفەزەی سینگ بەدیار ناکەون. بە تایبەت ئەگەرکوو کێشی زیادیتان هەیە، تووشی شەکرە بوونە و ئاستی زەخت و کڵۆستڕۆڵتان بەرزە دەبێ بێ گومان ئاگاداری ئەم بابەتانە بن. ڕەنگە نیشناەکانی ژێرەوە ئەزموون بکەن:
-
ژان و ئازار لە قەفەزەی سینگ
یەکێک لە بەرچاترین نیشانەکانی نەخۆشی دڵ ژان و ئازار لە بەشی قەفەزەی سینگە. ئەگەرکو دەمارەکانی ئێوە گیرابن یان لە بەر پەلاماری هێرشی دڵی بن، ئەگەری هەیە حاڵەتیکی تێکەڵاو لە ئازار، جەمان یان گوشار لە قەفەزەی سینگ ئەزموون بکەن. ڕەنگە ئەم هەستە تەنیا چەن خولەک بەردەوام بێ بەڵام ڕەنگە لە کاتی پشوودان یان ئەنجام دانی هەڵسووڕانی ڤیزیکی ڕوویبدات.
-
برژانەوەی دڵ یان ئازاری سک
لە نیشانەکانی تری نەخۆشی دڵ برژانەوەی دڵ، دڵ لەژەڵڵا هاتن و قڕییە. ڕەنگە هندک لە تاکەکان کاتی هێرشی دڵی ئەم نیشانانە ئەزموون بکەن. واباشترە ئاگادار بن کە ئافرەتەکان لە پیاوەکان پتر ئەم بارودۆخە ئەزموون دەکەن. کەچی هۆکاری دیکەش دەبنە هۆی ئازار لە سک کە پەیوەندییان بە دڵ نییە بەڵام دەبێ وریا بن.
-
هەست بە ئازار کردن کە لە قۆڵەکان بڵاو دەبێتەوە
یەکێک لە نهیشانەکانی بەرچاوی دیکە لە کاتی هێرسی دڵی، ئازار لە بەشی چەپی جەستەیە بە تایبەت لە قۆڵەکان. وادیارە ئەم ئازارە لە سەرەتاوە لە قەفەزەی سینگ دەسپێدەکات و پاشان بۆ لای قۆڵەکانو بەشی چەپی جەستە دەکێشرێت.
-
هەست بە گێژی یان سەرسووڕە
کێشەهایەکی زۆر وەک کەمخەوی دەتوانن لە تێکچوونی هاوسەنگی کاریگەر بن بەڵام ئەم حاڵەتە دەتوانی دیاریکەری دابەزینی زەختی خوینیش بێت چونکە دڵ ناتوانی خوووێنی بە ڕێکوپێکی پۆمپاژ کات.
-
فلۆتێری دڵ یان لێدانی خێرای دڵ
فلۆتێری داڵانی جۆرەک لە لێدسەکانی نائاسایی دڵ یان ئاڕیتمییە. کاتێک کە لێدانەکانی داڵانی سەرەوەی دڵ یەکجار خێرا بن، ئەم حاڵەتە ڕوودەدات. ئەگەرکوو لێدانی سکۆڵەکانی سەرەوەی دڵ (داڵان) لە سکۆڵەکانی خوارەوەی دڵ خێراتر بن، ڕیتمی لێدانی دڵ ناڕێک دەبێت.
-
لێدانی خاو
-
ئاڵۆزی لە قسە کردن
نیشانەکانی نەخۆشی دڵ لە ئافرەتان
نیشانەکانی نەخۆشی دڵ لە ئافرەتان، بە تایبەت لە نەخۆشی دەمارەکانی کرۆنێری و نەخۆشییەکانی تری دڵ و دەمارەکان، بە جۆری بەرچاو لە گەڵ پیاوان جیاوزە. لە ڕاستیدا لێکۆڵینەوەیێک لە ساڵی 2003 لە سەر ئەم نیشانانەی کە کاتی هێرشی دڵی بۆ ئافرەتان پتر دەبینرێن، ئەنجام دراوە. نیشانەکانیی باو داگری نیشانە بەرچاوەکان هەر وەک ئازار لە بەشی قەفەزەی سینگ و تەزین بوونییان نەبوو. کەچی بە پێی ڕاپۆڕتی ئەم لێکۆڵینەوەیە، ئافرەتەکان پتر هەست بە دڵەڕاوکە، ئاڵۆزی لە خەوتن و ماندوویی بە بێ هۆکار و نائاسایییان ئەزموون دەکرد.
نیشانەکانی بەرچاوی نەخۆشی دڵ لە ئافرەتان بریتنە لە:
- گێژی
- ڕەنگ پەڕین
- کەم هێنانی هەناسە یان هەناسەی خاو
- سەرەسووڕە
- لە هۆش چوون
- دڵەڕاوکە
- دڵ لە ژەڵڵا هاتن
- ڕشانەوە
- ئازار لە لای شەویلکە
- ئازار لە لای مل و ئەستوۆ
- ئازار لە لای کەمەر
- قڕی یان هەست بە ئازار کردن لە لای قەفەزەی سینگ و سک
- عارەقەی سارد
هۆکارەکانی مەترسیهێنەر
هۆکاری مەترسیداری زۆر لە نەخۆشی دڵ مسۆگەرن کە هندکیان دەکرێ کۆنتڕۆڵ بکرین و هندکیشیان ناکرێ. هندک لە هۆکارەکانی ڕێگەدەر بۆ کۆنتڕۆڵ کردن بریتینە لە:
- زەختی خوینی بەرز
- کلۆستڕۆڵی بەرز و ڕادەی نزمی لیپۆپڕۆتینی گران (کلۆستڕۆڵی “باش”)
- جگەرە کێشان
- قەڵەوی
- نەبوونی هەڵسووڕانی جەستەیی
کەسانێک کە تووشی شەکرە بوونە پتر لە بەر پەلاماری تووش بوون بە نەخۆشی دڵن، چونکە بەرز بوونی ئاستی گلۆکۆزی خوێن دەبێتە هۆی بابەتەکانی ژێرەوە:
- ئانژین یان ( هەڵماسینی قوڕگ)
- هێرشی دڵی
- جەڵدە
- نەخۆشی دمارەکانی کرۆنێری
لە نیشانەکانی نەخۆشی دڵ کە ناکرێ کۆنتڕۆڵ بکرێن بریتین لە:
- پێشینەی خێزانی
- ڕەگەز: ئافرەتان پتر لە بەر پەلاماری تووشبوونن
- تەمەن: هەر چەن تەمەن زۆرتر بێت، مەترسی تووشبوون پتر دەبێت
بەرگری
هدنک لە هۆکارەکان وەک پێشینەی خێزانی ناکرێ کۆنتڕۆڵ بکرێن بەڵام بە کەم کردنەوەی هۆکارەکانی ڕێگەدەر بۆ کۆنتڕۆڵ، دەکری مەتسری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ کەم بکرێتەوە. داگری ئەم بابەتانەی کە دەتوان ئەنجامییان بدەن:
- هەوڵ بدەن زەختی خوێن و ڕادەی کلۆستڕۆڵتان هاوسەنگ بێت
- بە شوێن ڕێگەکانی بەڕێوەبردنی دڵەڕاوکە بن
- لە چێشتەکانی تێرخوێ و پڕچەوری پەستاوە خۆتان بپارێزن
- ڕۆژانە 30 بۆ 60 خۆلەک وەرزش بکەن
- جگەر وەلانێن
چارەسەری
چارەسەری نەخۆشی دڵ بە جۆری نەخۆشی و ڕێژەی تەشەنەسەنی نەخۆشی پەیوەندی هەیە و بە سێ ڕێزە دابەش دەکرێن:
گۆڕانی شێوەی ژیان بردنە سەر
- بەکارهێنانی ڕەژیمی خۆراکی بە ڕێزەیەکی کەم لە سۆدیۆم و کەم چەوری کە پڕە لە سەوزییەکان و میوەکان.
- وەرزشی ڕێکوپێک
- وەلانانی جگەرە و دووکەڵ
دەوا
ڕەنەگ پزیشک بۆ کۆنتڕۆڵ یان چارەسەر کردنی نەخۆشی دڵ دەواهایەک بنوێنێت. بۆ خاوتر کردن یان وەستانی مەترسییەکانی بەدیهاتنی نەخۆشیش دەوا دەنوێنن.
نەشتەرگەری یان عەمەلیاتی ئاوەڵا
لە هندک لە بابەتەکان، بۆ چارەسەری یان پێشگیری لە تووندتر بوونی نیشانەکان، نەشتەرگەری یان حەمەلیاتی باڵینی پێویستە.
پوختە
هۆکاری جۆراوجۆر دەبنە هۆی ڕوودانی نەخۆشی دڵ بەڵام لە هەمووان گرنگتر تەمەن، جگەرە کێشان، کلۆستڕۆڵی بەرز، زەختی خوینی بەرز، دڵەڕاوکە و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانە. هەروەها نیشانی زۆر هەن کە پەیوەندییان بە دڵ نییە و ڕەنگە کاتی ئاڵۆزییەک نادیار بن. ئەگەرکو یەکێک لە خزمە نزیکەکانی ئێوە تووشی ئەم نەخۆشییە بووە، پێشنیار دەکەین بێ گومان بۆ لای پزیشک بچن و خۆتان پشکنین بکەن. لە بەرچاوترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەتوانین ب ئازار لە لای قەفەزەی سینگ، ئازار لە بەشی چەپی جەستە و هەست بە گێژی کردن ئاماژە بکەین.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7